لە یادەوەری 12 ساڵەی وەفاتی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود دا پرۆژەی یەکەمین و گەورەترین ماڵپەری ئیسلامیی کوردی ڕا دەگەیەنین..
(www.dangiislam.org)
بسم اللە الرحمن الرحیم
الحمدللە ، والصلاة والسلام علی رسول اللە وعلی آلە وصحبە ومن والاە..
دوای ھەستکردن بە بەرپرسیارییەتی و زەرورەتی گرنگیدان بە پەروەردەیەکی رەسەنی ئیسلامی و دامەزراو لەسەر مەنھەجی ئەھلی سوننەو جەماعە ، رۆژی پێنجشەم بەرواری (25 / 1 / 2018) لە یادەوەری 12 ساڵ بەسەر وەفاتی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود دا: ئەم پرۆژە گەورەو پیرۆزەیە را دەگەیەنین..
پرۆژەی ماڵپەری دەنگی ئیسلام کە بە یەکەمین و گەورەترین ماڵپەری ئیسلامیی کوردی بانگەوازی ناسراوە، گرنگی دەدات بەم گۆشانە: (بیروباوەڕی موسوڵمان/ فەتوای شەرعی / پەروەردە و بانگەواز / دۆسیەی مانگە ئیسلامیەکان/ ئایین و ڕەوتەکان / ئافرەت و خێزان / بۆنەکان / رەوانەوەی گومانەکان / ئیعجاز / تەزکیەی نەفس / چارەسەری کێشە و خەمەکان / مەڵتیمیدیا / کتێبخانە/ ئینسایکلۆپیدیا / پۆستی وێنەیی/.. ھی تریش )..
دوای نزیکەی یەک ساڵ لە ماندووبون و شەو نخوونی لەگەڵ دەستەیەک لە برایان و خوشکانم توانرا ماڵپەری دەنگی ئیسلام بە شێوەیەکی زۆر پرۆفیشناڵ و بە دیزاینێکی قەشەنگ بکەوێتە کارو سوپاس بۆ خوای مەزن لە ئەمڕۆوە ماڵپەری دەنگی ئیسلام لە خزمەت گەلی کوردی موسوڵماندایە..
ماڵپەری دەنگی ئیسلام پێشتر لە لایەن کۆمەڵێک براو مامۆستای بەرێز وەک: مامۆستا ھێمن عبدالعزیزو مامۆستا داراو باوکی محمد و محمد بیلال و کاک ئەمینۆو چەندین مامۆستا و بانگخوازی تر بەرێوە دەچوو.. وێرای دەستخۆشی و ماندوونەبونی و سوپاسی بێ پایانم بۆ ئەو برایانە کە بە رۆحێکی پاک و ھەستێکی ئیمانیانە و برایانە ئەرشیفی ماڵپەرەکەیان تەسلیم کردین . کە بەشی گەورەو ماندووبون لە پێشتر بۆ ئەم برایانەیەو خوا پاداشتی خێریان بداتەوە..
وە بە پێویستی دەزانم لێرەوە سوپاسی بێ پایانم پێشکەش بە کاک ئاراس بکەم لە کۆمپانیای (تلریک) کە بەراستی زۆر زۆر ماندووم کردووە.. خوا پاداشتی خێری بداتەوە..
لە ئێستادا ئەو ماڵپەرە سەر بە پرۆژە بانگەوازییەکانی مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەو لەلایەن ئەو پرۆژانەوە سەر پەرشتی دەکرێ..
ھەزار ھەزار شوکرو سوپاسی بێ پایانم بۆ تەوفیقی خوایی و کار ئاسانی بۆ پرۆژەکانی شێخ ئەحمەد کاکە محمود ( بەرەحمەت بێت).
عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود
سەرپەرشتیاری پرۆژەبانگەوازییەکانی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود
٩ ی جەمادی یەکەمی ١٤٣٩ کۆچیی
٢٥ / ١ / ٢٠١٨ ی زایینی