17 ساڵ بەسەر وەفاتی جەنابی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود تێدەپەڕێت.

17 ساڵ بەسەر وەفاتی جەنابی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود تێدەپەڕێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 14 ی ڕەجەبی ساڵی 1445ی کۆچی بەرامبەر بە 25/1/2024 میلادی، 17 ساڵ بەسەر وەفاتی زاناو داناو خواناس و موهاجیرو موجاهیدو موفەسیری قورئانی پیرۆز جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود ڕەحمەتی خوای لێبێت تێدەپەڕێت،

 داواکارین لە اللە تعالی بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادی بکات و لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و گەورە پیاوانی ئوممەتی ئیسلام حەشری بکات.
لێرەوە و لەم ساڵوەگەڕەدا داواکارین لە موسوڵمانانی کوردستان و لایەنە ئیسلامییەکان بەتایبەتی زیاتر و باشترو تۆکمەتر هەوڵی یەکڕیزیی و تەبایی و خەمخواردنی ڕابوونی ئیسلامی لە کوردستان بدەن و لە هەمووکات زیاتر لەم سات و کاتەدا پێویستیمان بەیەکهەڵوێستی و برایەتی هەیە، چون جینۆسایدو کۆمەڵکوژییەکانی کەرتی غەززە باشتر ئەو ڕاستییانەی بۆ سەلماندین کە دەبێت موسوڵمانانی جیهان و کوردستان بەتایبەتی هەوڵی خێراو زیاتر بدەن بۆ ئەو مەبەستە.

لەکۆتایی ئەم پەیامەدا دوپاتی دەکەینەوە کە ئێمە لە پڕۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود بەیارمەتی خودا پەیمانی بەردەوامی لە درێژەدان بە ڕێگاو ڕێبازی ئیسلام و بانگەشەی تەوحیدو یەکخواپەرستی و ڕێگای بانگەوازو کۆچ و تێکۆشان بە زیندوویی ڕا بگرین.

وَلَيَنْصُرَنَّ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ.

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە مەحمود.

14ی ڕەجەبی 1445ی کۆچی بەرامبەر 25 / 1 / 2024ی میلادی.

www.ahmadkaka.org  -  wwww.dangiislam.org

بەروار2024/02/07سەردان 254

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!