لە 11 ساڵەی وەفاتیدا.. بابە گیان پرۆژەکانت رۆژ بە رۆژ لە گەشەو فراوان بووندان.

 لە 11 ساڵەی وەفاتتدا.. بابە گیان پرۆژەکانت رۆژ بە رۆژ لە گەشەو فراوان بووندان.

ئەمرۆ 11 ساڵە مامۆستاو باوکی میھرەبانم مامۆستا مەلا ئەحمەد کۆچیی دوایی کردووەو خودا ئاگای لێیە وا دەزانم مانگێک نابێ بەجێی ھێڵاوین.. ھەرگیز لە موسیبەتی مردنی باوک گەورەترم نەبینیوە..! خوا بە پلەی ساڵحان و شەھیدانی بگەیەنێت..
پلەو مەقامی باوک وەسفکردنی نیەو زمان لاڵەو قەڵەم لە ئاستیدا وشک و کاغەزو لاپەرەش ھەر چەند پڕ بکەیتەوە ھەر ناگەیتە ئەو پلەو ئاستەی باوک ، کە لە قورئان و فەرموودەدا باسی لێوە کراوە..  ئەوەندە بەسە بۆ پلەو مەقامی باوکایەتی کە خودای مەزن و دلۆڤان لەپاڵ یەکتایی خۆیی و بەندایەتی کردن بۆی .. باسی پلەو مەقامی باوک و دایکی کردووە.. (وقضی ربک ألا تعبدوا إلا إیاە ، وبالوالدین إحسنا..)..
ھەزار رەحمەت لە گۆڕت بێ بابەگیان ، ھیوادارم ئێستات لە ھەموو کاتەکانی ترت خۆشترو ئیسراحەتترو رۆح شاد تر بی.. پێم خۆشە بە پرۆژە بانگەوازییەکانت رۆحت شاد بکەم و لێرەوە بە رۆحی گەورەو دڵە پڕ لە میھرەبانییەکەت بڵێم :
 رۆحت ئاسوودە بی بابەگیان نووسین و فکرو ھزرت رۆژ بە رۆژ لە فراوانبوون و پرۆژەکانت لە گەورە بووندان ، تەفسیرەکەت تا ئێستا 5 حار چاپکراوە.. خۆت گوتەنی مەلا عیرفانیش 5 جار خوێندویەتییەوەو تحقیق و تخریجی کردووە..
وە ھەروەھا 8 بەھەمی تری ناوازەی ترم بۆ چاپ و بڵاو کردویتەوە دوای خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی بەرھەمەکانت ، وە لە ئێستا سەرقاڵی خوێندنەوەو تحقیق و لێکۆڵینەوە فەتواکانتم کە زیاتر لە 500 فەتوا دەبێ.. 
بابەگیان بۆ ئەم ساڵی وەفاتت کە زیاتر لە 12 ساڵە ئێمەت بە جێھێڵاوە بە پرۆژەیەکی تری نوێ و گەورەوە پێشوازیت لێ دەکەین ئەویش پرۆژەی ماڵپەری دەنگی ئیسلامە کە بە یەکەمین و گەورەترین مالپەری ئیسلامیی کوردی لە بوارەکانی : (بانگەواز - فەتوای شەرعی - وەڵامی گومانەکان - ئیعجاز - گۆشەی ئافرەتان و دەیان گۆشەی تری گرنگ) دا دەنرێ‌.. 
ھیوادارم خوای میھرەبان ئەم پرۆژەیەی کە بۆ ساڵێک دەروات شەو نخوونی و ماندووبونی لە پێناو دەکێشین لێمان وەربگرێت و بچیتە سەر میزانی حەسەناتی باوکی ئازیزیشم..
لێرەوە سوپاس و دەستخۆشیشم بۆ برایانی دڵسۆزو خۆشەویستم مامۆستا ھێمن عبدالعزیز و مامۆستا دارا و کاک ئەمینۆ کە بە دڵێکی گەورەو ھاوکاری زۆرەوە ئەرشیفی ماڵپەری دەنگی ئیسلامی کۆنیان خستە بەردەستمان و توانیمان ئەو پرۆژە گەورەیە زیندوو بکەینەوە.. 
ھەروەھا زۆر زۆر سوپاسی برایان و خوشکانم دەکەم کە لە گواستنەوەی سەرجەم بابەت و فەتواکانی دەنگی ئیسلام کە زیاتر لە (5000) بابەت و فەتوا دەبوو ھاوکارییان کردین و شەوو رۆژ بێ ماندووبوون پرۆژەی دەنگی ئیسلامییان سەرخست..  
لە بواره‌كانی‌ تەکنەلۆجیاو دیجیتاڵ میدیایشەوە شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود ناوی لە ناو ناواندایەو لە ئێستادا بە شەشەمین (6) کەسایەتی ناسراوە لە ئاست ھەموو کەسایەتیە عێراقی و کوردستانییەکان..  وە پەیجەکەی بە یەکەمین و گەورەترین پەیجی کوردی ئیسلامیی ناسراوەو خاوەنی ٢,٥٠٠,٠٠٠٠ لایکە.. 
وە پرۆژەکانی تری مامۆستا لە سۆشیاڵ میدیا ھەر لە ئاستی یەکەمدان و خاوەنی (ماڵپەڕی تایبەتییە بە ژیان و بەرھەم و تیکۆشانی مامۆستاوەو ھەروەھا خاوەنی ماڵپەرێکی بانگەوازی گەورەیە لە ئاستی کوردستان و ھەروەھا یوتیوب و ئینستاگرام و تلگرام و توێتر)ە.
پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد بەھاوکاری کۆمەڵێک لە برایان و خوشکانی دڵسۆزەوە بەرێوە دەچێت کە زیاتر لە  (80) ئەدمین دەبن و پرۆژەکانیان گەیاندۆتە ئاستی سۆشیاڵ میدیای ئیسلامیی کوردی ..  خواپاداشتی ھەموو لایەک بداتەوە و لە جەنابی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودیش خۆش ببێ.. ئامین 

عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود 
سەرپەرشتیاری پرۆژە بانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود

www.ahmadkaka.org
www.dangiislam.org
٩ی جەمادی یەکەمی ١٤٣٩ی کۆچی
٢٥ / ١ / ٢٠١٨ زایینی

بەروار2024/01/09سەردان 265

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!