دیداری بەرێز م. صلاح الدین بابەکر..
دیداری بەرێز م. صلاح الدین بابەکر..
بە ناوی خوای گەورەو میھرەبان
جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود یەکێک بوو لە زاناو نوسەرە بە ناوبانگەکانی کوردستان، مەرحوم ھەر لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بە قەڵەمە بە بڕشت و کوردییە پاراوەکەیەوە خۆی لەسەر گۆڕەپانی کاری ئیسلامی کوردستاندا سەلماندووە، نووسین و کتێبەکانی بوونە سەرچاوەیەکی باوەر پێکراو بۆ گەنج و لاوانی ئەو کاتی بێداری ئیسلامیی، بەتایبەتی ئەگەر ئەوە لەپێش چاو بگرین کە ئەوانەی لەو کاتەدا بە زمانی کوردی دەربارەی ئیسلامیان دەنووسی کەم بوون، ھەر لەبەر ئەوە رۆڵی نوسین و کتێبەکانی مەرحومی مامۆستا ڕۆڵێکی بەرچاوو کاریگەریان ھەبوو. لەلایەکی دیکەوە مەرحومی مامۆستا بەیەکێک لە سەرکردە دامەزرێنەرەکانی بزوتنەوەی ئیسلامیی لە کوردستاندا دادەنرێت و لەو پێناوەدا ھیجرەت و جیھادی لە پێناو خوای گەورەدا کردووەو تا دوا ساتی ژیانی لەو ڕێگەیەدا بەردەوام بووەو کۆڵی نەداوە. مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود کەسایەتیەکی دیارو کاریگەری ناو رابوونی ئیسلامیی بووە لە کوردستانداو لە ھەمانکاتدا زانایەکی رووناکبیرو موفەسیرو موجاھید بووە، خەمخۆرێکی دڵسۆزی میللەتەکەشی بووەو ھەموو ژیانیشی بۆ خزمەتکردنی پەیامی ئیسلام و خەڵکی کوردستان تەرخان کردبوو. بێگومان بە لە دەست دانی ئاوەھا کەسایەتیەک بۆشایی دروست دەبێت، ئومێد دەکەین خوای گەورە ئەم بۆشاییە بە مامۆستاو مەلای زاناو تێکۆشەر پڕ بکاتەوەو پایەو پلەی مەرحومیش لە بەھەشتدا بەرزتر بکات .
لەگەڵ رێزی براتان
صلاح الدین بابکر
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بەروار2020/03/30سەردان 674
دیداری بهرێز مامۆستا شێخ محمد بهرزنجی دیداری بهرێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری بهرێز مامۆستا صلاح الدین محمد دیداری بهرێز مامۆستا محهممهد عومهر دیداری بهرێز مامۆستا عهلی باپیر دیمانهی بهرێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی بهرێز مامۆستا كرێكار دیداری بهرێز كاك فازیل بهشارهتی دیداری بهرێز كاك كامیل محمود دیداری بهرێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری بهرێز كاك موشیر گهڵاڵیی وتهی بهرێز مامۆستا ئیبراهیم مهردوخی دیداری بهرێز مامۆستا ئیكرام كهریم دیداری بهرێز مامۆستا مهلا بهشیر خهلیهل حهداد دیداری بهرێز دكتۆر خالد ساڵح محهمهد