په‌یڤێك له‌ یادی‌ وه‌فاتی‌ مامۆستا (ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود)


په‌یڤێك له‌ یادی‌ وه‌فاتی‌ مامۆستا (ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود)

له‌یلا عه‌لی‌ عه‌بدولعه‌زیز

ژیان جوانه‌ به‌ڵام كاتێك خه‌مێك دێت هه‌موو جوانیه‌كانت لێ‌ ده‌سێنێته‌وه‌و وه‌ك بڵێ‌ی‌ هه‌رگیز خۆشیت له‌و ژیانه‌ نه‌دیبێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌مه‌ خه‌می‌ له‌ ده‌ستدانی‌ كه‌سێكی‌ خۆشه‌ویستت بێت، خه‌مێك ئه‌وه‌نده‌ قورس بێ‌ كه‌م دڵ‌ به‌رگه‌ی‌ بگرێ‌ مه‌گه‌ر دڵێك قاڵبو به‌ زیكری‌ خوا بتوانێت به‌رگه‌ی‌ بگرێت‌و سه‌بوری‌ خۆی‌ بدات، جا ئه‌و كه‌سه‌ش زانا بێت‌و به‌ له‌ ده‌ستدانی‌ بۆشاییه‌كی‌ وه‌ها جێبهێڵێت زۆر ئه‌سته‌م بێ‌ پڕ كردنه‌وه‌ی‌.
زۆر سه‌نگینه‌ شان دانه‌ به‌ر له‌ ده‌ستدانی‌ كه‌سێكی‌ وا به‌ ڕۆشتنی‌ كه‌لێنێكی‌ فراوان‌و برینی‌ قوڵی‌ بێ‌ ساڕێژ به‌جێ‌بێڵێت، به‌ تایبه‌ت له‌ سات‌و كاتێكی‌ وه‌هادا ئیسلام‌و ڕابوونی‌ ئیسلامی‌ موحتاجی‌ ئه‌وان بن‌و به‌ بێ‌ ئه‌وان ڕۆحی‌ ئیمان گه‌شه‌ نه‌كا، باڵا نه‌كا سه‌خته‌ بژی‌.
ئه‌مساڵ‌ له‌ كاتێكدا یادی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ زایینی‌‌و سه‌ری‌ ساڵی‌ كۆچی‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ قورسایی‌ خه‌م دامان ده‌گرێ‌‌و موچڕكه‌ به‌ گیانماندا دێ‌ چونكه‌ یادی‌ له‌ ده‌ستدان‌و كاره‌ساتی‌ له‌ دونیا ده‌رچوونی‌ زانای‌ پایه‌به‌رزو موفه‌سیرو سه‌ركرده‌یه‌كی‌ موجاهیدی‌ وه‌ك (مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود)ه‌ كه‌ دووساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ به‌ره‌به‌یانی‌ دوای‌ ئه‌داكردنی‌ نوێژی‌ به‌یانی‌‌و خوێندنی‌ زیكره‌كان‌و تێڕامان له‌ ده‌ستنوسی‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ (ڕامان) گیانی‌ پاكی‌ به‌ خوا سپاردو له‌و كاته‌ پیرۆزه‌دا ڕۆحی‌ پیرۆزی‌ ده‌رچوو ئێمه‌ی‌ موسوڵمانانی‌ به‌ كۆمه‌ڵێك خه‌مه‌وه‌ به‌جێ‌هێشت، خۆی‌ گه‌یشته‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ په‌روه‌ردگار كه‌ له‌ دونیا كاری‌ بۆ كردو بۆ ئه‌و ژیا.
به‌ڵێ‌ خوای‌ گه‌وره‌ منه‌تی‌ زۆره‌ به‌ سه‌رمانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور چونكه‌ چه‌ندین زانای‌ عه‌مامه‌ پاك‌و ڕاست‌و بۆ خوا ژیاوو ماندونه‌ناس بۆ دیین‌و گه‌لی‌‌و هۆزه‌كه‌یانی‌ تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌، كه‌ زۆر سه‌ختی‌‌و زه‌حمه‌ت‌و ژیانی‌ كولله‌ مه‌رگییان چه‌شت له‌پێناو گه‌یاندنی‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان‌و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ی‌ له‌سه‌ر شانیان بوو وه‌ بۆ ساتێك درێغیان نه‌كردو نه‌وه‌ستان، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ماندووبوونه‌یان ڕێبازه‌ ڕاسته‌كه‌یان به‌رنه‌ده‌ین‌و ئامۆژگاریه‌كانیان كه‌ پڕ بوون له‌ وته‌ی‌ جوان‌و له‌ ڕه‌فتاری‌ خۆیاندا ڕه‌نگی‌ ده‌دایه‌وه‌ بگرینه‌ گوێ‌‌و إنشا‌والله ببینه‌ سه‌ربازو درێژه‌ پێده‌ری‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی‌ ئه‌وان بڕییان خوایان له‌ خۆیان ڕازی‌ كردو دونیایان كرده‌ مه‌زاری‌ ئاخیره‌تیان چونكه‌ به‌ڕاستی‌ قه‌رزاری‌ ئه‌وانین نابێ‌ ماندوو بوون‌و هه‌وڵه‌كانیان به‌ هه‌ده‌ر بده‌ین له‌ دونیادا با به‌ڕۆیشتنیان مه‌شخه‌ڵه‌كانیان نه‌كوژێته‌وه‌.
مامۆستا ئه‌حمه‌د گیان تۆش یه‌كێكیت له‌و مامۆستایانه‌و هه‌رده‌م ئامۆژگاریه‌كانت له‌ گوێماندا ده‌زرنگێنه‌وه‌، هه‌میشه‌ ده‌تفه‌رموو (نه‌پسێن) ماندوو نه‌بن نائومێد مه‌بن ده‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ ئێمه‌ی‌ موسوڵمانه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ین له‌گه‌ڵ‌ خوا، له‌وپه‌ڕی‌ نائومێدی‌‌و ناڕه‌حه‌تیدا به‌م وته‌یه‌ وزه‌ت ده‌دایه‌ به‌رمان، ئه‌وا ئێمه‌ش ناپسێین هه‌روه‌ك ئێوه‌ نه‌پسان‌و ئه‌و هه‌موو ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ هاته‌ ڕێتان هه‌ر به‌ به‌رزی‌ مانه‌وه‌و چۆكتان دانه‌داو ملتان دانه‌نه‌واندو بۆ دنیا ده‌ستتان له‌ دین به‌ر نه‌داو هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كتان چه‌شت ته‌نها له‌پێناو خواو دینه‌كه‌یدا، خۆتان نه‌دۆڕاندو سه‌رتان نه‌وی‌ نه‌كرد بۆ خۆشی‌ ژیانێكی‌ كه‌م بایه‌خ‌و كه‌م خایه‌نی‌ دونیا.
مامۆستا گیان هه‌ر كات ده‌تبینین ده‌تفه‌رموو (بنوسن) به‌ قه‌ڵه‌م په‌یامه‌كه‌تان بگه‌یه‌نن‌و هه‌واڵی‌ نوسینه‌كانت ده‌پرسی‌ هانت ده‌داین بۆ نوسین، هه‌روه‌ك خۆت تا كۆتایی‌ ته‌مه‌نت نوسیت‌و تا له‌ ژیاندا بوی‌ چه‌ك‌و قه‌ڵه‌مت وه‌ك یه‌ك گرته‌ ده‌ست‌و ده‌ست له‌ هیچ كامیان به‌رنه‌دا، هه‌روه‌ك ئێسته‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ت ده‌بینین جگه‌ له‌ كتێبه‌ به‌نرخه‌كانت ته‌فسیره‌ جوانه‌ ناوازه‌كه‌شت كه‌وته‌ به‌ر دیده‌مان كه‌ إنشا‌والله ده‌بێته‌ چرای‌ قیامه‌ت‌و (سه‌ده‌قه‌ی‌ جاریه‌) بۆت.
خوای‌ گه‌وره‌ جێگات پڕ بكاته‌وه‌ بۆ ئیسلام‌و موسوڵمانان‌و ئه‌ولاده‌كانت ببنه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ ڕێبازه‌كه‌ت ته‌فسیره‌كه‌شت بكاته‌ مایه‌ی‌ هیدایه‌تی‌ گه‌نجان‌و لاوانی‌ كوردزمان كه‌ هه‌میشه‌ خه‌مخۆری‌ خۆیان‌و دیین‌و ڕه‌وشتیان بوویت.

20/01/2015

 

 

 
بەروار2020/03/30سەردان 709

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!