ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود " گه‌لێ له پێش ئه‌وانه‌وه..!
فه‌رهه‌نگی نیپۆتیزم، كارێزمایی، جیهانبینی سیاسیی له ئه‌زمونی ژیانی مامۆستادا.
له‌ناو قه‌ومی به‌سیتا، قه‌دری سه‌نعه‌تكار
وه‌كو عه‌كسی قهمهر وایه له‌ناو حه‌وزێكی لیخندا
نوسینی كیان هه‌ورامی
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود له‌كاتێكدا ماڵئاوایی لێكردین، كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌چوارچێوه‌ی موئامه‌ره‌یه‌كی ناوخۆیی‌و مهكراویدا بوو بوویه پارتێكی بێنازو لاواز، ئیتر هه‌موو سهنگینییو هێزێكی خۆی له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی پێشویدا له ده‌ستدابوو، ئه‌م هێزه لهرهوشێكدا بوو كه رووبه‌رووی چه‌ندین حساباتی ئه‌زموونی جه‌نگی ناوخۆ بوو بوویه‌وه، له‌م ئان‌و ساته‌دا مامۆستا ماڵئاوایی لێكردین، ئان‌و ساتێك، كه رابوونی ئیسلامیی باجی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌دا كه رۆژانێك به‌نێوی دین‌و هیجره‌ت‌و جیهاده‌وه بزووتنه‌وه‌یان كردبوویه مه‌ئوای جهنگو جیدالی بێسه‌روبه‌ر له ساحه‌ی سیاسیی كوردستاندا، ئیتر بزووتنه‌وه باجی زۆری دا، ئازاری فره‌ی چهشتو خه‌می قوڵی بهدڵسۆزانو دامه‌رزێنه‌رانی دا، له‌كاتێكدا كه‌سانێكی بێ سه‌وادو گچكه، عه‌قڵ تاریك‌و بێ مه‌دره‌ك، به‌ناوی بزووتنه‌وه‌وه ده‌ستیان له پێوهندییو عهمالهتو دنیاویستی گیر بووبوو، ئیتر ئه‌وان بوونه پیاوی ئهمو ئه‌و، هه‌ندێكیشیان له‌گروپو ئه‌زمونێكی مه‌نگۆلی تردا حه‌وانه‌وه‌و چنگیان له مه‌تاعی دهسهلاَت گیربوو، هه‌ر له‌وێشدا بوونه‌وه بهواعیزو مورشیدی دنیاویستان، هه‌ندێكیشیان بوونه مه‌ردی ولاَتانی ههرێمییو ئۆتۆكراته سیاسیه‌كانی ناوخۆ، مامۆستاش له ته‌ك خه‌مه‌كانی رابووندا مایه‌وه‌و بوو به مه‌ردی بزووتنه‌وه‌و ئیسلام، به‌م جۆره له‌سه‌ر ئاستی مه‌كرو مه‌ددی خیانه‌ت بزووتنه‌وه‌یان خست، بزووتنه‌وه‌یان له‌سه‌رده‌می ئازادی‌دا دۆراند، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی له تاریكترین سهردهمو تارترین زینداندا هه‌ستابوویه سهرپێو بردبوویه‌وه، به‌ڵێ بزووتنه‌وه له زیندانه‌كانی به‌عسه‌وه بهدهستو په‌نجه‌ی پیاوانی وه‌كو مامۆستا مه‌لا عوسمان‌و ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئێره‌ی پڕكرد له وانه‌ی سهربهستییو ئازادیی له ئیسلامدا، ده‌بێت فاكته‌ره‌كانی ئه‌م نه‌زمه چیبن؟ بۆچی ده‌بێت بزووتنه‌وه له رۆژانی تاریك‌و زینداندا وانه‌ی سه‌ربه‌ستی بڵێته‌وه‌و له‌سه‌رده‌می ئازادیشدا بدۆرێت، ئه‌وانه كێبوون له‌و رۆژانه‌دا بزووتنه‌وه‌یان پێگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌یه‌ك دوور له‌جه‌نگی كورسی، دوور له بۆن‌و به‌رامه‌ی پاره‌و دینار، دوور له‌مه‌یلی زهعامهتو خیانه‌ت، بزووتنه‌وه‌یه‌ك دوور له نه‌فه‌سی خه‌بیسی حزبایهتییو مۆراڵی ته‌سكی چینایه‌تی، بزووتنه‌وه‌یه‌ك دور له تهصدیری هزری شهرقو غه‌رب، دامه‌رزێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌یان كرده ماڵی هه‌موو موسڵمانێك، بهلاَم ئه‌مرۆ كه‌سانێكی ناماندوو فرۆشتیانو جنجنیانكرد. ئیبن خه‌لدون ده‌ڵێ" زاناكان كاتێك ده‌بوونه میهرو به‌ره‌كه‌ت بۆ هۆزه‌كه‌یان، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاتانه‌ی كه فریای سیاسهتو جیهادو فهرههنگو ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگاكه‌یان ده‌كه‌وتن"، مه‌گه‌ر ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود له وانه‌كانی سیاسه‌ت له ئیسلامدا پاكترین سیاسه‌تی فێر نه‌كردین؟ ، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مامۆستا، كه‌ی به‌رامه‌ی نهزعه جنسییو مادیه‌كانی ماوتسی تۆنغو چه‌په ده‌مارگیره‌كانی لینین‌و ماركسی تێكه‌ڵبوو؟، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مامۆستا فێری ده‌كردین، كه‌ی وهحشهتناكییو به‌ربه‌ریه‌تی بیری ماكیاڤیللی تێكه‌ڵبوو؟، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی مامۆستا فێری ده‌كردین، كه‌ی زه‌ڕه‌یه‌ك كاریگه‌ری دنیا ئاژهڵدۆستیهكهی ساتع الحصریو ئه‌فله‌قی ناسی بوو؟، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و فێری ده‌كردین، ئه‌خلاق بوو، ئه‌خلاقێكی زیندوو، مامۆستا له وانه‌كانی سه‌ربه‌ستیی له ئیسلامدا فریاد ره‌سی هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه بوو كه ناسیۆنالیزمیان به‌فاشیزم ده‌بینی، فریاد ڕه‌سی ئه‌و گه‌نجانه بوو، كه ناسیۆنالیزمیان به‌قۆناغێكی سه‌رمایه‌داری ده‌بینی، ئه‌وانی تێگه‌یاند، نه‌ته‌وایه‌تی به‌شێكه له‌دین، به‌شێك نیه له كوشت‌و بڕی ئه‌وانی تر، به‌شێك نیه له قڕكردنی فاپلیچ ئاسا، نه‌ته‌وایه‌تی نه له‌بیری هیرۆهیتۆدایه نه سه‌دام، نه‌ته‌وایه‌تی نه‌له هیتلهردایه نه له‌لای ترومانو چه‌رچل، نه‌ته‌وایه‌تی نه له تیۆره‌كانی فیختهدایه نه له خوێنڕشتنی یه‌عقوبیه‌كان، قه‌د له‌وانه‌وه فێر نابین، ئه‌و لهدێرهكانی نوسینیدا نه‌ته‌وایه‌تی كرده به‌شێك له دین، دینێك بروای بهچینایهتی نه‌بێ.
لێره‌دا ناچینه ناو ورده‌كاریه‌كانی ئه‌م بواره‌وه، هێنده هه‌یه بزانین سه‌ردارانی بزووتنه‌وه ، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان لهمهنسهبو پایه‌كانی سیاسه‌ت گیر بوو بوو، دووجۆر بوون، كه ئه‌مرۆ له‌خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیاندا ده‌گه‌ینه ئه‌م ئاكامانه.
جۆری یه‌كه‌م" به‌هۆی بزووتنه‌وه‌وه گهورهبوونو ناویان ده‌ركرد، دیاره ئه‌م جۆره له‌ده‌ره‌وه‌ی ماندوویه‌تی بزووتنه‌وه‌دا بوون، له‌ده‌ره‌وه‌ی فهرههنگو فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلام دۆستی بزووتنه‌وه‌دا بون، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئازار ناسی بزووتنه‌وه‌و میلله‌تی كورد بوون، هه‌ربۆیه بهنهمانو له‌ناوچونیان ناویان ده‌سرێته‌وه‌و گوم ده‌بن، ئه‌وانه گه‌مه‌ی رۆژگارن، چونكه سڕینه‌وه‌ی ناوی كه‌سایه‌تیه‌كان، لهنههجی ده‌روونی كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كاندا هه‌ر وه‌كو ماكس ڤێبه‌ر له عیلمی ئیجتماعی دینیدا باس له شوهره‌تی سیاسیه ئایینیه‌كان دهكاتو ده‌ڵێ" ناوبانگی كه‌سه‌كان ئه‌گه‌ر ناوبانگێكی دنیایی بێت، هێنده‌ی زه‌مه‌ن كاتیه، ئه‌و كه‌سانه، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆژگار گه‌مه‌یان پێده‌كات"
جۆری دووه‌م" هه‌موو ئه‌و پیاوانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه بزووتنه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌وان ویستی خودا بوون، ئه‌وان زیندوویه‌تی بۆن‌و به‌رامه‌ی سه‌رده‌می نه‌بی بون، پیاوانێكی نوێخوازی وه‌ك مامۆستا نه‌بووایه كه‌ی ئه‌م رابوونه له ده‌ستی تهریقهتو شێخه نورانیهكانهوه به‌م جۆره ته‌حه‌دای ئیبداعه باوه‌كانی دنیایاندهكرد، هه‌ربۆیه زیندویه‌تی رابوون له‌نیه‌تی پاكی سه‌ركرده‌كانی بوو، بزووتنه‌وه ناوێك بوو بۆ گه‌یاندنی توانستی سیاسیی‌و ئه‌دای به‌رێوبه‌رایه‌تی ئیسلام، ئه‌و كاتانه‌ش بوویه ناوێك بۆ سه‌نگه‌ری پاره‌و جه‌نگی براكوژییو عه‌قڵی بازارییو موراهیقیانه، ئیتر بوویه گه‌مه‌ی رۆژگار، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وازنی سیاسیی بزووتنه‌وه‌و رێبازی ئیسلامدۆستی رابونهكهی، فه‌رهه‌نگی بۆخوا سوڵحانی سه‌ردارانی دیاری ده‌كرد، چونكه به‌رده‌وام رۆڵی سیاسیی‌و سه‌ربازی سه‌ركرده له‌بزافی رزگاریخوازی گه‌لاندا نه‌خشی یه‌كه‌می دیوه، ئه‌م نه‌خشه له بزافی رزگاریخوازی جیهانی سێداو له‌بزافی سه‌ربه‌خۆبوونی نه‌ته‌وه‌كاندا زۆر به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته سیمبولی رزگاری، كاریان له‌سه‌ر بیری سیاسیی نهتهوهكانكردووه، له‌چیندا ماوتسی تونغ، لههینددا مه‌هاتما غاندیو جه‌واهر لال نه‌هرۆ، له ئه‌فریقای باشوردا كاسترۆ، له ڤێتنامدا هۆشی منه و له‌خه‌باتی رزگاریخوازی گه‌لانی ئه‌مریكای لاتین‌و كوبادا جیڤارا مایه‌ی شانازین، ئه‌وان رێبازی ئایینده‌و خواستی میلله‌تبوون، ئه‌وان سه‌ردارانی رۆژانی خهباتو هاوتا ژیانی هه‌ژارانیان بوون، ئه‌ی له‌كوردستاندا كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بنه سیمبوڵ، تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و رابه‌رانه له‌كام سه‌رداری كوردیدا زیندوون، ئه‌وه مافی هه‌ر سهردارێكهو له‌داهاتوودا بۆیاندهگهرێتهوه، پیاوانی ئه‌م ئیسلامه له كوردستاندا، ده‌بێت رۆژانێك وه‌كو رهمزو سیمبوڵ یادیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی بهبێنازییو له‌ژێر سایه‌ی دهسهلاَتی مه‌غروری كوردیدا سه‌ریاننایه‌وه، ئه‌گه‌رچی رهنجو خه‌باتیان، تۆزی رێگای جیهادو حه‌مماسی وتاره‌كانیان ئێستاش‌و ئه‌وساش قیاده‌ی بهعسو به‌عسیه‌كانی تۆقاندبوو، بهلاَم هه‌رده‌بێت رۆژێك ته‌فسیرو فهرههنگو ئه‌ده‌بیاتی به‌جێماوی مامۆستا مهلاعوسمانو ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود، دهسهلاَت بهئاگابهێنێتو بڵێت ئێوه سه‌روه‌ریه‌كانی ئێمهنو مانایه‌كمان بێ بوونی ئێوه نیه، ده‌بێت دهسهلاَتی كوردی تێبگات، هه‌ركات دژایه‌تی ئه‌م ره‌مزانه كرابێت، ئیتر ئه‌زمونێكی شكست رووبه‌روومان بووه‌ته‌وه، له‌باكوری كوردستاندا به‌وته‌ی مو‌سا عه‌نته‌ر یه‌كێك له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی شكستی پارته‌سیاسیه‌كانی كورد لهسالاَنی شهستو حه‌فتاكانی توركیادا نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی به‌توانا بوو، چونكه كورده‌كان دژایه‌تی ره‌مزه‌كانی خۆیانیان ده‌كرد، ئه‌وه‌تا به‌كوژرانی دكتۆر سهعیدو دكتۆر شوانی رابه‌ریان ئیتر بزووتنه‌وه‌ی كورد هه‌تیو كه‌وت، له‌كوردستانی رۆژههلاَتیش هه‌رگیز سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی كارێزما، كه ته‌عبیر له په‌یوه‌ندیه ئایینی‌و كۆمهلاَیهتیهكانی خه‌ڵكی كورد بكات نه‌بووه، ئه‌وان له‌به‌هێزترین په‌یوه‌ندی سوننه مه‌زهه‌بیه‌تی كوردانی رۆژههلاَتدا باسیان لهماوچیهتی ئهنوهرخۆجهو ستالین‌و پارتی كۆمۆنیستی بولغاریا ده‌كرد، ئه‌مه‌ش هۆكاری شكستی كوردانبوو له‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌زموونی سیاسی باشوری كوردستانیش ئێستا گرفتاری سیمبوڵو ره‌مزێكه كه ته‌عبیر له ئیراده‌ی بكات، له‌ناو كورداندا ره‌مزی راسته‌قینه كاری له‌سه‌ر ناكرێ ، ئه‌وه‌تا گۆران ده‌ڵێ
له‌ناو قه‌ومی به‌سیتا، قه‌دری سه‌نعه‌تكار
وه‌كو عه‌كسی قهمهر وایه له‌ناو حه‌وزێكی لیخندا
له‌م لێَكۆڵینهوهیهدا خوێندنه‌وه بۆ سێ له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سه‌ردارێكی رهسهنو روناكبیری كورد ده‌كه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه وه‌كو ره‌مزێكی دیاری رابوونی ئیسلامیی ئه‌زموونی ژیانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین.
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌م" دژایه‌تی فه‌رهه‌نگی نیپۆتیزم له سیاسه‌تی ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود دا.
ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود له هه‌وراماندا له دایكبوو، ئه‌و لهئاواییهكی بهشهوكهتو رابردوو به‌رزی ههورامانو له یالاَنپێی ئینگلیز‌و رووس شكێندا چاوی به‌دنیا هه‌ڵهێنا، په‌یوه‌ندیه خزمایهتیو كۆمهلاَیهتیهكانی ئه‌وێ كاریگه‌ربوون به‌كلتوری ئیسلامیی‌و ئهدهبیاتو ئه‌خلاقی خه‌ڵكیش درێژكراوه‌ی ئیسلامه‌تی تهریقهتو شێخه‌كان بوو، هه‌ربۆیه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌عسدا رایه‌ڵه‌كانی یه‌كتر ناسین‌و ته‌عاروف له‌ئاواییه‌كانی هه‌وراماندا زۆر پێداگری له‌سه‌رده‌كرا، ئه‌وانه مهزههبو دین به‌پاكی گرێی دابوون، هه‌ربۆیه وه‌كیه‌كی سیمایه‌كی دیاری ئه‌وێ بوو، بیری كۆمهلاَیهتی ئه‌وێ كاری به مه‌فهومه‌كانی چینایه‌تی نه‌ده‌كرد، هه‌موو هه‌ورامیه‌ك به‌چاوی وه‌ك خۆیه‌وه ده‌یروانیه كوردێكی ئاواییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ره‌وشه‌كه هه‌ربه‌و جۆره‌بوو تا سیاسه‌تی به‌عس ته‌داخولی كرد، هه‌ربۆیه ئیتر رهنگو بۆی چینایه‌تی هه‌ورامانیشی گرته‌وه، ئیتر چه‌مكه‌كانی دهرهبهگو ره‌عیه‌ت، شێخ‌و ده‌روێش، هێواش هێواش ئۆتۆكراتیهتی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یان سه‌پاند، ئیتر به‌كلتوری به‌عسه‌وه جیاوازییه‌كان گه‌شه‌یانكرد، ئه‌م نه‌زمه له‌كۆتایی حه‌فتاكان‌و سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه له‌دایك بوو، له‌و ده‌مه‌دا ته‌واوی ئاواییه‌كانی هه‌ورامان له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی زهمهقییو خورماڵ‌و سیروان‌و شانه‌ده‌ریدا خڕكرانهوه، لێره‌دا سیاسه‌تی به‌عس ته‌نها دروستكردنی هێڵێكلی سه‌ربازی نه‌بوو، به‌ڵكو نه‌مانی قیهمو به‌ها كوردانهكانیش بوو، ئیتر له ئۆردوگاكاندا كار له‌سه‌ر به‌دره‌وشتی‌و شه‌ره گه‌ڕه‌ك‌و جه‌نگی خێڵه‌كان ده‌كرا، له‌و ره‌وشه‌دا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود بوو به فریاد ره‌س، ئه‌و بوویه میمبه‌ری شهرهفو ئه‌خلاق، مامۆستا بوویه هۆشداری بههاكانو كهڵچهرهكان، ئه‌و وه‌كو گه‌نجێك هه‌موو جوانیه‌كانی كوردهواری به‌زمانێكی سه‌رده‌میانه‌و پاراو به‌شه‌رع داده‌ڕشته‌وه، مامۆستا ته‌نها گه‌نجێك بوو كه ره‌نگرێژی سنووره‌كانی شه‌رعی له‌ئۆردوگاكانی ئامانجی به‌عسدا تۆخكرده‌وه، ئه‌و گه‌نجانه ده‌دوا، گه‌نجانه سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌دی، مامۆستا ژاكپریڤێر بوو دژی لویسهكانی به‌عس، مامۆستا مارای شۆرشێكی پاریس ئاسا بوو بۆ تێكنه‌چوونی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، وتاره‌كانی ئه‌و وه‌كو بلاَوكراوهكانی مارا هاورێی گه‌له‌كه‌ی بوون، ئه‌و شه‌ڕه گهرهكو جه‌نگی كۆلاَنهو كۆلاَنو دزیی‌و تالاَنیو ژیانی ئاژه‌ڵئاسای سیاسه‌تی به‌عسیی پروكاند، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی له‌وه‌دا بوو، كاتێك چووه سه‌نگه‌ری میمبه‌ره‌وه ئۆدووی خیانه‌ت ئۆردوگاكانی ته‌نی بوو، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و له‌چاو ئیمامه‌كانی تردا ئه‌وه بوو گه‌نج بوو، گه‌نجانه‌ش ده‌په‌رژایه سه‌ر سه‌رده‌مه‌كه‌ی، بالاَی رێك‌و ده‌نگی بهشهوكهتو به‌رز بوو، ڕیشی پڕ‌و ڕووی ته‌ڕوو نورانی بوو، به‌ئاسانی كاری ده‌كرد، به‌ئاسانی نه‌یاره‌كانی ده‌به‌زاند، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و له‌وه‌دا بوو، بروای به موجامه‌له‌و ئه‌شعاری باوی سه‌رده‌م نه‌بوو، سه‌رده‌می ئه‌و سه‌رده‌می ریشوهو عهمالهتو جاشایه‌تی بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا خزمخزمێنهو نیپۆتیزم، واسیته‌و واسیتهكاریو عهشرهتچیهتی، به‌یاسا پشگیری ده‌كرا، ههرهۆزێك فه‌وجێكی هه‌بوو، ئه‌حمه‌د كاكه ده‌نگێك بوو دژی ئه‌و دنیا تاریكه، دادگه‌ری كۆمهلاَیهتی و عه‌داله‌تی نێوخهڵكی یه‌كه‌مجار له ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموده‌وه بیستمان، لهنوسراوهكانی ئه‌ودا باسی سهربهستیو عهدالهتو چه‌مكه به‌كوردی كراوه‌كانی شه‌رع له‌دایك ده‌بوون، لاوان له مزگه‌وته‌كانی سیروان‌و خورماڵ‌و هه‌ڵه‌بجه‌وه، لاوان له ئۆردوگا ئاواره‌كانی ده‌ستی رژێمه‌وه، لاوان له شاخ‌و سه‌نگه‌ره‌كانی فیداكاریدا، داهێنانه‌كانی مامۆستا‌و زمانه شیرینه‌كه‌ی سورتری ده‌كردن له به‌رخۆدان، قوتابخانه‌كه‌ی مامۆستا چه‌مكانێكی تیا راڤه ده‌كرا، ئێمه ئێستا له زانكۆكانه‌وه پێیاندهگهین، زاراوه كوردییه‌كانی مامۆستا، پاراوبوون به‌جوانی كورده‌واریی‌و شه‌رعی ره‌سه‌ن، ئه‌و زاراوانه ئێستاش بۆ زمانی نوسین نوێن، هه‌ربۆیه مامۆستا كاتێكیش لهههرێمهكهیدا بوو به سه‌ردارێكی چالاكی ئه‌م رابوونه، رێبازه‌كه‌ی خۆی ون نه‌كرد، ده‌مانچه‌كه‌ی به‌ر پشتوێنی مامۆستا، جیهادی له‌لای گه‌نجان شیریندهكرد، رێبازی وه‌ك یه‌ك ته‌ماشاكردنی خه‌ڵك، رێبازی دژایه‌تی نیپۆتیزمو خزمخزمێنه، رێبازی نه‌خوێندنه‌وه‌ی عهشرهتو رهنگو هۆزو، هه‌موو ئه‌وانه رێبازی ئه‌و بون، هه‌ربۆیه ته‌نها گله‌یی بێ سهوادهكان له‌مامۆستا ئه‌وه بوو، كه وه‌ك رابه‌ره‌كانی تر خزمه‌كانی خۆی له پێشه‌وه نه‌بوون، كه‌وه‌ك رابه‌ره‌كانی تر ته‌نها گرنگی به كه‌سه‌كانی خۆی نه‌ده‌دا، ئه‌وكاتانه‌ی بزووتنه‌وه له لوتكه‌ی هێزدا بوو، باره‌گای هێزی هه‌ورامانی نه‌برده ئاواییه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵكو هێزی كه‌ركوك له‌وێ بوو، له‌كاتێكدا ئه‌و پێگه‌یه‌ی یالاَنپێ باشترین ڕێگای بازرگانی بوو له‌و ده‌مه‌دا، مامۆستا به‌ئاسانی ده‌یتوانی رێگایه‌كی مادی به‌نرخ بهدهستبهێنێتو به‌و چهكهش بتوانێت ده‌سته‌و بازنه‌یه‌كی فره له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه، بهلاَم ئه‌و ئیمتیازه دنیاییانه زۆر له‌لای ئه‌و پیاوه بێ نرخ بوون، هه‌ربۆیه عهشرهتچیهتیو حسابنه‌كردن به‌و مه‌فهومانه دیارترین تایمه‌تمه‌ندی ئه‌و پیاوه بوون، له‌به‌ر ئه‌وه مامۆستا یه‌كێك بوو له‌و سه‌رداره كه‌م وێنانه‌ی به نه‌داری ژیا‌و بهنهداریش ژیانی برده سه‌ر.
تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م" جیهانبینی سیاسیی مامۆستا.
تایبه‌تمه‌ندی كاركردنی مامۆستا له ئه‌زمونێكدا بوو، كه یه‌كه‌مجار بوو ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی شیكارێكی سیاسیی بۆ كاره‌كانی بهعسو دیسپۆتیزمی ئه‌و هێزه ببیستن، شیكارێكی سیاسیی لهمیمبهرهوه، ئه‌مه‌ش شێوازێكی تازه بوو له رووبه‌رووبونه‌وه‌و ئه‌ده‌بیاتی به‌ره‌نگاریدا، چونكه شیكاری مه‌لاكان زمانێكی قه‌دیمیانه‌ی كلاسیكی بوو، راسته ئه‌وانیش هۆشیاریان دابوویه ده‌وروبه‌ریان، بهلاَم ئه‌و گوتاره‌ی مامۆستا لهمیمبهرو كۆر‌و كۆبونه‌وه‌كاندا ده‌یوت، زمانێكی سیاسییانه‌ی سه‌رده‌میانه بوو، زمان‌و وشه‌كانی مامۆستا رێك له نوسینی نێو كتێبی ئێستا ده‌چن، كه زیاد له‌بیست ساڵه به‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌دا ده‌روات، ئه‌و سیحرێكی سه‌یری ده‌دایه گوێگر، هه‌ربۆیه جه‌ماوه‌رێكی زۆری هه‌بوو، قوتابیه‌كانی مامۆستا زۆر بوون، زۆربون ئه‌وانه‌ی شار‌و دێهاته‌كانیان ده‌بری تا گوێبیستی زمانی حه‌كیمی مامۆستابن، ته‌ره‌فدارانی ئه‌و به تامه‌زرۆییه‌وه رویاندهكرده مزگه‌وته‌كان‌و ئهوێیانكردبوویه مه‌یدانی هۆشیاری، به‌شێوه‌یه‌كی تر مامۆستا سه‌رهه‌ڵدانێكی له‌نێو ماڵه‌كانه‌وه درووستكردبوو، كه ده‌كرێت به‌سه‌رهه‌ڵدانی میمبه‌رو وتار ناویبه‌رین، هه‌روه‌ك چۆن له ئه‌زموونی دراوسێكانماندا نه‌جه‌ف بووبویه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی خومهینیو ته‌واوی وتاره‌كانی له‌وێوه ئاراسته‌ی دنیای ئێران‌و ئهسفههانو تاران ده‌كرد، به‌و جۆره‌ش هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان مه‌رجه‌عی شۆرشی مه‌لاكان‌و خیتابی سیاسیانه‌ی ئه‌وان بوو دژی دیسپۆتیزمی به‌عس، مامۆستا له‌و پێناوه‌دا هیجره‌تی كرد، ئیتر ده‌سپێكی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی به‌عه‌مه‌لی ده‌ستی پێكرد.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بیری سیاسی مامۆستا، كه‌ڵك وه‌رگرتن بوو له بنه‌ماكانی ئیسلام بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی بیری لائیكو كۆمۆنیزم، به‌تایبه‌تی لهههشتاكانا ئه‌م دوو بیره ئه‌قڵی لاوانی كوردیان خستبوویه نێوان دوو به‌رد ئاشه‌وه، هه‌ربۆیه نوسراوه ئه‌كادیمی‌و سه‌رده‌میه‌كانی مامۆستا ته‌حه‌ددای هه‌موو ئه‌و نووسراوه بێ ناوه‌رۆكانه‌ی ده‌كرد، كه نه‌یارانیشی ئه‌وانه‌ی به‌ویژدانه‌وه بریاریان ده‌دا ئه‌م ئه‌زموونه‌ی مامۆستا به‌رز راده‌گرن، ئه‌و له نوسینی كتێبی سیاسه‌ت له ئیسلامدا به‌جوانی رایهڵًه سه‌رده‌میه‌كانی سیاسه‌تكردنی پیشانداوه‌و هه‌موو رێچكه هه‌ڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێبازی ئیسلامیی رونكرۆدونهتهوه.
تایبه‌تمه‌ندی سێهه‌م" پێش ئهوانكهوتن له ئه‌زمونی مامۆستادا.
هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا نوسینی سه‌رده‌مێكن، كه‌ته‌واوی نوسینه كوردیه‌كانی ئه‌و كات بهێنین قۆناغێك به‌جێی هێشتوون، زمانی نوسینی مامۆستا تایبه‌تمه‌ندییه رهوانبێژیهكهی له نوسینی فه‌یله‌سوفی كورد مه‌سعود موحه‌مه‌د ده‌كات، بهلاَم له تێگه‌یشتن و نه‌رمیدا زۆر ئه‌وی به‌جێهێشتووه، دارشتنی مامۆستا‌و وشهكاریهكانی ئه‌و له زمانی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو گشتگیربوو، ته‌عبیری له‌زمانی نوسینی كوردی ده‌كرد، له زۆر په‌ره‌گرافدا دارشتنی ئه‌و له ئینشا ئه‌ده‌بیه‌كانی هه‌ژارو هێمنیان ده‌كرد، بهلاَم وه‌كو ئه‌وان دوور لهواقیعو ته‌سلیمی ئهدهبو خه‌یاڵ نه‌بوو بوون، لێره‌شدا ئه‌وانی به‌جێهێشتبوو، هه‌ربۆیه نوسینه‌كانی مامۆستا‌و رامانی ته‌فسیره‌كه‌ی واقیعی بوو، هه‌روه‌كو ژیانی خۆی، مامۆستا ئاكارو وتاری یه‌كبوونه، ئه‌و سهركرهیهكی مه‌یدانی بوو، ژیانێكی ساده‌ی هه‌بوو، به‌رده‌وام له نێوخه‌ڵكدا بوو، ئه‌و هه‌موو نوسین‌و ته‌فسیرو موتالاَیهی له‌خه‌ڵكی دورنهخستبوویهوه، لهبۆنهكاندا، له‌پرسه‌و جه‌ژنه‌كاندا، له‌كۆرو سیمینار‌و سه‌نگه‌ردا، ئه‌و له‌وێ بوو، له‌پێشه‌وه بوو ده‌ماندی، له‌مه‌یدانه‌كانی ئاشتیی‌و جه‌نگی سه‌پێنراودا هه‌بوو، مامۆستا خۆشه‌ویستی هه‌موو هێزه‌كانی بزووتنه‌وه بوو، ههورامانو گه‌رمیان، هه‌ولێرو سلێمانی، هه‌رگیز جیاوازی نه‌ده‌كرد، مامۆستا له راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌دا بناغه‌دانه‌ر بوو، بزووتنه‌وه هه‌ر ئه‌وی هه‌بوو، ئه‌ویش راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی كرده پێشه‌نگ، مام جه‌لال ده‌یوت" هێنده پۆستهرو نوسراوی بزووتنه‌وه‌مان له‌ده‌ره‌وه ده‌دی، خه‌باتی سی ساڵی ئێمه هێنده‌ی ساڵێكی بزووتنه‌وه نه‌ناسراوه، ئه‌مه‌ش ئاكامی دڵسۆزی مامۆستا بوو، هه‌ربۆیه مه‌رگی مامۆستا له‌ده‌ستدانی پێشه‌نگێكی چالاك بوو، پێشه‌نگێك خه‌می رابوونی ئیسلامیی له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مواندا سه‌رو ریشی سپی كرد، مامۆستا خه‌می هه‌موو ئه‌و دنیا ویستیه‌ی چنگی له رابوون گیر كردبوو بێزاری كرد له ژیان، تا ئه‌وان دڵسۆزانه هاتنه كاروانهكهیهوه پێشهنگیانبوو، كاتێكیش ئه‌وان باوه‌شیان به‌دنیادا كرد، مامۆستا به‌روو سوریه‌وه دنیای به‌جێهێشت.
20/01/2015