(9) ساڵ تێپەربوون بەسەر وەفاتی جەنابی مامۆستادا.

(9) ساڵ تێپەربوون بەسەر وەفاتی زاناو دانای کوردستان شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود (رحمه الله).

بسم اللە الرحمن الرحیم.. الحمدللە، والصلاة والسلام علی من لانبي بعدە..
(من المؤمنین رجال صدقوا ما عاھدوا اللە علیە، فمنھم من قضی نحبە ومنھم من ینتظر، وما بدلوا تبدیلا) الاحزاب/٢٣.
ئاوەدانی ئەم گەردوونە مەبەستێکە لە مەبەستەکانی ھێنانە بوونی مرۆڤایەتی، وە گومانی تێدا نیە لە سەرەکی ترینی ئاوەدانی ئەم گەردونە: بوونی زانایانی بە کردارو بە ھیممەتن کە مرۆڤایەتی بەرەو رێگا راستەکەی ئەم گەردوونە دەبەن، وە ژیان و گوزەرانی خەڵکی لەسەر ئەساس و بنەمایەکی راست و درووست بونیات دەنێن و بەرنامەو ژیانی مرۆڤەکان لەسەر رێرەوی راستی (کتاب و سنة) دادەمەزرێنن..
بۆیە پێویستە ئوممەت شانازی بە بوونی زانایان و زانستیان و ، کرداریانەوە بکات، وە پێویستە ئوممەت دڵگران بێ کاتێ زانایایەکی لە دەست دەدات، چونکە بە لە دەستدانی زانایەکی راستگۆو بۆ خوا سوڵحاوی، خشتێک لە دیواری رەسەن و دامەزراوەی ئیسلام کەم دەبێتەوەو زەرەر لە ماڵە گەورەی ئیسلام دەکەوێ و لە پانتایی ئەم گەردونەش کە ئێمە لەسەری دەژین کەم دەبێتەوە، خودا دەفەرموێ: (أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا) [الرعد: 41]،
ئیبن عەباس لە ریوایەتێکیدا لەسەر ئەم ئایەتە دەفەرموێ: وێرانبوونی بەشێک لەم گەردوونە بە وەفاتی زاناو داناکان و ئەھلی خێرو چاکەکارانیەتی..
ھەر بۆیە موجاھیدیش لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەفەرموێ: مەبەست پێی وەفاتی زانایانە..
(25 / 1 / 2016).. (9) ساڵ بەسەر وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود زاناو داناو موفەسیری قورئان لە کوردستان تێ دەپەرێت.. ئەوەی جێگای تێرامان و ورد کردنەوە بێت ئەوەیە کە لە دەستدانی زانایانی راستگۆو راساڵ و دامەزراوەی ئوممەتی ئیسلام خەسارەتێکی گەورەو کەوتنی بەردو خشتێکی گەورەیە لە بیناو جەستەی رابوونی ئیسلامیی لە کوردستان و پێویستە خێرا خەمی پڕ کردنەوەو جێگرتنەوەی بخورێت، بەو شێوەی کە شاییستەو پێویستە نەک بە پێچەوانەوە..! 
چونکە بە وەفاتی زانایانی سەر راست و راساڵ، زانست کەم دەبێتەوەو نەزانی و جەھل و گومرایی بڵاو دەبێتەوە، وە خەڵکی بەرەو تاریکیی و ئیلحاد و سەر لێشێواویی سەر دەنێت وەک ئەوەی ئەمرۆ دەیبینین.. بۆیە عەبدوڵڵای کوڕی عەمری عاص رەزای خوای لێبێ دەفەرموێ: (سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: (إن الله لا يقبض العلم انتزاعا ينتزعه من العباد ولكن يقبض العلم بقبض العلماء حتى إذا لم يبقَ عالماً أتخذ الناس رؤوساً جهّالاً يستفتون فيفتونهم برأيهم فيضلون ويضلون)..
ئەوەی ئەمرۆ روو دەدات لەناو گەلانی موسوڵمانی رۆژھەڵاتدا لە نەبوونی زانایانی سەر راست و بۆ خوا سوڵحاوی ئوممەتی ئیسلامە، لەو ھەموو فەسادەی کە بە ئاشکرا دەبینرێ لە فەسادی ئەخلاقی تا دەگاتە ئیدارەو حوکم و دەسەڵات بەرێوە بردن.. بۆیە واجب و پێویستی حەتمی سەر شانی ئوممەتی ئیسلامە پڕ کردنەوەی جێگای زانایان لە ھەموو روویەکەوە.. بۆ ئەوەی چرای رووناکی حەق و راستیەکان ھەمیشە درەوشاوەو نەخشاوە بێ و نەیەڵین لەوە زیاتر ئوممەت بەرەو لا رێ ببرێ و ھەلخلیسکێنرێ..
لێرەوە دروودو سڵاوو رەحمەت بۆ گیانی موفوسسیری قورئان شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بێ و رەحمەت و بەزەیی خوا برژێ بەسەر مامۆستایانیی و دایک و باوکیی و پاشان ھەر کەسێک ھاوکاری ئەم کەڵە پیاوەی کردووە لە ژیانيدا بە ھەر شێوەیەک بووبێ تا وەفاتی.. وە ھەر لێرەوە رەحمەت و بەزەیی خوا برژێ بەسەر خێزانی ماندوو نەناسی کە لە سەرەتای ژیانی مامۆستاوە ھاوکاری بووە تا وەفاتی و خوای گەورە پاداشتی بەخێری بداتەوە..
وە ئێمەی نەوەو کورانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بە ئێوەی خۆشەویست و دۆستانی باوکی بەرێزمان ڕا دەگەیەنین کە پرۆژە فیکریی و بانگخوازییەکانی مامۆستای کۆچکردوو بەردەوامەو رۆژ بە رۆژ لە گەشەو بەرەو پێشچووندایە.. بۆیە منەت بەری خوای میھرەبانین کە بە ھەر شێوەیەک بووبێ تا ئەمرۆ توانیومانه راگرو پایەداری ئەو ھزرو فکرەی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بین..
تەنھا ئەوەندەمان لەسەرە کە بەڵێن دووبارە بکەینەوە کە خوا یارو یاوەر بێ رێگەی ئەم کەڵە پیاوەی کوردستان لە خزمەت ئایین و نیشتمان بەر نەدەین و ھەمیشە رۆشنکەرەوەی ئەو بەرنامەو پێرەوە بین.. ھەزار ھەزار سوپاسی بێ پایان بۆ خوای مەزن کە جێ دەستمان دیارەو منەت بەری پەروەرێنمانین..
( ان للە ما أخذ، ولە ما أعطی، وکل شیء عندە بأجل مسمی...) البخاري.

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پرۆژەکانی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود

15 ى رەبیعی دووەمی 1437ى كؤضيي -- 25 / 1 / 2016 زايينى
 

بەروار2024/01/09سەردان 194

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!