
لە پێشوازی 19 ساڵەی وەفاتتدا
25000 تیراژ لە تەفسیری ڕامان و 8 بەرهەمی چاپکراوت پێشکەش بێت.!
ئەمڕۆ 25/ 1/ 2026. 19 ساڵ بەسەر وەفاتی زاناو تێکۆشەرو موفەسیری قورئان جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود تێدەپەڕێت. ڕەحمەتی خوای لێبێت.
مامۆستا مەلا ئەحمەد بەتەمەنێکی کەم و پڕ بەرەکەت توانی جێ پەنجەی خۆی لەناو ساحەی ئیسلامی کوردستان بە وتارو نووسراو و کاری سیاسیی بۆ نەتەوەکەی جێبهێڵێت.
خودایە من شاهیدی دەدەم باوکی ڕەحمەتیم شەوو ڕۆژی نابوویە سەر یەک تا بتوانێ خزمەتێکی بەرچاوو بێ وێنە پێشکەش بەڕۆڵەکانی گەلەکەی بکات و سوپاس بۆ خودا بۆ یەک ساتیش ساردبوونەوەم لە بابی خۆشەویستم نەدی و بەدەست و پەنجەی خزمەتی بەبواری ڕۆشنبیری ئیسلامی گەلەکەی دەکردو لەلایەکی دی بە وتارو کۆڕو جموجوڵە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی خزمەتی بە ڕۆڵ و هەستانەوەی گەل و ئایینەكەی دەكرد.
بۆیە ئەحمەد کاکە مەحموود ڕەحمەتی خوای لێبێت گەر سەیری نووسراو و وتارەکانی بکەیت شتێکی وای لێ ون نەبووە کە باسی لێوە نەکردبێت بۆ ڕۆڵەو گەل و نیشتمانی.
لەم پێشوازییەدا 8 بەرهەم و 25000 هەزار تیراژ لە شاكارەكەی تەفسیری ڕامان پێشكەش دەكەم و بەڵێنی پێ دەدەم تەواوی نووسراوەكانی بۆ چاپ بكەم بەهاوکاری و یارمەتی خودای دلۆڤان.
هەزاران سڵاو بۆ سەرگیانی پاکی باوکی ڕەحمەتیم و داواکارم لە اللە تعالی لەگەڵ پیاوچاکان و ڕاستگۆیان و شەهیدان حەشری بکات.
هەزاربارە پەیمان بێت ڕێگاو بەرنامەو هزرو بیرت ون نەکەین و بەردەوام بین لەخزمەتی دین و وڵات و نیشتمانمان.
کوڕی خزمەتکارت:
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود



