(ژیلەمۆی جیهادو تریفەی تەفسیر)
بەپێنووسی: ئەیوب عەنەبی
ئەو دەمەی یاڵانپێ باوەشی خۆی بۆ خانەقای بیارە دەکردەوەو
نیگای خۆی بڕیبویە مەدرەسەکەی مەلا ساڵحی گەورەو دڵی فراوانی لەحوجرەکەی شافیعی جێگیر دەکرد
ئەودەمەی مەدرەسەی پریس
لاپەڕەی نوری هەڵدەدایەوەو
میمبەرەکەی شانەدەری
یەکەمین دڵۆپی مرەکەبی خۆی
بەشیعاری وا (اسلاما) دەخستە سەرپەڕەی ژیان
تۆش، مامۆستاگیان
قەڵەمی ئاشتیت لەئیسلامدا
لەدڵی یەک بەیەکی گەنجانی خواویست واژۆ کردو
ئامادەت کردن
بۆ خوێندنەوەی پەرتوکی
سەربەستی لەئیسلامدا
بەڵێ هەر زوو..
قامکت خامەی مەعریفەی ئیسلامناسی نوسییەوەو
لەهزری تاک بەتاکی ئەستێرەکانی
ترۆپکی سەروەریدا چاند
هەربەو نەسلی پڕ زانستەوە
ڕەشماڵی فراوانیت ڕاخست و
حەلقەی زیکری خودات
لەمیحرابی مزگەوتی گەورەی خورماڵدا بەستەوە بەمنارەی
هیجرەتی عبدالله ی کوڕی عومەر
هەرئەودەمە، قوتابیەکانت پەروەردە کرد
بەئیستیقامەت
چواردەورت ڕەنگ ڕێژ کرد بەعیبادەت
بەوەشەوە نەوەستای..
دەستت درێژ کرد بۆسەنگەری مقاوەمەت و بەرنگاری
لەناو حەرەمی خوێندنگەو حوجرەو بۆنە ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکاندا
وتاری گەڕان بەدوای نەخشەی وڵاتی ئیسلامیدا دەداو
یەک یەک
فێرخوازان و ئامادەبوان و نوێژ خوێنانت بە هێزی عەقیدە تەڵقین دەدا
لەپاڵ ئەمەشدا..
خۆت سازو ئامادە دەکردو
ماڵەکەت چەشنی ماڵی ئەرقەمی کوڕی ئەرقەم
دەکردە وێستگەی کۆکەرەوەی جەمعی ئیمان
بۆخۆت بوبویتە ڕابەرو
لەهەمان کاتیشدا، دەستت دەخستە نێو دەستی شێخ عوسمانی جیهادی پیری میحرابی شافیعی و نەخشەی ڕزگاری ئومەتت لەسەر ئەرزی جیهاددا دەکێشا،
لەپەنا ئەم نەخشە پڕ مەعریفەو خۆبەهێزکردنەی چەمکی جیهاددا،
تەفسیری سورەتی تەوبەت دەکردو
لەڕاڤەی ئایەتەکانی سورەتی حەج ڕادەمایت و
نیگات بەڕوخساری لاپەڕەکانی سورەتی ئەنفال تەڕئەکرد
مامۆستا گیان..
بەردەوام بەم ڕیتمەوە
گوێت لە احمد یاسن شل دەکردو
چاوت بۆ جیهادی ئەفغانی هەڵئەخست و دڵت وەک عبداللە عەزام کینگڵی خوێنی دەدا و
هەناسەشت بڕیبوە سەرجەستەی ئومەتی ئیسلام
هەربۆیە لەپەنا سێبەری
شیعارەکەی ابوبکری صدیق دا
خوای لێ ڕازیبێت
اینقص الدین وانا حي
پۆل پۆل موجاهیدانت پەروەردە دەکرد
هەرچەند بەگەورەيی لە دایک بوویت
بەڵام بڵندتر بۆ ئیسلام دەبینرای
باڵاتر نمات دەکردو
نەرمتر ئێمەت تێ دەگەیاند
هەر بەم ویقارو هەیبەتەی دینداریەوە هەنگاوت نا
سەنگەری مەعریفەت بەچەکی زانستی ئیسلام تۆکمەکردو بارەگای هیجرەتت دامەزراندو
قوللەو ڕەبییەی بەرگریت بۆ ڕابون دروستکرد
هەربەم گەورەییەی خۆتەوە
گەورانە کۆچت کرد و تفەنگی توراسی بەدرت لەشانکرد
میحرابی خەلیفەت لەسەرخۆت ئیدامە پێداو
ئاسەواری وەرع و زوهدو ڕوشدت
بەخشییەوە بەنیشتیمانی جودی
هێندە گەورە ژیایت
بۆیە بەگەورەيیش کۆچت کرد
لەگەڵ کۆچیشدا
تریفەی تەفسیر ماڵی دڵی ڕوناککردو
ژیلەمۆی جیهادی گەشکردەوە
کۆچت بەخێر
ئەی مامۆستای گەورەو
ڕابەرو سەرکردەی ڕابوون و شەمعی چرای نوێبوونەوە
کۆچت بەخێر
ئەی قەڵەمی پڕ بڕشت و جەستەی شەکەتی جیهادو عارەق و فرمێسک و خوێنی ئەم نەتەوە.
ایوب عەنەبی
2021/1/25