لە بیرەوەری 13 ساڵەی وەفاتی مامۆستا، چی لە مامۆستا فێر بووم..!

لە بیرەوەری 13 ساڵەی وەفاتی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود دا چی لە مامۆستای بابم فێر بووم..!

 لە بیرەوەری 13 ساڵەی وەفاتی جەنابی بابم (ڕەحمەتی خوای لێبێت) وەک وەفایەک بۆ جەنابیان ، - کە لە ئاستی وەفادارییان قەرزارم - و ئەوەی ئێستاش من شانازی پێوە دەکەم بۆ دین و ژینم ھەموو بە ھی جەنابیان دەزانم، لە بیروباوەڕو عەقیدە ڕاساڵ و بەھێزەکەیی و ھەروەھا نووسین و خەبات و تێکۆشان و بوارە کۆمەڵایەتییەکەیی و ھەموو ئەزموونەکانی ژیانی ، خوا لێیان وەربگرێت و لەگەڵ پیاوچاکانی ئوممەتی ئیسلام حەشریان بکات..
ئەوەی من لە جەنابیانەوە فێر بووم:
- مانەوە لەسەر مەنھەج و لا نەدان بەرەو ھیچ لایەک..! 
جەنابی بابم تا سات و کاتی وەفاتی سەقامگیربوو لەسەر مەنھەجی ئەھلی سووننەو سووریش بوو لەسەری و تەنانەتی ئەگەر مردن ڕێی بدایە زۆر شتی باشترو ڕوونتری بۆ خوێنەران و ئەم گەلە موسوڵمانەی باس دەکرد، تەفسیری ڕامان شاھیدە لەسەر ئەم پێگیرییەی جەنابی بابم.
- نیەت پاکی و ئیخلاس و دڵسۆزی لە کارەکانیدا..!
لە ڕاستیدا جەنابی مامۆستا ھەمو دۆست و خۆشەویستان و ناسراوانی شاھیدی ئەوەی بۆ دەدەن کە بەراستی بۆ خودا سوڵحاوو نیەت پاک و خۆی یەکلا کردبووەوە بۆ خزمەت بە ئیسلام و ئەھلی ئیسلام ، لە پاڵ ئەمانەشدا دڵسۆزی و ئیخلاسەکەی بێ وێنەبوو، ئەو کاتانەی کە بەرپرسیاریەتی راگەیاندنی ناوەندی بزووتنەوەو مەکتەبی فەتواو دادگای باڵاو چەندین پۆستی دیکەی ھەستیاری پێ سپێردرابوو ئەوە ھۆکارەکەی بوو.!
- خۆشەویستی و تامەزرۆیی بۆ زانستی شەرعی..! 
مامۆستای بابم لە تەمەنی لاویەتییەوە لە خزمەت فێرخوازی زانستی شەرعی دا بووەو زیاتر لە 18 ساڵ لە تەمەنی بۆ ئەو بوارە تەرخان کردووە، بۆیە لەسەر ڕێنمایی و پێشنیاری جەنابیان منیش زیاتر لە 15 ساڵی تەمەنم لە حوجرەکانی ئێران و عێراق زانکۆکاندا بەسەر بردو ماوەیەکی زۆر لە خزمەت جەنابیشیاندا زانستەکانی نەحوو سەرف و بەلاغەو فیقھم خوێند.
- خۆشویستن و بە گرنگی زانینی دەعوەو بانگەوازی ئیسلامی..!
 ئەوەندەی لە یادم بوبێت و بە بیرم بێت یەک رۆژ  مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموودم نەبینیوە بەبێ کاری ئیسلامیی و بانگخوازی لە وانە وتنەوەو وتاربێژی و نووسین و سیمینارو چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی و رادیۆیی و بەرپرسیارییەتی مەکتەبی فەتواو دادگای باڵای شەرعی و بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندی ناوەندی بزووتنەوەو دەیان چالاکی تر.. لەوەتەی منیش چاوم کراوەتەوەو لەم چاوگە ڕەسەنەی قورئان و سوننەت تێگەیشتوم و پێگەیشتوم، رۆژێ یان کاتێ شک نابەم بێ خزمەت و سوود گەیاندن دانیشتبم و پاڵم لێدابێتەوە. للە الحمد والمنة.
- چوست و چالاکی و ھیممەت بەرزی و نەسرەوتن..!
 ھەرگیز بابم نەبینیوە لە کارێک ماندوو بوبێ و ئیتر پاڵی لێدابێتەوەو وازی ھێنابێت. بەپێچەوانەوە تا تەمەنی بکردایە چالاکترو ھیممەت بەرزتر دەمبینی.
- بەغیرەتی و حەقبێژیی و ڕاستگۆیی..!
 ئەم بوارە زیاتر ئەحمەد کاکە مەحموودی  ناساندو سڵی لە دوژمن و مردن نە دەکردەوە.! برای بەرێزمان کاک جەمال ئەشرەف قارەمانی بۆی گێڕامەوە کە دەیوت: ھەرکات جەنابی مامۆستا لە ھەر وەفدو شاندێکدا بوایە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئیتر لەو کۆبوونەوەیە سوعبەت و  قسەی بەرزو نزمی تێدا نەدەکرا، چونکە مامۆستا ھەیبەت و شەھامەتی تێدا بەدی دەکرا.
- بواری کۆمەڵایەتی و ڕووخۆشی و خۆ بەکەمزانینی..!
 ھەمووجار سەرسامم بە تەمەنی کورت و پڕ بەرەکەتی بابم کە تەماشا دەکەم بە ٥٦ ساڵ تەمەنەوە (دەعوە: بە وتارو تەدریس و نووسین، ھیجرەت و تێکۆشان)، لەھەموو گرنگتر ئەو ھەموو خەڵک ناسین و بوارە کۆمەڵایەتیە بەھێزەی کە ھەیبوو، الحمدللە ناوێکی گەورەو رێزو حورمەتێکی ئیجگار فراوان.!
- دەرککردنی بابم و خوێندنەوەی وردی بۆ بەرامبەر..!
 بەقەدەر دکتۆرایەک شارەزای بواری دەروونی بەرامبەری ھەبوو، لە گەورەو بچوک ،پیاوو ئافرەت، ھەموو نازو  رێزو حورمەتی پێویستی خۆی پێدەدا.
- وەفاداریی ..!
 ئای چەند ئەم وشەی بەلاوە گەورە بوو، ئای چەند خەڵکی بەوەفای خۆش دەویست، ھەمووجار دەیفەرموو: مەلا عیرفان وەفا نەماوەو چووەتەوە بۆ ئاسمان.!
بێ نرخی دونیا لای جەنابی بابم..!
یەکێکی تر لەو سیفات و خەسڵەتە ناوازانەی جەنابی بابم (بەڕەحمەت بێت) بێ نرخی دونیا و بەکەم سەیرکردنی دونیا بوو، لەوەشدا ھەر لە پێشەنگدا بوو، لە دوای خۆی تەنھا شتێك بەجێی ھشتبێت وەک خۆی ھەمووجار دەیفەرموو: من ھیچم نیە بۆتان بەجێ بێڵم ، تەنھا ناوەکەم بەجێ دێڵم بۆتان..! لە راستیشدا ناوو کەسایەتییەکەی بۆ نەوەو خانەوادەی جێی شانازییەو حەقە وەک بیلبیلەی چاوان بیپارێزن و بەجێ پێی ئەودا بڕۆن، سوێند بەخوا بەجێ پێ رۆشتنی ئەو، پەشیمانی لە دوا نیە.!
زۆر شتی دیکەش کە درێژەی ئەم بابەتە لەسایتی فەرمی جەنابی مامۆستا خۆی دەتوانن بیخوێننەوە. https://ahmadkaka.org/Hawpol/26

نووسینی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود

 

بەروار2024/01/09سەردان 168

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!