مامۆستا بناغه‌و بنچینه‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ رابوونی‌ ئیسلامیی


مامۆستا بناغه‌و بنچینه‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ رابوونی‌ ئیسلامیی

مامۆستا عه‌دنان 

[ یرفع الله الذین امنوا منكم والذین اتوا العلم درجات]
خوای‌ گه‌وره‌ ڕه‌حمه‌ت و عیلمه‌كه‌ی‌ گه‌وره‌و فراوانه‌و هه‌مو شتێك ده‌گرێته‌وه‌، وه‌ك له‌ قورئانی‌ مه‌زندا ئێمه‌ فێری‌ دۆعا كردن ده‌كات و ده‌فه‌مووێت :[ ربنا وسعت كل شی‌‌ء رحمة وعلما فاغفر للذین تابوا واتبعوا سلبیلك ] عیلم و زانستی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ خۆشی‌ ویستون و ده‌یه‌وێت توشی‌ خێربن  ئه‌م زانسته‌یان پێ‌ ده‌به‌خشێ‌ و ده‌یان كات به‌ میراتگری‌ پێغه‌مبه‌ران، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ران سه‌لات و سه‌لامی‌ خوای‌ گه‌وره‌یان لێبێت تاكه‌ میرات و ماڵ كه‌ به‌جێیان هێلاَ بێت بۆمان زانست و زانیاریه‌ .
وه‌ مامۆستای‌ موجاهید و خوا ناس مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود خوای‌ گه‌وره‌ ده‌ره‌جه‌ی‌ به‌رز بكات  یه‌كێك بوو له‌ كۆڵه‌كه‌كانی‌ عیلم و زانست  له‌م ڕابوونه‌ ئیسلامیه‌، وه‌یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌ره‌كان و به‌ردی‌ بنچینه‌ییه‌كانی‌ ئه‌م ڕابوونه‌، كه‌ هه‌موولایه‌كمانی‌ به‌خه‌به‌ر هێناوه‌ته‌وه‌ له‌ خه‌وی‌ غه‌فڵه‌ت و چاوی‌ كردوینه‌ته‌وه‌و خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ تاریكیی‌ و گومڕایی‌ .
وه‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له‌و سه‌ربازه‌  نه‌ناسراوانه‌ی‌ كه‌ خه‌باتی‌ كردووه‌و نه‌شری‌ عیلم و زانستی‌ كردووه‌و خۆی‌ ده‌رخستووه‌و هه‌ر له‌ ڕێگای‌ نووسراوو په‌یامه‌كانی‌ بۆ ڕێزگرتنی‌ عیلم و زانست له‌ناو ئه‌م ڕابوونه‌و هاندانی‌ خه‌ڵكانی‌ كردووه‌ بۆ فێربوونی‌ زانست،  هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌ناو مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ وه‌ك پارێزه‌رێك بوو بۆ داكۆكی‌ كردن له‌سه‌ر دروستكردنی‌ مه‌داریسی‌ شه‌رعیی‌ و خزمه‌تكردنیان و پێگه‌یاندنی‌ مامۆستای‌ سه‌ر ڕاست و شه‌رع ناس،  بۆئه‌وه‌ی‌ بانگه‌واز له‌هه‌موو جێگایه‌ك پته‌و بێت، چونكه‌ مامۆستا شه‌رع ناس بوو،  قه‌دری‌ عیلمی‌ له‌لا بوو،  وه‌ ده‌یزانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ زانسته‌وه‌ بانگه‌واز  به‌ره‌و پێش ده‌چێت و هه‌ر ئه‌و مه‌داریس و دروسه‌ شه‌رعیه‌ ده‌ست مایه‌ی‌ ئه‌م ڕابوونه‌یه‌ . به‌لاَم  به‌داخه‌وه‌  ئه‌وه‌ی‌ مامۆستا داكۆكی‌ له‌سه‌ر  ده‌كرد له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ نه‌زان بوون و ناوی‌ زله‌ زله‌یان لێ‌ نرابوو، گرنگیان به‌هه‌ندێ‌ شتی‌ تر ده‌دا، نه‌یان ده‌زانی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر شه‌رع ناسیی‌ و هه‌موو هه‌وڵه‌كان چڕكرێنه‌وه‌ له‌ پێگه‌یاندنی‌ ئه‌ندامه‌كان و كادیران له‌ ژێر ڕۆشنایی‌ شه‌رع و دیندا، چونكه‌ دواكه‌وتنی‌ ئه‌م ڕابونه‌ پشكی‌ گه‌وره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌شاره‌زایی‌ ئه‌ندامانی‌ ڕابوون له‌ ڕێنماییه‌كانی‌ ئیسلام،  بۆیه‌ مامۆستا ده‌ركی‌ به‌و گرنگیه‌ كردبوو، هه‌ر بۆیه‌ شان  به‌شانی‌ مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌ره‌جه‌یان به‌رز بكات چاودێری‌ گرنگی‌ زۆریان به‌ مامۆستایان و قوتابیانی‌ مه‌داریسی‌ شه‌رعی‌  ده‌دا له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ .
وه‌ مامۆستا زۆربه‌ی‌ كاته‌كانی‌ به‌ خوێندنه‌وه‌و موتاڵه‌عه‌كردن به‌سه‌ر ده‌بردو ئه‌مجا خولیای‌ گه‌وره‌ی‌ نووسین بوو، كاتێك بێ‌ تاقه‌ت ده‌بووین و ئاڵۆزی‌ ڕووی‌ ده‌كرده‌ كاره‌كانمان، سه‌ردانێكی‌ ئه‌م پیاوه‌ شه‌رع ناسه‌مان ده‌كرد،  تا سه‌لاَی‌ دڵمان ده‌هات له‌ ژێر ڕۆشنایی‌ ئایه‌ت و فه‌مووده‌دا، ئاڵۆزییه‌كانی‌ بۆمان شی‌ ده‌كرده‌وه‌ و ون بووی‌ خۆمان ده‌ست ده‌كه‌وت .
وه‌ مامۆستا له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ زۆر ماندووبوو، گه‌لێك به‌سه‌ریدا ده‌چووه‌و موراجه‌عه‌ی‌ ده‌كرده‌وه‌، بۆی‌ زیاد و كه‌م ده‌كرد، له‌ناخۆشترین كاتی‌ بزووتنه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئاوازی‌ خۆی‌ ده‌یخوێندو ده‌ی‌ ڕێسا، مامۆستا هه‌ركات سه‌ردانیمان ده‌كرد ئه‌و له‌كاتی‌ پشووی‌ خۆی‌ خه‌ریك بوو به‌نووسینه‌وه‌ی‌ ته‌فسیره‌كه‌ی‌ كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مامۆستا سه‌نگه‌ری‌ زانست و شه‌رعی‌ فه‌رامۆش نه‌ده‌كرد و سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ به‌خه‌ڵكی‌ بگه‌یه‌نێت .
وه‌یه‌كێك له‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی‌ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د خوای‌ گه‌ووره‌ ده‌ره‌جه‌ی‌ به‌رز بكات ئه‌وه‌بوو كه‌ له‌لای‌ ئه‌ندامانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیی‌ خۆشه‌ویست بوو، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت: گه‌ر به‌نده‌ لای‌ خوای‌ گه‌وره‌ خۆشه‌ویست بێت، ئه‌وا خوای‌ گه‌وره‌ بانگ له‌جبریل ( علیه‌ السلام) ده‌كات  كه‌ من فلاَن به‌نده‌م خۆشه‌وێت تۆش خۆشت بوێت و  بانگ له‌ ئه‌هلی‌ ئاسمان بكه‌ كه‌ خۆشیان بووێت وه‌ قه‌بووڵی‌ بۆ داده‌به‌زێته‌ سه‌ر ئه‌رزو خه‌ڵكی‌ قه‌بوڵیانه‌ .
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د خوای‌ گه‌وره‌  ده‌ره‌جه‌ی‌ به‌رزبكات به‌لاشه‌ مردووه‌،  له‌به‌رچاومان نه‌ماوه‌،  به‌لاَم زانست و په‌یامه‌كانی‌ و ته‌فسیره‌ به‌ڕێزه‌كه‌ی‌ هه‌ر زیندووه‌ له‌ناوماندا، كارو خێری‌ هه‌ر بۆ ده‌چێت و پله‌ی‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ئامانجی‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ی‌ موسڵمانه‌و مامۆستاش به‌شێكی‌ باشی‌ بچڕیوه‌ له‌ فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌، خوای‌ گه‌وره‌ له‌ گوناهی‌ ئێمه‌و ئه‌ویش خۆش بێت . له‌ به‌هه‌شتی‌ به‌رین كۆمان بكاته‌وه‌

شارۆچكه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ
    20/01/2015

 

 

 
بەروار2020/03/30سەردان 841

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!