له ساڵیادی سه‌فه‌ركردنیدا: زانای ده‌ست به قه‌ڵه‌م ئه‌و شۆڕه سواره‌ی تفه‌نگ و وشه‌ی پێكه‌وه گرێدابوو ..
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی به‌ڕێز زانای پایه به‌رزو شێخی موجاهید مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئه‌وه‌بوو كه توانی له‌ته‌مه‌نی خۆیدا دنیای جیهادو خوێن و ڕشتنی عاره‌ق له‌گه‌ڵ نوسین و زانست و قه‌ڵه‌مدا گرێ بدات و به په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن و به جیهادو تێكۆشان وه‌كو دوو ڕه‌وتی سه‌ره‌كیی و گرنگی بانگكردنی ئیسلامیی و كاری ئیسلامیی گرێ بدات و له هیچ یه‌كێكیان خه‌مساردو كه‌مته‌رخه‌م نه‌بێت و هه‌ردوو بواره‌كه به هه‌ند بگرێ. ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌به‌رچاوتاندایه ساڵانی كۆتایی هه‌شتاكانه كاتێ به‌ڕێز مامۆستا وه‌كو رێبه‌رێكی چاو نه‌ترس له شاخه‌كانی كوردستاندا پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه رێنمونیی ده‌كات و رایان ده‌هێنێ له‌سه‌ر جیهادو خوێنڕشتن له‌پێناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یدا. دیاره مامۆستا پله‌ی جیهادی بوونی تا ئه‌و ڕاده‌یه بوو كه هه‌ر زوو له‌كۆنگره‌كانی بزووتنه‌وه‌دا بوویه جێ متمانه‌ی ئه‌ندامانی پاڵێوراوی حیزب و هه‌ر زوو به زوو بوویه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌پاشانیش هه‌ڵبژێردرا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی. ئیدی بڕینی ئه‌وقۆناغه به‌و شێوه خێراییه، نیشانه‌ی گه‌شتن بوو به‌پله‌ی موجاهیدێكی سه‌ر ڕاست و خواناس، بۆیه له‌حیزبێكی چه‌كداری حه‌ساس و گرنگیشدا ده‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی پڕه له قوربانیی و نه‌سره‌وتن و ماندوونه‌بوون و به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا شه‌ونخونیی و ئازار و ئه‌زیه‌تێكی بێ شومار.
ئه‌و له ڕێ رۆشتن و هه‌یكه‌ل و جل و به‌رگ و ریش و سیواك و تفه‌نگ و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه دیاربوو كه ده‌بێته مامۆستایه‌ك كه له‌بیر ناكرێ له‌كۆڕو كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا، له‌هه‌مانكاتیشدا له حیزبیشدا ده‌بێته پێشه‌نگێكی دیار‌و پشت ده‌به‌سترێ به‌لێدوان و بیركردنه‌وه‌و ڕامان و سه‌رنج و نووسین و به‌رهه‌مه‌كانی. ئاخر مامۆستایه‌ك ئه‌و هه‌موو وتار‌و ئه‌وهه‌موو نوسین و ئه‌و هه‌موو كتێبه چاپكراوه‌ی له بواری ئایینیی و ئیشكردن له‌كاری ئیسلامی‌دا هه‌بێ ، هه‌ر ده‌بێ له‌بیر نه‌كرێ، هه‌ر ده‌بێ ببێته جێی متمانه‌ی هه‌موولایه‌ك. هه‌ر بۆیه سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌و مه‌كته‌بی سیاسیش تا ڕۆژی مردنی به ڕه‌مزی بزووتنه‌وه‌و به‌رگریی و موقاوه‌مه‌ت و جیهادیان ده‌زانی. له‌لایكی دیكه‌شه‌وه سیفه‌تی سه‌ركرده‌ی تێدابوو ئه‌و سیفه‌ته‌ی كه ناترسێ و له هیچ شتێ سڵ ناكات و ئه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بێ بیری لێ نه‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌و دێكۆمێنته‌كانی بزووتنه‌وه‌ش له رابردوودا به‌تایبه‌ت كه‌ڤاڵ و وێنه‌كان و نوسین و به‌رهه‌مه‌كان شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌ن، ئه‌و وێنه‌یه‌ش كه له‌به‌رچاوتاندایه كۆتایی هه‌شتاكانه نه‌ك سه‌ره‌تای دووهه‌زار و حه‌وت! چونكه له‌سه‌رده‌مێكدا رێبه‌ری گه‌لێكی په‌ژمورده‌و هیلاك و ماندوبووه زۆرێك خه‌ڵك له‌سه‌ر دۆشه‌كه‌ی گه‌رم و نه‌رم پاڵیان لێداوه‌ته‌وه‌و خه‌و بردونیه‌ته‌وه، ئه‌وكاتانه‌ی كه مامۆستا فیشه‌كی به به‌عسه‌وه ناوه خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئالكی خواردووه، ئه‌و رۆژه‌ی مامۆستا به تفه‌نگه مزه‌لیی و به‌ده‌مانچه چوارده‌خۆره‌كه‌ی كه له‌شه‌ڕا گرتبووی به‌ره‌و ڕووی جه‌للاده‌كانی سوپای عێراق ده‌وه‌ستایه‌وه هه‌ر ئه‌وكاتانه شتێك نه‌بوو ناوی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوی په‌رله‌مان و شتێك نه‌بوو ناوی داهاتی كوردستان و شتێك نه‌بوو ناوی بودجه‌و شتێك نه‌بوو ناوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شتێك نه‌بوو ناوی ده‌ستوور بێت، وه شتێكیش نه‌بوو ناوی هه‌ڵبژاردن بێت. ئه‌وكاته بزووتنه‌وه خه‌ڵكی وه‌كو مامۆستای هه‌بووه كه ته‌نها تۆزی پێڵاوه‌كانیان سه‌روه‌ت و سامانی عێراقی هێناوه، سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌یان مامۆستای وه‌كو مامۆستا ئه‌حمه‌دی تێدایه‌و له‌هه‌موو سامان و خێر‌و بێرێكی ئه‌م نیشتمانه بێ به‌شه، به‌ڵام هه‌موولا ئه‌بێ دڵنیابن و رۆحی مامۆستاش ئێسته له‌نێو گڵی پیرۆزی گوڵاندا ئه‌بێ ئاسووده‌بێ كه بزووتنه‌وه‌كه‌ی رۆژێ له رۆژان سه‌ر دانانه‌وێنێ بۆ ته‌نها دینارێك نه‌ك ئه‌و هه‌موو بودجه‌و نه‌سریه‌و پاره‌كاشه‌ی كه مانگانه ئه‌به‌خشرێته‌وه به‌سه‌ر ناوه‌ندو حیزب و شوێنه جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌دا.
شێخی موجاهیدیش هه‌ر ئه‌بێ دڵنیابی كه له به‌هه‌شت فریشته‌كان دێن و وه‌ك ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی بڵاوكراوه‌ی (النفیر) كه ساڵی (1990) بزووتنه‌وه ده‌ریده‌كرد، ئاوه‌ها له‌وێش چاوپێكه‌وتنێكی گشتی ساز بكات و یه‌كێ له‌خاڵه‌كانیشی باسی بزووتنه‌وه‌بێ.