
خاوەنی کتێبی (کەسایەتییە ناودارەکانی کورد) لەبارەی م. ئەحمەد کاکە مەحموودەوە
" مامۆستایەکی ھەستیارو نووسەرێکی خواناس و زانایەکی لێھاتوو و ووتاربێژێکی کاریگەرو خاوەن بەھرەیەکی تەواو بوو، وە چەند جار بە خزمەتی گەیشتووم و ئاشنام بووە، وە ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاوم لەبارەی ئەم مامۆستا ھۆشیارەوە لایەنی نووسین و ووتار نەبوو، بەڵکو مەلایەکی نەترس و چالاک بوو.!
م. ئەحمەد کاکە مەحموود توانی بە بێ باوەڕ بڵێت: ئەگەر نووسین لە مەلا جوان بێت، ئەگەر خواپەرستی تەواو ھەر لە مەلا جوان بێت، ئەوا ھەڵوێست و خۆ نەفرۆشتن و وەستان بە ڕووی دۆڕاوان ئەوە زۆر لە مەلاکان جوانترەو شیاوترە.!
مامۆستای نەبەرد خاوەنی چەندان نووسینی بەسوود بوو. نووسینەکانی ھەردەم وەک پرۆگرامی گەنجە خواناسەکان بوو.! مامۆستا بەلایەوە وابوو (چەک جەوھەرو عززەتی موسڵمانە بۆ پاراستنی دادو یەکسانی کوردو بۆ پاراستنی خاکی ڕەنگینی کوردستان لە دڕەندەکانی عەفلەق و کلکەکانیان، چەک ئەگەر بۆ کەس جوان نەبێت – بەلای منەوە – بۆ مەلا زۆر جوانە، چونکە مەلا دەزانێ پاراستنی مافی موسڵمانان و خاکی موسڵمانان لە پاراستنی کەعبە پیرۆزترە).!
ئەم شێرە پیاوانە بوون سەنگەری شەرەفیان چۆڵ نەکردو ناوەڕۆکی ئایینیان لە بەرەکانی جەنگدا ڕاپەڕاندو بە دوژمنانیان وت: موسڵمان واتە وەستان بەرامبەر زۆرداری و داھێنانی دادو ئاشتی.!
تەفسیرێکی زۆر ڕێکی نووسیوە، بەڵام لەدوای کۆچی دوایی چاپ کرا، کە بەلای منەوە بە باشترین تەفسیری کوردی ناسراوە، وە زوو زوو مامۆستای ڕەحمەتیم دەدی..!
سەرچاوە/ کتێبی: کەسایەتییە ناودارەکانی کورد. دکتۆر سەید بەکر بەرزنجەیی، لاپەڕە:١٧٢ - ١٧٤