
تەفسیری ڕامان.. دانسقه‌ترینی ته‌فسیـرەكانەو پاڵفتەكراوی سه‌دان ته‌فسیـری كوردی و عەرەبییە.!
نووسینی: دكتۆر عبدالله مەلا ئەحمەد ئەحمەدئاوایی.
(ته‌فسیـری ڕامان له‌مانا ومه‌به‌ستی قورئان).
له نووسینی: (مامۆستا مه‌لا ئه‌حـمه‌د كاكه مه‌حـموود – یاڵانپێ: گۆڕی پڕ نوور بێت).
شیاوی ئاماژه‌یه، (د. مـحه‌مـمه‌د ئیـزه‌دی ، واته: مامۆستا مه‌لا مـحه‌مـمه‌دی كوڕی مامۆستا مه‌لا عه‌زیزی ده‌ره‌تفێ)، تێزێكی دكتۆرای نووسیوه، به‌ناونیشانی: (جهُود عُڵما‌ء الكُرد فِی تَفسِیـر القُران وترجـمَة مَعانِیه)، كه‌تیایدا به‌جوانی په‌رژاوه‌ته سه‌ر باسی (تَفسِیـر ڕامان فِی مَعَانِی وَمَقَاصِد القُران)، به‌سه‌رپه‌رشتی: (د. عه‌لی ده‌حروج)، له‌كۆلێژی ئادابی زانكۆی (لوبنان)، ساڵی (2016ز).
شیاوی باسه، ئێستا (ته‌فسیـری ڕامان)، له‌لایه‌ن (مامۆستا كه‌یومه‌رز یۆسفی)، كه مامۆستای زانكۆیه له‌شاری (سنه)، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی و له تاران له ژێر چاپدایه.
لێكۆڵینه‌وه‌و ته‌فسیـری قورئانی پیـرۆز، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی هاتنی وه‌حی، كه له نێو هاوه‌ڵاندا (ئیبـن عه‌بباس) و(ئیبـن مه‌سعود) (دروودی خوایان لەسەر) له هێما و ڕِه‌مزه‌كانی شاره‌زایه‌تی ته‌فسیـر بوون، و به‌ر ئه‌و نزایه‌ی پێغه‌مبه‌ریش ﷺ كه‌وتن، كه له خودای مه‌زن پاڕایه‌وه بیانكاته پسپۆڕی ته‌فسیـرو هه‌ر به‌و جۆره‌ش ده‌رچوو، كه دواجار سه‌رجه‌م لێكدانه‌وه‌كانی (ئیبـن عه‌بباس) بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان، له دووتوێی كتێبی (تَنْویر الْمِقبَاس عن تفسیـر ابن عبّاس )دا، كۆكرانه‌وه.
ته‌فسیـری قورئان درێژه‌ی كێشا، تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه سه‌دان ته‌فسیـر بۆ قورئان بنووسرێت، هه‌ر له ته‌فسیـری تەبه‌ری و قورتوبی و جه‌لاله‌ین و به‌یزاوی و كه‌ششاف و ته‌فسیـری كه‌بیـری ئیمام فه‌خره‌دینی ڕازی و ڕوحولـمه‌عانی، ئالوسی و تا (الوازح)ـی مه‌لاعه‌بدولكه‌ریـمی كوڕی مه‌لا ئه‌بوبه‌كری موصه‌نیفی چۆڕیی مه‌ریوانه‌یی كوردی و ئیبـن كه‌سیـر و تەنتاوی و (أضوَا‌ء البَێان) و ئه‌لـمه‌ناری ڕه‌شید ڕه‌زا و ته‌فسیـری (تیْسیِر كریم الرَّحْمن)ـی ئه‌بوبه‌كری جه‌زائیـری و (الأساس فی التّفسیـر)ـی موحه‌مـمه‌د حه‌وا و (صَفوة التَّفاسیـر)ـی صابوونی و تا ته‌فسیـره ناوازه‌كه‌ی شه‌هید سه‌یید قوتب له دووتوێی (فی ظلال القُران)ـه دانسقه‌كه‌یدا.
وه هه‌ر لێره‌یشه‌وه زانایانی كورد ده‌ستیان دایه نووسینی ته‌فسیـر، هه‌ر له (ژیانی ئینسان)ـی، مامۆستا مه‌لا حسه‌ینی شێخ سه‌عدی، تا ته‌فسیـره نایابه‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا موحه‌مـمه‌دی خواهه‌رزاده و ته‌فسیـری مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه و ته‌فسیـره‌كه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسـمان عه‌بدولعه‌زیز و (نامی) و (خاڵ) و (زمناكۆیی) و (ڕه‌وان)، وهتد.. تا له‌م گوڵستانه بۆنـخۆش و فراوانه‌دا، جیا له فۆڕمی سه‌رجه‌م ته‌فسیـره‌كان، چ له‌ڕووی دیكۆره‌وه، و چ له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه، ته‌فسیـری(ڕامان)ـی، شێخی موجاهید (مامۆستا مه‌لا ئه‌حـمه‌د كاكه مه‌حـمود) ڕوناكیی بینی!
تێڕامان و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر (ته‌فسیـری ڕامان) زۆری ده‌وێت، به‌ڵام به‌كورتی له چه‌ند خاڵێكدا، گرنگی و به‌هێزی و به‌پێزی ئه‌م ڕاڤه‌یه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه:
*چڕوپڕی و گشتگیـری ئه‌م ته‌فسیـره له‌ڕووی ئه‌حكام و بابه‌ته فیقهییه‌كانه‌وه، كه له‌و مه‌ودا كورته‌دا توانیویه‌تی جێگای بابه‌ت گه‌لێكی شه‌رعیی زۆر و جۆراوجۆر بكاته‌وه، وه‌ك له‌سه‌ره‌تای ته‌فسیـری (سوڕه‌تی نوور)دا، كه لێوان لێوه له‌حوكمی شه‌رعی فه‌رمویه‌تی:
(سووره‌تی (نوور)، مه‌ده‌نییه‌و (64) ئایه‌ته‌و ئه‌م سووره‌ته‌یش گرنگییه‌كی ته‌واو ده‌دات به‌لایه‌نی بڕیار و ئه‌حكام، ئاڕاسته، ڕه‌وش و هه‌ندێ كاروباری تری گشتیی، و تایبه‌تیی، بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانان به (تاك وكۆمه‌ڵ)ـه‌وه، له‌سه‌ری په‌روه‌رده بكرێن، جگه له‌وه‌یش چه‌ندین ئاڕاسته‌ی تایبه‌ت به‌خێزانه‌وه‌ی تێدایه. ئه‌م سووره‌ته ئاداب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆشن ده‌كاته‌وه، چ بۆ كاروباری تاكی كه‌سێتی، چ بۆ گشتیی، وه‌ك: مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بۆ هاتوچۆ، و ڕۆیشتنه ماڵی یه‌كتـر، وچاوگرتنه‌وه له ئاستی نامه‌حره‌م، وپاراستنی عه‌وره‌ت له جێی حه‌رام.. و یاساغكردنی تێكه‌ڵیی نێوان ژن و پیاوی نامه‌حره‌م.
ئینجا ئه‌و بنه‌مایانه‌یش كه ده‌بێ بونیادی خێزانی موسوڵمان و ماڵی موسوڵمانی له‌سه‌ر بینا بكرێ، وه‌ك: ڕاگرتنی ده‌ست پاكیی و داوێن پاكیی و پاك‌و خاوێنی و خۆداپۆشیـن و كپكردنه‌وه‌ی هێزی ڕابواردن و پێ هه‌ڵخلیسكاندن و قایم‌و مه‌حكه‌م پێداگرتن له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی خوا و دوور كه‌وتنه‌وه له‌و شتانه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه ده‌ڕوخێنن، وه له‌م سووڕه‌ته‌دا هه‌ندێ له تۆڵه‌ی شكاندنی سنووره شه‌رعییه‌كان باس ده‌كرێ ، وه‌ك: زینا و شه‌ڕواڵ پیسیی و بوختانكردن (قَذف) و (نه‌فرینكردنی ژن‌و پیاو له‌یه‌كتـر: (مُلاعَنَة)، دیاره گشت ئه‌م یاسایانه بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه ده‌بێ له فه‌ساد و خراپه‌و پشێوی و تێكه‌ڵبوونی ڕشته و نه‌ژاد و دابه‌زینی ڕه‌وشتی پیـرۆز.
وه له‌م سووڕه‌ته‌دا، گه‌وره‌ترین لایه‌نی كۆمه‌ڵگه (خێزان)، له هه‌ر مه‌ترسییه‌ك ڕووی تێ بكات و به‌ره‌و داڕووخان بیبات، ده‌پارێزرێ، ئیتـر له‌و لایشه‌وه هه‌ڵنانی مرۆڤـ بۆ ڕه‌وشتی به‌رز و قه‌شه‌نگ با بوه‌ستێ!
به‌كورتیی: ئه‌م سووره‌تی (نوور)ـه، به ته‌نیا خۆی به‌سه بۆ هه‌ر خێزانێك بیه‌وێ به سه‌ربه‌رزی بژی و ژیانی سه‌ربڵندانه به‌سه‌ر ببا، بۆیه (پێشه‌وا عومه‌ر- خوا لێی ڕازی بێ) بۆ خه‌ڵكی كوفه‌ی نووسی: (عَلِّمُوا نِسَا‌ءكُمْ سُورَة النُّوڕ، واتە: ژنه‌كانتان - ئه‌ی ئیمانداران- فێری سوره‌تی نوور بكه‌ن).
به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌ست پێ ده‌كات: [بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمنِ الرَّحِیمِ .. سُورَة أَنْزَلْناها] ئه‌مه سوره‌تێكی زۆرگرنگی قورئانه‌و پڕه له چه‌ندین یاسای قه‌شه‌نگ و ئێمه بۆ تۆمان ناردۆته خواره‌وه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ﷺ، [وَفَرَضناها]، وه گه‌لێ فه‌رمان و یاسامان تێیدا بڕیارداوه، [وَأَنْزَلْنا فِیها آیاتٍ بَیِّناتٍ]، وه چه‌ندان ئایه‌تی ئاشكرا و ڕوونی (ته‌شریع)ییمان تێیدا ناردووه‌ته خواره‌وه، جا كه‌واته ئه‌م سووره‌ته هه‌ر بۆ خوێندنه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ یاسا‌و به‌رنامه‌و كارپێكردنیشه، [ڵعَلَّكُمْ تَذكَّرُونَ] تا به‌ڵكو بیـربكه‌نه‌وه وئامۆژگاری پێ وه‌رگرن و به‌پێی ئایه‌ته‌كانی هه‌ریه‌كه‌ی ئه‌م سووره‌ته ڕه‌فتار بكه‌ن، به‌ڵێ! پاش ئه‌وه ئه‌م سووره‌ته هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌رگای له خۆی كرده‌وه!
* ژیانی له قورئاندا ژیاوی مامۆستا لێوان لێوه له پڕاكتیزه‌ی یاسا مه‌زنه‌كانی قورئان، كه جیهاد لوتكه‌ی به‌رزی و سه‌روه‌ریی ئیسلام و به‌رنامه پیـرۆزه‌كه‌یه‌تی و مامۆستایش به‌شێكی گه‌وره‌ی ژیانی له جیهاد و سه‌نگه‌رنشینی و به‌رقه‌راركردنی دینی خوادا برده سه‌ر، بۆیه ئه‌گه‌ر گوێبیستی زانایه‌تی و خواناسی له عه‌للامه‌یه‌كی وه‌ك مامۆستای موده‌ڕیسه‌وه جوان بێت و گوێڕاگرتن له باسی عه‌قیده وملنه‌دان بۆ سته‌مكاران له سه‌یید قوتبەوه گرنگ بێت و باسی جیهادیش له شێخ عه‌بدوڵڵا عه‌ززام بوه‌شێته‌وه، ئه‌وا بێگومان گوێگرتنی كوردێكی مسوڵمان له‌باسی جیهاد ته‌نها له‌م شێخه موجاهیده سه‌نگه‌رنشینه جوانه! جا هه‌رله‌م ته‌فسیـره به‌نرخه‌دا و له ته‌فسیـری چه‌ند ئایه‌تێكی (سوڕه‌تی ته‌وبه)دا، ده‌رباره‌ی جیهاد و به‌رخۆدان ده‌فه‌رموێت:
* (له‌گه‌ڵ په‌یـمانشكێنه‌كان بـجه‌نگن): [أَلا تُقاتِلُونَ قَوْماً نَكَثوا أَیْمانَهُمْ] ده‌بێ بۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكدا نه‌جه‌نگێن كه‌په‌یـمانی خۆیانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و تانه‌و ته‌شه‌ریان له ئایینه‌كه‌تانداو [وَهَمُّوا بِإِخْراجِ الرَّسُولِ] لێبـڕان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی په‌یامبه‌ر ﷺ له‌مه‌ككه‌دا ؟! له‌م سووره‌ته‌دا ناڵێت كه به‌عه‌مه‌لیی له مه‌ككه ده‌ریانكرد، به‌ڵام له‌چه‌ند جێگایه‌كی تردا هاتووه‌و ددانی پێداده‌نێ، بۆ نـموونه له‌جێگایه‌كی تر ده‌فه‌رموێ: [وَكَأَیِّنْ مِنْ قَرْێة هِي أَشَدُّ قُوَّة مِنْ قَرْيتِكَ] ، وه یان ده‌فه‌رموێ: [وَإِذ يمْكُرُ بِكَ الَّذینَ كَفَرُوا لِیُثبِتُوكَ أَوْ يقْتُلُوكَ أَوْ یُخْرجُوكَ] ، وه یان ده‌فه‌رموێ: [وَإِنْ كادُوا ليسْتَفِزُّونَكَ مِنَ الْأَرْض لِیُخْرجُوكَ مِنْها]. [وَهُمْ بَدَؤكُمْ أَوَّل مَرَّة ] بۆ یه‌كه‌م جاریش هه‌ر ئه‌وان بوون ده‌ستیان به جه‌نگ كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وان بوون له‌گه‌ڵ هۆزی خوزاعه‌دا كه هاوپه‌یـمانی ئێوه بوون به جه‌نگ هاتن، ده بۆ ئێوه‌ش هه‌قتان نییه جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن! [أَتَخْشَوْنَهُمْ] ئایا لێیان ده‌ترسن، بۆیه شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن؟ [فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُۆْمِنِیـنَ] جا خۆ خوا شاییسته‌تره كه لێی بتـرسن ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن و ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه ده‌بێ ته‌نها له‌و بتـرسن.
[قاتِلُوهُمْ یُعَذبْهُمُ اللَّهُ بِأَیْدِیكُمْ ] له‌گه‌ڵیان بـجه‌نگن ئه‌ی بڕواداران! ئه‌وسا خوایش به ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دا، [وَیُخْزِهِمْ] و له‌به‌رده‌ستیشتاندا ڕیسوایان ده‌كات، [وَينْصُرْكُمْ عَلیْهِمْ] وسه‌رتان ده‌خات به‌سه‌ریاندا، [وَيشْفِ صُدُورَ قَوْمٍ مُؤمِنِیـنَ] و كارێ ده‌كا كوڵی دڵی بڕوادارانیش، وه به‌تایبه‌تی (خوزاعه) دابـمركێ به‌سه‌رخستنی ئایینی ئیسلام و تۆڵه سه‌ندنه‌وه لێیان، [وَیُذهِبْ غَیْظ قُلُوبِهِمْ ] وه ڕق و توڕه‌یی دڵیشیان لاده‌بات و دڵخۆش ده‌بن، [وَيتُوبُ اللَّهُ عَلی مَنْ يشا‌ء] كێیش ته‌وبه بكات و په‌شیمان بێته‌وه‌و خوای گه‌وره‌یش حه‌ز له چاره‌ی بكا، ته‌وبه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، بۆنـموونه: (ئه‌بووسوفیان، عیكره‌مه، سوله‌یم) و بڕێكی تریان بڕوایان هێنا و لێیان قه‌بووڵكرا، [وَاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ] وخوا زۆر زانایه، وه زۆریش كارزان و كارجوانه.
* یه‌كێكی تر له خاڵه گرنگ و به‌رجه‌سته‌كانی ئه‌م ته‌فسیـره، ڕه‌چاوكردنی لایه‌نی ئه‌ده‌بیاته، چ ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و چ ئه‌ده‌بی كوردی، وه‌ك هێنانی هۆنراوه‌ی شاعیـره مه‌زنه‌كانی عه‌ره‌ب و كورد، وه‌ك له‌ڕاڤه‌ی ئایه‌تی (44)ـی سوره‌تی به‌قه‌ره‌دا سه‌باره‌ت به كه‌سانی ده‌م قه‌ره‌باڵغی بێ كرده‌وه، باسێكی جوانی به‌چه‌ند دێڕه شیعرێكی عه‌ره‌بی وكوردی كۆتایی هێناوه!
* (بایه‌خدان به مۆراڵی باڵا: خۆتان له چاكه هه‌ڵمه‌وێرن): جووله‌كه‌كان خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌نا بۆكردنی ئیش‌وكاری خێر‌و پیاوه‌تی و جوامێریی، كه‌چی خۆیشیان نه‌یان ده‌كرد! بۆیه خوای گه‌وره سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات وده‌فه‌رموێ: [أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ] ئاخۆ كه‌ی ڕاسته ئێوه فه‌رمانی چاكه به‌خه‌ڵكی بده‌ن، [وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ] كه‌چی واخۆتان له‌بیـر ده‌كه‌ن و گوێ ناده‌ن! [وَأَنْتُمْ تَتْلُونَ الْكِتابَ] و له‌كاتێكدا بۆ خۆشتان كتێبی ته‌ورات ده‌خوێننه‌وه وبه‌رده‌وام ده‌وری ده‌كه‌نه‌وه وخوێنده‌وارن! [أَفَلا تَعْقِلُونَ] داخۆ بیـرێكی ورد و تیژ به‌كارناهێنن و ژیرنابن و له‌و كاره ناپه‌سه‌ندانه ناگه‌ڕێنه‌وه؟ دیاره ئه‌م سه‌ركۆنه‌و سه‌رزه‌نشتكردنه بۆ هه‌موو جووله‌كه‌و زانایه‌كه، له هه‌ر سه‌رده‌مێكدا بژی! چونكه ده‌بێ زاناكان سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگه‌بن، بۆ ئه‌نـجامدانی هه‌موو كارێكی خێر‌و چاكه‌و خۆلادان له هه‌ر كارێكی ناشیـرین و ناپه‌سه‌ند.
* وه له‌باره‌ی زانای لاسار‌و خواپه‌رستی ناله‌باره‌وه، چه‌نده جوان پێشه‌وا (عه‌لی) ده‌ڵێت: (قَصَمَ ظهْڕی رَجُلانِ: عالِمٌ مُتَهَتِّكٌ، وَ جَاهِلٌ مُتَنَسِّكٌ )، واته: له كاروباری دیندا، دوو كه‌س پشتی منیان شكاندووه: زانایه‌كی سنوور به‌زێنی ئاینی خودا و خواپه‌رستێكی نه‌فام و نه‌زان..! هه‌زار ڕه‌حـمه‌ت له‌و شاعیـره‌ش كه ئه‌ویش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:
لا تَنْـهَ عَــنْ خُـلُـقٍ وَتَـأْتِي مِـثلـهُ عــارٌ عَــلـیْكَ إذا فَـعَلْـتَ عَظیمُ
إبْدَأْ بنَفسِكَ فَانْـهَـهَـا عـن غَـیِّهــا فــإذا انْتَهَتْ عَنه فأنْـتَ حَكِـیـمُ
فهُنَاكَ یُقْبَلُ إن وَعَظتَ ویُـقْـتَــدَی بـالــرَّأْی مـِـنْـكَ وينْفَعُ التّعلیـمُ
واته: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ مه‌ردوم گوێت بۆ بگرێ وقسه‌ت لێ وه‌رگرێ، ده‌بێ پێش هه‌موو شتێك نه‌فسی خۆت ڕاست بكه‌یته‌وه و له خراپه له‌غاوی كه‌یت، ئینجا ئه‌وكاته ئیتـر په‌ند وئامۆژگاریت به‌كه‌ڵك دێ، وسوودبه‌خش ده‌بێت بۆ ئه‌م‌و ئه‌و.
(ئه‌بولعه‌تاهیه)یش، هه‌ر بۆ پشتگیـری له‌و مانایه زۆر جوانی گوتووه:
وَصَفْتَ التُّقَی حَتَّی كأنّكَ ذو تُقی‌ً و ریحُ الْخَطايا مِن ثيابِكَ تَسْطعُ
واته: چییه به چه‌شنێ په‌سنی (ته‌قوا) ده‌كه‌یت، ده‌ڵێیت خوَت له‌خوا ترس و (موتته‌قی)یت؟! كه‌چی هه‌ر له جل و به‌رگه‌كه‌ت، بۆنی تاوان وگوناهـ دێت!
یه‌كێكی تریش ده‌ڵێت:
وَغَیْرُ تَقِی‌ّ يأْمُرُ النَّاسَ بِالتُّقَی طبِیبٌ یُداوِی النَّاسَ، وَهُوَ عَلِیلُ
واته: مرۆڤێكی بێ ته‌قوا وكه‌مته‌رخه‌م له خواناسیندا، فه‌رمان به‌خه‌ڵك بدا به (ته‌قوا)، وه‌كو پزیشكێكی نه‌خۆشه كه ده‌رمانی خه‌ڵك بكات، كه‌چی بۆ خۆیشی له‌شبه‌بارو نه‌خۆش بێت!
* جیهانبینییه عه‌قیده‌ییه‌كانی (سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیمی مه‌وله‌وی)، له ته‌فسیـره‌كه‌دا به‌شدار ده‌كات:
مامۆستای زانا وموجاهید هه‌رله لایه‌نی ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، باسی خه‌لق و به‌دیهێنان و دروستكردنی مرۆڤی به چه‌ند دێڕه شیعرێكی زانا وشاعیـری مه‌زن (سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیمی مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی) كۆتا هێناوه!
[وَضرَبَ لنا مَثلاً وَنَسِي خَلْقَهُ] مه‌سه‌ل ونـموونه‌یه‌كی بۆ هێناینه‌وه‌و ئینكاری ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ی كرد بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد و جن، وه دروستبوونی خۆی له‌بیـر كرد! [قال مَنْ یُحْیِ الْعِظامَ وَهِي رَمِیمٌ] چه‌ند ئێسكێكی ڕزیوی هێنا و ڕووی له‌پێغه‌مبه‌ر ﷺ كرد و گوتی: كێ ئه‌توانێ ئه‌و ئێسك و پروسكه ڕزیوانه زیندوو بكاته‌وه؟!
جا بۆ هۆكاری دابه‌زینی فه‌رمایشتی: [أَوَلمْ يرَ الْإِنْسانُ أَنَّا خَلقْناهُ] (موجاهید وعیكره‌مه) ده‌ڵێن: (ئوبه‌ی كوڕی خه‌ڵه‌ف) ئێسكه ڕزیوێكی به‌ده‌سته‌وه گرت و ورد وخاشی كرد و دای به‌ده‌م باوه، ئه‌وسا به‌پێغه‌مبه‌ری ﷺ گوت: تۆ پێت وایه كه خودا بتوانێ ئه‌مه زیندوو بكاته‌وه! ئه‌ویش فه‌رمووی: (نَعَمْ، یُمِیتُكَ اللَّهُ تَعَالی ثمَّ يبْعَثكَ، ثمَّ يحْشُرُكَ إِلی النَّار)، به‌ڵێ! خوا ئه‌تـمرێنێ، له‌پاشان زیندووت ئه‌كاته‌وه، ئه‌وجا ده‌تنێرێ بۆ ئاگری دۆزه‌خ!
هه‌زار ڕه‌حـمه‌ت له گۆڕه‌كه‌ی (سه‌یید عه‌بدولڕه‌حیمی مه‌وله‌وی)یش، چه‌نده جوان ئه‌م باسه‌ی له (عه‌قیده‌ی مه‌رچیه)كه‌یدا، به هۆنراوه هۆنیویه‌ته‌وه، وده‌ڵێ:
فِرْقَة العِـنادْ قَدْ ماتَتْ، أَیْـهـا فَاقْـرَأَنْ (یـس) حـتی (یُحْیِیهَا)
ئه‌ر پێشه‌ی سه‌رده‌س مه‌فتوتی (أُبَیّ) جه‌وابی حه‌زره‌ت ته‌ماشا ده‌كـه‌ی
تـێـژیی قـه‌تعیی ئـه‌و تەرزه ده‌لـیـلـه بـڕنـده‌ی ڕه‌گی دڵی تـه‌ئـویـلـه
[قُلْ یُحْیِیهَا الَّذی أَنْشَأَها أَوَّل مَرَّة ] تۆ بڵێ: ئه‌ی موحه‌مـمه‌د ﷺ هه‌رئه‌و زاته‌ی كه هه‌وه‌ڵجار دروستی كردوون، زیندویشتان ده‌كاته‌وه، [وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِیمٌ] چونكه ئه‌و خوایه به‌هه‌موو دروستكراوێك زانا و به‌ئاگایه، ئه‌زانێ چۆنی دروست كردون، هه‌روا چۆنیش زیندوویان بكاته‌وه!
* حاڵه‌تێكی تر كه له‌سه‌رنـجدانی ئه‌م ته‌فسیـره به پێزه‌دا نومایان ده‌بێت، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو كۆسپ و له‌مپه‌ڕانه‌یه كه له به‌رده‌م نووسه‌ردا بوون له‌كاتی نوسینی ته‌فسیـره‌كه‌دا، كه ئه‌گه‌رسه‌رنـجی كۆتایی هه‌ندێك له‌سوره‌ته‌كان بده‌ین، ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌رواره‌كان جیاوازی زۆر له‌نێوانیاندا هه‌یه وهه‌ر سوڕه‌ته و له جێگایه‌ك نووسراوه، وه‌ك خۆیشی ئاماژه‌ی به‌م خاڵه داوه كه ده‌فه‌رموێت:
(جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه، له‌و كات‌وساته زۆر ئاڵۆز وشێواوه‌دا له عێراق وكوردستان چوومه ژێر ته‌كلیف وئه‌ركی سه‌رشانی خۆمه‌وه و ئه‌م كورته ته‌فسیـره‌م وه‌كو خزمه‌تێك به نه‌ته‌وه‌كه‌م نووسی، به هیواو ئومێدی باشتـر پێگه‌یشتـن و تێگه‌یشتـن بۆ خزمه‌تی دین و وڵات و نیشتیمان، وه ئه‌م ته‌فسیـره‌یش به‌ئه‌ندازه‌ی گیـروگرفته‌كانی كوردستان، ته‌گه‌ره هاتووه‌ته ڕێی، بۆیه هه‌ر جوزئه‌ی، به‌ڵكو هه‌ر سووره‌ته‌ی به‌شێوه وشێوازێكی جیاواز له‌وی تر وه‌به‌ر هاتووه، هه‌یه درێژتر وقوڵتـره، تێیدایه ته‌فسیـر به‌قورئانه، یان به فه‌رمووده، یان به هه‌ردوو، یان به ڕاوبۆچوونی هاوه‌ڵان، یان پاشینان، هه‌شیه‌تی ئاماژه به‌هیچ كامێك له‌وانه نه‌كراوه، به‌ڵام منیش وه‌كو چیا سه‌ر به‌رزه‌كانی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌موو له‌مپه‌ر وته‌گه‌رانه‌دا سه‌رم دانه‌نواند و ته‌سلیم نه‌بووم، هه‌تا توانیم به‌یارمه‌تی خوا شتێكی ئاوا پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م، به‌و هیوایه بۆ چاپی ئایینده خوایار بێت، بتوانیـن تێروته‌سه‌لتـرو باشتـری بكه‌ین وهه‌ندێ جێگای پێویستی پتـر ڕاڤه بكه‌ین).
* جگه له‌مه‌ش ده‌بێت ئه‌وه ڕه‌چاو بكرێت كه‌زۆربه‌ی ته‌فسیـره‌كه له‌دوای نوێژی به‌یانیان و له (سه‌بای ساڵحان)دا، نووسراوه، وه‌ك تێكڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجانه له‌م نـموونانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
«سوڕه‌تی هوودی له (22)ـی، شه‌ووالی (1415ك)، به‌رامبه‌ر به (21/3/1995ز) ته‌واو كردووه»، و«سوره‌تی حیجر، له (31/5/1995ز) ته‌واو بووه»، و«سوره‌تی شوعه‌را له (14-15/4/1996) ته‌واو بووه»، و«سوره‌تی نه‌مل له (18- 17/4/1999) له‌مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له هه‌ڵه‌بـجه! ته‌واو بووه»، و«سوره‌تی قه‌صه‌ص له (28/4/1996ز) له‌شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - ئێران ته‌واو بووه»، كه لێره‌دا «سوڕه‌تی نه‌مل» دره‌نگتـر ته‌فسیـر كراوه، كه ده‌بوو پێشتـر بكرایه! كه دیاره ئه‌میش په‌یوه‌ندی به هه‌ل‌ومه‌رجه‌كه‌وه هه‌بووه، و«سوڕه‌تی صاد له (9/8/1996) له‌مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له هه‌ڵه‌بـجه دوای نوێژی به‌یانی ته‌واو بووه»، و«سوڕه‌تی زومه‌ر له (23/8/1996) له‌شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران ته‌واو بووه»، وه جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه‌یش - قه‌ده‌ری خوا وابووه-، مامۆستای خوالێخۆشبوو، ته‌فسیـری «سوڕه‌تی فوڕقان»ـی، له‌مزگه‌وتی «فوڕقان» له شاری هه‌ولێر ته‌واو كردووه!
وه تێكڕای ته‌فسیـره‌كه‌یش لە ڕەمەزانى ساڵى (1413)ى کۆچیى، بەرامبەر بە ساڵی (1992) زایینی دەستيکردووه بەنووسینى ئەم کورتە تەفسیرە، وە لە (4)ى مانگى سەفەرى ساڵى (1418)ى کۆچیى، بەرامبەر بە (9/6/1997) زایینى لە هەڵەبجەى شەهید لە (ڕاگەیاندن)ى بزووتنەوەى ئیسلامیى لەکوردستان/ عێراق، كۆتایی پێهێناوە، بەڵام بەهۆی پیاچوونەوەو زیادکردن و گۆرانکارى لە تەفسیرەکەدا تا کۆتایی ساڵى(1426) کۆچیی بەرامبەر بە (2005)ى زایینی هەروا مایەوەو پاشان ئامادەى چاپکردن کرا، كه‌به‌ڕاستی ماوه‌یه‌كی زۆره، وسه‌رقاڵی به‌كاری ئیسلامییه‌وه وناله‌باری هه‌ل‌ومه‌رج، هێنده له‌و كاره پیـرۆزه‌دا دوای خستووه!
* یه‌كێكی تر له‌و تایبه‌تـمه‌ندییانه‌ی له‌م ته‌فسیـره‌دا هه‌یه، به‌رفراوانی مه‌ودای فیكریی مامۆستا ده‌رده‌خات، كه ئه‌ویش به‌كارهێنانی كتێبی زانایانی تازه هه‌ڵكه‌وتووی جیهانی ئیسلامییه به‌گشتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له ته‌فسیـری «سوڕه‌تی ئیخڵاس»دا، چه‌ند دێڕه شیعرێكی له مه‌تنی (مَعَارجُ القَبُول)ـی حافزی حه‌كه‌می «خوا لێی خۆش بێت» هێناوه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر له‌خۆبردوویی ئه‌م موفه‌سیـره به‌رزه وهه‌روه‌ها فراوانی هزری مامۆستا ده‌رده‌خات و شایانی باسه حافزی حه‌كه‌می له ته‌مه‌نی (32) ساڵیدا وه‌فاتی كردووه وخاوه‌نی ده‌یان كتێبـی گه‌وره‌یه كه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه و له ئاستێكی زانستیی زۆر به‌رزدان! كه چه‌ند كتێبێك له‌و كتێبانه له ته‌مه‌نی (17) ساڵی وكه‌متـر له‌وه دایناون!
* ورده‌كاریكردن له‌هێنانی سه‌رچاوه جیاوازه‌كانی ته‌فسیـر، وئاماژه‌پێدان به به‌رگ، و لاپه‌ڕه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كان، كه تێكڕای ته‌فسیـره‌كه زیاتر له (21) ته‌فسیـری جۆراوجۆره‌وه وه‌رگیـراوه.
* هێنانی ڕێنمایی سوره‌ته‌كان به خاڵبه‌ندی و داغڵكردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ، له‌سه‌ر «ڕێبازی پێشه‌وا ئیبـن كەسیـر» له خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌كانی ئه‌م ته‌فسیـره به‌پێز ونایابه‌ن .
* وشه‌سازی له داڕشتـن دا: به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و ووشانه‌ی كه ئێستا له (زمانی كوردی)دا نه‌ماون و مامۆستا سه‌رله‌نوێ زیندووی كردوونه‌ته‌وه‌وله ته‌فسیـره‌كه‌یدا هێناونی كه ئه‌مه‌ش خه‌م خواردنێكی گه‌وره‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌ییمانه، وه‌ك وشه گه‌لی: (فره‌چاو له‌به‌ر: به‌وه‌فا)، (هه‌رمان: ئه‌به‌دی)، (تازیانه: جه‌ڵد)، (ژنه‌وا: سه‌میع)، (ده‌هه‌نده)، و(دڵاوا)، وهتد.. كه ئه‌مانه نـموونه‌یه‌كی كه‌من له‌سه‌دان وشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی كه له‌م به‌رهه‌مه ناوازه ته‌فسیـرییه‌دا هاتوون.
* گرنگتـرین خاڵ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وه‌فاداری «مامۆستا ئه‌حـمه‌د كاكه مه‌حـمود»ـه، له‌م ته‌فسیـره‌دا به‌رامبه‌ر به مامۆستای به‌ڕێزو یاری ئازیزی كاروانی تێكۆشانی خۆی، كه جه‌نابی «مامۆستا مه‌لا عوسـمان عه‌بدولعه‌زیز»ـه، (ڕه‌حـمه‌تی خوای لێ بێت)، كه ته‌فسیـره‌كه‌یشی پێشكه‌ش به‌و مامۆستا به‌رزه كردووه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی وەفادارییه به‌رامبه‌ری، كه له‌گرنگتـرین خه‌سڵه‌ته‌كانی موسوڵمانی ڕاستاڵ و بۆ خوا سوڵحاوه.
ماوه‌ته‌وه بڵێیـن: ئه‌گه‌ر «ته‌فسیـری به‌یزاوی» نـموونه‌ی خه‌رمانی ده‌سته‌واژه چڕوپڕه‌كان و مه‌ته‌ڵه ئاڵۆزه زانستییه‌كان بێت و «فِی ظلال»ـه‌كه‌ی شه‌هید «سه‌یید قوطب» نـموونه‌ی ئه‌ده‌بی باڵا‌و یه‌كتاپه‌رستی ڕه‌سه‌ن و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌مكاران بێت و«ئیبـن كەسیـر»یش باشتـرین ته‌فسیـری ئاخێنراو به فه‌رمووده بێت و تێكڕای ئه‌مانه‌و سه‌رجه‌م ته‌فسیـره‌كانی تر له (صَفْوَه التَّفَاسِیـر)ـی «شێخی صابونی»، پوخته‌ی هه‌موویان كۆكرابێته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه «ڕامان» به به‌رگه كوردییه‌كه‌یه‌وه، دانسقه‌ترین صه‌فوه‌ی ئه‌و ته‌فسیـرانه و سه‌دان ته‌فسیـری به‌هێز وبه‌پێزی تریشه.
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.



