دیداری بەرێز مامۆستا عبدالدائم ھەورامانی

دیداری بەرێز م. عبدالدائم ھەورامانی

ھەڵەی ڕابوونی ئیسلامیی بەرامبەر بە زاناو پێشەواکانی.!

 ڕەحمەتی خوا لە ئیبن و لعەساکیر بێت کە دەفەرموێت: گۆشتی زانایان ژاراوییەو دەستوری خواش لە ئابڕوبردنی تانەدارانیان ئاشکراو ڕوونە.

بە پێی دەستووری خوای گەورە زانایان ڕێزدارترن بە عیلمەکانیان لە خەڵکی تر [هل ێسْتَوِی الَّذینَ ێعْڵمُونَ ۆالَّذینَ ڵا ێعْڵمُونَ] الزمر: ٩، پێویستە تەواوی موسوڵمانان حورمەتی زانایان بگرن و ئەمە بەشێکە لەبنەمای ئیعتیقادی ئەھلی سوننەت و جەماعەت وەک شێخ عبد الرحمن سەعدی دەفەرموێ (ویدینون اللە باحترام العلماء الھداة) القول السدید فی مقاصد التوحید ١/١٣.
 ئەھلی سوننەت و جەماعەت نزیک دەبنەوە لەخودا بەھۆی ڕێز گرتن لە زاناکانیان و بەگەورە زانینی حورمەتیان.
 بە ھەرحاڵ لێرە نامەوێ نە باسی گەورەیی زانایان بکەین و نە بنەما عەقیدەییەکانی ئەھلی سوننەت.. ئەوەی گرنگە لای من وەستانە بەرامبەر بە ئەو ھەڵە گەورەیەی ڕابوونی ئیسلامی تێیکەوتووە سەبارەت بە زاناکانی، بەتایبەت ئەحزاب !! وەلێ توخوا برایانم لە ڕابوونی ئیسلامی زوڵمم لێ مەکەن و دڵنیابن دڵێکی پڕ لەخۆشەویستی و ئەوین بۆ ڕابوونی ئیسلامیی دەنووسێ و ناێحە نەک ناقد، ھەموو خەونی ڕێکبوونی ڕابوونەو تەواوی ئاھی بۆ ھۆشیاریە لەبەردەم ھەڵەکان و ھەوڵە بۆ چارەسەری...
 ئێمەی مامۆستایانی ئایینی بێنازترین کەمایەتین لەنێو ڕابوونی ئیسلامیی، کاتێ ئەو مامۆستا ئایینیەی لەگەڵ ئەحزاب نەبێ بە تێنەگەیشتوو لە دین حیساب دەکرێت و بەگوێنەدەر بەکاری خەڵکی موسوڵمان تانەدار دەکرێ، ئەوەش لەگەڵ ئەحزاب بێت بە ئیش زان و رێکخەری کارەکان ئەژمار دەکرێ...
زۆر مامۆستاو زانای پایەبەرزی ئەم وڵاتە لە ڕابەرایەتی ئەحزابدا بوون و ھەن، وەلێ ھەتا کۆچ نەکەن ئێمە قەدریان ناگرین و باسیان لێوە ناکەین، دیارە ئەمەش بە گشتی ناڵێم و دەزانم لێرەو لەوێ خەڵکانێکی دیندار مافی ئەو زانایانە دەزانن و دەیپارێزن.. زۆر مامۆستاش ھەن ڕابوون لە دوای مردن فەرامۆشی کردن و لە بیریدا سڕینیەوە وەک مامۆستا سید نجم الدینی ھەڵەبجە و شێخ عبداللطیفی بەرزنجی و ...

کاتێ من ئەم ڕەخنە دەنووسم و ھاوارو نرکەیەکی دڵم بۆ ئەمە دەردەبڕم خۆم بە شەرمەزار دەزانم و خۆزگەمە کە زاناکانی ئێمەش وەک سعودیە حورمەتیان لێ بگیرایەو وتەو وتارێکیان نەبوایە نەکرێتە کتێب و گەنجە بەڕێزەکانی ئێمەش لەبری تانەدان و غەیبەتکردنی زاناکانی، خزمەتی بکردنایەو پەروانە ئاسا بە دەوریانەوە بوونایە...
مامۆستا مەلا عوسمانی ڕابەر و زانای ھەڵکەوتەی زەمەنی خۆی لەبیر ناچێ کاتێ ھەڵەبجەی بە دڵشکاوی بە جێھێشت و لە غەریبیدا کۆچی کرد!

مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود کە بە ئاھو نزولەی تەفرەقەی صەحوەو غەمی شکستیەوە لە کنجوڕی ماڵەکەیدا وەک سجنیەک سەری نایەوە!

کە تا ئێستە من نازانم بەڵگەی بێ ڕێزی گەنجی ڕابوون بەرامبەر بەم پیرە پیاوانە چی بوو!! تۆ بڵێی دڵی پڕ خۆشەویستی ئەمانە بۆ گەنج گەردنمان لەو ھەمووە غەیبەتە ئازاد بکەن !!

من خۆم وەک مامۆستایەکی ئایینی بیر ئیسلامی دوور لە سیاسەتی پڕ درۆ و زوڵمی ئەمڕۆ، زۆر کات بەخۆم دەڵێم کێ لە مامۆستا عوسمانی ڕەحمەتی زاناتر و  لە مامۆستا ئەحمەد وتار زانترە؟ تۆ بڵێی مامۆستایانی ھاوەڵم لە ئەحزابدا ڕۆژێک دەرنەکرێن و بە ئاھو نزولەی دڵی پڕ غەمیان لە غەریبیداو بە دەست زوڵمی ڕابوونی ئیسلامیەوە سەرنەنێنەوە...

پێم وابێ کاتی ئەوە ھاتووە بەخۆماندا بچینەوەو گریانێک لەبەردەم ھەڵەی راِبردوودا بکەینە دیاری ڕۆحە زیندوو و زاناکانی ڕابوون، وەگەرنا مامۆستایانی ئایینی بە چ ڕوویەکەوە لەگەڵ ڕابوونی ئیسلامی بژین و بمرن ... 
 
م/عبدالدائم ھەورامانی

پێشنوێژو وتاربێژی مزگەوتی امامي شافعي - ھەڵەبجەی شەھیدان

بەروار2020/03/30سەردان 474