14 ساڵ بەسەر وەفاتى جەنابى موفەسیردا.

14 ساڵ بەسەر وەفاتى جەنابى بابم تێدەپەرێت. بەرەحمەت بێت.

سڵاوو رەحمەت و بەزەيى خودا بۆسەر گيانى پاكى جەنابى مامۆستا ئەحمەدى بابم، هەم مامۆستاو هەم باب و هەم خەمخۆرو دڵسۆزم..

- هەمووجار وتوومەو دەيڵێمەوە خەم و بێتاقەتى و سۆزدارى من بۆ وەفاتى بابم بۆ دوولايەن بووه، لايەنێكى وەكو ئەوەى باب و لە خوێن و جەستەى ئەو بووم و قەرزارى ئەو هەموو ماوەيە بووم كە گرنگى تايبەتى پێداوم و هەوڵ و ماندووبونێكى زۆرى لەگەڵ كێشاوم تا ئەوەى ببمه خەمخۆرو سەربازێكى دڵسۆزى كاروانى ئيسلامى و رێگەو رێچكەى ون نەكەم و لە دواى خۆى بتوانم رێگەو فيكرو هزرو بەرهەم و نووسراوەكانى بە زيندوو ڕابگرم، الحمدلله ، هەزار جار الحمدلله كەخودا تەوفيقى ئەوەى پێدام و ئێستا سەربازێكى چكۆلەى كاروانى رابوونى ئيسلامى كوردستانم و 14 ساڵە شەونخونى و تەمەن سەرف دەكەم لە پێناو زيندو راگرتنى سەرجەم ژيان و تێكۆشان و بەرهەم و نووسراوەكانى ئەحمەدى كاكە مەحموود. رحمه الله.

- خەمەكەى ديكەم بۆ وەفاتى جەنابى مامۆستا ئەحمەد كاكە مەحموود ئەوەيە كە هاوشێوەى بابم كە سەرجەم ئەو سيفاتانە تيايدا كۆ بووبێتەوە وەك ئەوەى: (مەلايەكى رۆشنبير، شۆرشگێڕ، نووسەرو ڕاگەياندكار، وتاربێژێكى سەركەوتوو، سياسەتمەدار، موفەسسيرى قورئانى پيرۆز، پێداگر لەسەر جێبەجێكردنى شەريعەتى ئيسلام، چەندان سيفاتى ديكەى تر) دەگمەنە دووبارە بوونەوەيان و زۆريش بەداخەوە قەدريان نەزانراو ئێستا دواى چەندين ساڵ هەست بە گەورەيى و داناييان دەكرێت.!

جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەدى بابم بەڕەحمەت بێت، لەو تەمەنە كورت و پڕ بەرەكەتەى كە تەنها (57) ساڵ لەم ژيانە كورت و پڕ لە چەرمەسەريەدا ژيا، چەندين سيفات و ئاكارى گەورەو سەرنج ڕاكێشى تێدابوو كە هيوام وايه خواى مەزن و باڵادەست لێى خۆش بوبێت و لەگەڵ گەورە پياوانى ئوممەت حەشرى بكات.

- جەنابى مامۆستاى بابم تا بڵێى پياوێكى عەقيدە پاك و ڕاوەستاو بوو لەسەر دين و بەرگريكارێكى بوێرو چاو نەترس بوو بۆ پاراستنى پيرۆزيەكانى دين و دەيان جار لە كۆبوونەوەكانى لەگەڵ لايەنە سياسيە دەسەڵاتدارەكانى هەرێم بووەتە دەمەقاڵێى و شەڕە قسە لەسەر بێ رێزى و سووكايەتى بە پيرۆزييەكانى ئيسلام.!

- پياوێكى ئەهلى عيبادەت و شەو نوێژ بوو، زۆر قورئانى خۆش دەويست و گرنگييەگى زۆرى بە قورئان و لێكدانەوەى قورئان دەدا، هەميشە دواى نوێژى بەيانى دەستى بەراڤەو تەفسيرى قورئان دەكردو تا درەنگانێ سەرقاڵى قورئان و تەفسيرەكەى بوو، ئەهلى موتاڵاو خوێندنەوە بوو، تەنانەت يەك سات بێ كتێب و قەڵەم نە دەژياو خولياى بوبويە كتێب و قەڵەم ، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو جەرگەى خەم و ناسۆرييەكانى ئوممەتى ئيسلام دەژياو خەم و ئارەزووەكانى زۆر گەورەبوون بۆ چارەسەرى ئەو هەموو نەهامەتى و بێ كەسييەى لە ئەهلى ئيسلام كۆبوبويەوە.

- مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود لەگەڵ ئەوەى مەلايەكى مێزەر بەسەر بوو، بەڵام كەسێكى ئەكاديمى و بيرو هزرێكى نوێ و گەورەى هەبوو، بەو پەرى جورئەتەوە خۆى لە دەيان فەتواى گرنگ و نوێ دەداو جەناى شێخى مەزنيش مامۆستا مەلا عوسمان پشتگيرى لە فەتواكەى دەكرد.

لە كۆتاييدا بابە گيان .. ڕاستە نەمتوانى مێزەرێك بكەمە سەرم و لە مزگەوتێك جێگير ببم و لەوەشدا هاوشێوە و هاوكارت بم.. بەڵام دڵنيابە خەم و بيرو هزرە گەورەكەت تا مردن دەپارێزم و پاراستوومەو سوپاس بۆ (الله تعالى) لە دواى وەفاتت (18000) نووسخەى تەفسيرەكەت و بۆچوون و فەتواكانت و چەندان كتێبى ديت بۆ چاپ كردوويت و ئەو رۆژەى وەفاتت فەرمووە تا ئەمرۆ لە (الله تعالى) بەزياد بێت پرۆژە بانگەوازييەكانت بەردەوامەو تەنها بۆ رەزامەندى خودايەو پاشان بۆ ئەوەيە ئەو رۆژەى كە بەيك شاد دەبينەوە ڕووم بێت سەيرى دەموچاوى نوورانى و جوانت بكەم.

پەيمان بێت هەزار جار.. تا دوا ساتى ژيان، رێگاو رێبازو فيكرو هزرت ون نەكەم و خزمەتكارى ئەو رێگايەت بم.

تێبينى: لەم رۆژەدا و وەك نەريتى ساڵانە لە پێشوازى وەفاتيدا ئەمرۆ ماڵپەرى فەرمى جەنابى بابم بە ديزاينى نوێ و ناوەرۆكى نوێوە بەتايبەت سەرجەم تەفسيرەكەى لە ماڵپەرەكەيدا بە شێوازێكى زۆر ئاسان بۆ خوێنەرى بەرێز بڵاوكراوەتەوە.
وە هەستاوين بە ئامادەكردنى بەرنامەيەكى تايبەت بە شێوازى ڤيديۆ كە ئەمرۆ خواياربێت لە سۆشياڵ ميدياى شێخى بابم بڵاودەكرێتەوە و لە كەناڵى ئاسمانى پەياميش پەخش دەكرێت. خوا پاداشتى بەخێريان بداتەوەو سوپاسى دڵسۆزى برايانم دەكەم لە كەناڵى پەيام.

قوتابى و خزمەتكارى پرۆژەكانى بابم: عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود

12ى ەمادى دووەمى 1442ى كۆچى - 25 / 1 / 2021ى زايينى.
 

بەروار2024/01/09سەردان 218

یادەوەرییەک لە مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحموودەوە وەفایەک بۆ مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحمود مامۆستا ئەحمەدی کاکە مەحموود وەک نمونە مردنی‌ زانایه‌ك مردنی‌ جیهانه‌ وەفایەک بۆ مامۆستاو فێرکاری ژیانم ئەحمەد کاکە مەحموود له‌یادی‌ وه‌فاتی‌ خه‌مخۆری‌ وەحدەت و یەكڕیزی ڕابوونی‌ ئیسلامیدا لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئەستێرە درەوشاوەکەی ڕابوونی ئیسلامییدا له‌ ڕۆژگاری‌ ونبوونی‌ ئێوه‌دا، ڕابوونی‌ ئیسلامیی‌ چۆن ده‌گوزه‌رێت؟ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود ئه‌و گه‌نجه‌ی‌ خه‌می‌ رابوونی‌ ئیسلامیی و ته‌فره‌قه‌ پیری‌ كرد !! ئیمان و مه‌عنه‌ویه‌ت لای‌ مامۆستا وتاربێژە ناوازەکەی بێداری ئیسلامی هه‌ر به‌ ته‌نیا ڕیشت ڕه‌مز بوو ! بۆ ئاوه‌دانی‌ ته‌شریفتان بردووه‌ مامۆستای‌ قورئانزان! گیانی‌ په‌روه‌رده‌كردن‌و بانگه‌وازی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ له‌ هزرى مامۆستا ئه‌حمه‌د دا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود " گه‌لێ‌ له‌ پێش ئه‌وانه‌وه‌..!