
سۆزێك بۆ زانا‌و شێخی موجاهیدان جەنابی (مامۆستا ملا عوسمان). ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
نووسینی: مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكه مەحموود
ئه‌وه كێ بوو ؟ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا باسی عیلم و زانست و زانیاری بكرابا، هه‌ر ئه‌و وه‌بیر ده‌هاته‌وه.؟ ئه‌وه كێ بوو ئه‌گه‌ر ته‌نیا باسی زانستی (فیقه)و بابه‌ته‌كانی بكرابا، ته‌نها ئه‌و ده‌هاته‌وه بیر ، ئه‌وه كێ بوو هه‌ركاتێ باسی ته‌فسیرو ئاشنابوون به‌قورئان بكرابا، په‌نجه ته‌نیا بۆ ئه‌و راده‌كێشرا ، ئه‌گه‌ر زوهدو دونیا نه‌ویستی بهاتبایه كایه‌وه، له‌خانه‌كانی مێشكا ئه‌و وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، هه‌ركاتێ باسی (ورع) و (ته‌قوا)یش ده‌بوویه بابه‌تی كۆڕ، هه‌رئه‌و یه‌كه‌م ده‌بوو، هه‌رده‌م باسی شه‌و نوێژ‌و جومعه‌و جه‌ماعه‌تی گه‌رم و گوڕ بكرابا، دیسانه‌وه هه‌رئه‌و یه‌كه‌م ده‌بوو، هه‌ركات باسی موحیببه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆپێغه‌مبه‌ر ﷺ بكرابا هه‌رئه‌و ناوی ده‌هاته پێشێ، ئه‌وه كێ بوو كاتێ ئه‌گه‌یشت به‌ئایه‌ته‌كانی ( عه‌زاب) چاوه‌كانی به فرمێسك و ئه‌سرین ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوو، ئه‌وه كێ بوو كاتێ ده‌چووه ناو نوێژه‌وه، هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی، ئه‌وه كێ بوو زۆر خۆ به‌كه‌مزان و (موته‌وازیع) بوو، ئه‌وه كێ بوو هه‌رگیز غه‌یبه‌تی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه كێ بوو زۆر دڵاواو میهره‌بان بوو، ئه‌وه كێ بوو قورئان و شمشێری به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵگرت و پێی وابوو كه هه‌رگیز ئیسلام به هێزو جیهادو تێكۆشان نه‌بێ عیزه‌ت به ده‌ست ناخاته‌وه..
كێ بوو ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر به ته‌نیا خۆیشم بم ئیعلانی جیهاد ده‌كه‌م، كێ بوو زۆر به په‌رۆش بوو بۆ وه‌حده‌ت و یه‌كریزی موسڵمانان، كێ بوو (77) ساڵ له ته‌مه‌نی پیرۆزی هه‌ر له خزمه‌ت ئیسلامدا برده سه‌ر ..
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و زیاتریش به‌رێز جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانه، سه‌رتان سوڕ نه‌مێنێ و به (موباله‌غه) و زێده‌ڕه‌ویش دانه‌نرێ، چونكه ئه‌و به ته‌نیا خۆی ئومه‌تێك بوو، بۆیه ئێمه‌ش له‌به‌ر گه‌وره‌یی و هه‌میشه به زیندوو راگرتنی یادی ئه‌و به‌رێزه‌یه چه‌ند وشه‌یه‌ك له ساڵیادی وه‌فاتی ئه‌و زانا موجاهیده خواناسه بنووسین، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات. وانا لله وانا الیه را‌جعون.
هەڵەبجەی شەهیدان - مەكتەبی فەتواو دیراساتی شەرعی.