په‌یڤێك له‌یادی زاناو موفه‌سیر (مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود) دا


په‌یڤێك له‌یادی زاناو موفه‌سیر (مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود) دا

عه‌لی حاجی زه‌ڵمی

خوای‌ گه‌وره‌ منه‌تی‌ زۆره‌ به‌ سه‌رمانه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر ناوچه‌ی‌ هه‌ورامان وشاره‌زوره‌وه‌ چونكه‌ چه‌ندین مامۆستای‌ عه‌مامه‌ پاك‌و  بۆ خوا ژیاوو سوڵحاوو ماندونه‌ناس بۆ دیین‌و گه‌لی‌‌و هۆزه‌كه‌یانی‌ تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌، كه‌ زۆر سه‌ختی‌‌و زه‌حمه‌ت‌و ژیانی‌ كولـله‌ مه‌رگییان چه‌شت له‌پێناو گه‌یاندنی‌ بانگه‌وازه‌كه‌یان‌و بۆ ساتێك درێغیان نه‌كردو نه‌وه‌ستان، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ماندووبوونه‌یان ڕێبازه‌ ڕاسته‌كه‌یان به‌رنه‌ده‌ین‌و ئامۆژگاریه‌كانیان كه‌ پڕ بوون له‌ وته‌ی‌ جوان‌و له‌ ڕه‌فتاری‌ خۆیاندا ڕه‌نگی‌ ده‌دایه‌وه‌ به‌هه‌ندوه‌ربگرین إنشا‌ءالله ببینه‌ سه‌ربازو درێژه‌ پێده‌ری‌ ئه‌و ڕێگایه‌ی‌ ئه‌وان
مامۆستا ئه‌حمه‌د یه‌كێك بوو له‌و مامۆستایانه‌ هه‌رده‌م ئامۆژگاریه‌كانی له‌ گوێماندا ده‌زرنگێنه‌وه‌، هه‌میشه‌ ده‌یفه‌رموو :ماندوو نه‌بن نائومێد مه‌بن ده‌رئه‌نجام هه‌ر بۆ ئێمه‌ی‌ موسوڵمانه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست بكه‌ین له‌گه‌ڵ‌ خوا، له‌وپه‌ڕی‌ نائومێدی‌‌و ناڕه‌حه‌تیدا به‌م وته‌یه‌ وزه‌ی ده‌دایه‌ به‌رمان، ئه‌وا ئێمه‌ش ناپسێین هه‌روه‌ك ئێوه‌ نه‌پسان‌و ئه‌و هه‌موو ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌‌و ناڕه‌حه‌تیه‌ هاته‌ ڕێتان هه‌ر به‌ به‌رزی‌ مانه‌وه‌و چۆكتان دانه‌داو ملتان دانه‌نه‌واندو بۆ دنیا ده‌ستتان له‌ دین به‌ر نه‌داو هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كتان چه‌شت ته‌نها له‌پێناو خواو دینه‌كه‌یدا، خۆتان نه‌دۆڕاندو سه‌رتان نه‌وی‌ نه‌كرد بۆ خۆشی‌ ژیانێكی‌ كه‌م بایه‌خ‌و كه‌م خایه‌نی‌ دونیا.
مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌ره‌حمه‌ت بێت هه‌ر كات ئێمه‌ی ده‌بینی ده‌یفه‌رموو (بنوسن) به‌ قه‌ڵه‌م په‌یامه‌كه‌تان بگه‌یه‌نن‌و هانی ده‌داین بۆ نوسین، هه‌روه‌ك جه‌نابی تا كۆتایی‌ ته‌مه‌نی نوسیی‌و تا له‌ ژیاندا بوو چه‌ك‌و قه‌ڵه‌می وه‌ك یه‌ك گرته‌ ده‌ست‌و ده‌ستی له‌ هیچ كامیان به‌رنه‌دا، هه‌روه‌ك ئێسته‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌بینین جگه‌ له‌ كتێبه‌ به‌نرخه‌كانی ته‌فسیره‌ به‌پێزه‌  كه‌م وێنه‌كه‌شی كه‌وته‌ به‌ر دیده‌مان كه‌ إنشا‌ءالله ده‌بێته‌ چرای‌ قیامه‌ت‌و بۆی.
له‌روی سیاسیه‌وه‌ هه‌رده‌م ئامۆژگاری بۆهه‌مولایه‌ك بریتی بوله‌برایه‌تی یه‌كریزی وبه‌رده‌وامی و له‌سه‌رشارێگه‌ی ئیسلام، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ دوپاتی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ شكۆمه‌ندیمان و سه‌ربه‌رزیمان به‌نده‌ به‌سه‌ر به‌رزی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌مانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێ باسك بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژی‌ زیاتر له‌شێوه‌ی‌ ئه‌بو تالیب گه‌مارۆی ئابوری و سیاسی ویسترا مێژووی‌ باسك له‌سه‌ر شانۆی‌ سیاسه‌ت و حزبایه‌تی‌ نه‌هێڵرێ ئه‌وه‌ زۆر نیگه‌رانی‌ ده‌كرد ,شه‌و ڕۆژ له‌ هه‌وڵی شكاندن ئه‌و گه‌مارۆیه‌دا بوو، مامۆستا ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی‌ زانا و بوێر و هه‌ڵگری‌ پاكترین عه‌قیده‌ بوو، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای‌ پێگه‌یاندنیه‌وه‌ تا كۆتای‌ ته‌مه‌نی‌ زۆر به‌ مه‌ردی‌ به‌ سه‌ربه‌رزی‌ ، به‌ نه‌به‌زی‌، به‌ كۆڵ نه‌دان، له‌ گه‌یاندنی‌ په‌یامی‌ پێغه‌مبه‌راندا، ژیانی‌ برده‌ سه‌ر زۆر زانایه‌كی‌ عه‌مه‌لی بوو، شاخ و داخ و ئه‌شكه‌وته‌كانی‌ چیاكانی‌ هه‌ورامان و سورێن شایه‌تی‌ هه‌نگاوه‌ به‌ عه‌مه‌لیه‌كانی‌ ئه‌ون توانی‌ له‌ زه‌مه‌نه‌ تاریك و دواكه‌وتووه‌كاندا جیهادی‌ پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵانی‌ زیندوو بكاته‌وه‌ و ئیسلام له‌ چوار چێوه‌ی‌ نه‌زه‌ری‌ و بازنه‌ی‌ مزگه‌وت دوور بخاته‌وه‌ و بیخاته‌ ناو ساحه‌ی‌ عه‌مه‌لیه‌وه‌.
مامۆستای‌ مه‌رحوم خه‌ونی‌ به‌ یه‌كڕیزی‌ ئیسلام دۆستانه‌وه‌ ده‌بینی‌ هه‌وڵی‌ بۆ ده‌دا، به‌ دواچاره‌سه‌ری‌ ده‌زانی‌ هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ر ڕۆژه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌یه‌ك و لایه‌كی‌ ئه‌م كوردستانه‌ بوو، ئومێد ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانت كاره‌كانت به‌و ئاڕاسته‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نت دا نه‌هاتنه‌ دی بێنه‌ دی‌ له‌ ئێستا و داهاتوودا.
خوای‌ گه‌وره‌ جێگات پڕ بكاته‌وه‌ بۆ ئیسلام‌و موسوڵمانان‌و ئه‌ولاده‌كانت ببنه‌ درێژه‌پێده‌ری‌ ڕێبازه‌كه‌ت ته‌فسیره‌كه‌شت بكاته‌ مایه‌ی‌ هیدایه‌تی‌ گه‌نجان‌و لاوانی‌ كوردزمان كه‌ هه‌میشه‌ خه‌مخۆری‌ خۆیان‌و دیین‌و ڕه‌وشتیان بوویت.هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاكی مامۆستای زاناو موفه‌سیروسیاسه‌ت مه‌داروگشت شه‌هیدانی رێگه‌ی یه‌خواپه‌رستی.
                                               

    20/01/2015

 

بەروار2020/03/30سەردان 683

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!