بابە گیان.. خوای گەورە بانگەوازو کۆچ و جیهادەکەی وەرگرتبیت.!
ئەمڕۆ 15 ساڵ بەسەر کۆچی زاناو موجاهیدو موفەسیری قورئان مامۆستا مەلا ئەحمەد کاکە مەحموود تێدەپەڕێت، خـــوای گەورە بەرهـــەم و خزمـەتەکانی بکاتە توێشووی قیامەتی و لە بەهەشتی بەرینی خۆیدا حەساندبێتیەوە.
جەنابی مامۆستای بابم لە ڕووی کەسایەتی و پێگەو بوارە بانگەوازییەکەی پڕاو پڕ پێویستی سەردەمی خۆی بوو، بۆ ئەو کات و سات و زەمەنەی خۆی خوڵقابوو، بەبێ وچان و کۆڵنەدان و ئەوپەڕی دڵسۆزی و پشت کردنە دونیاو خۆشیەکانی دونیا ، توانی لە تەمەنێکی کەم و پڕ بەرەکەتدا ئەزمونێکی بەرهەمدار پێشکەش بە دین و گەل و نەتەوەکەی بکات.
بۆیە سوپاس بۆ اللە تعالی لە دوای وەفاتیشی بەرهەم و پڕۆژەکانی پڕ ئەکتیڤترین پڕۆژەی بانگەوازین و خوای گەورە بەرەکەتی خۆی ڕژاندووە بەسەریداو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ.. هەم نووسینەکانی بەتایبەت تەفسیرەکەی، هەم سۆشیاڵ میدیاکەی بەتایبەت پەیجی شێخ لە فەیس بوک، بووەتە سەرچاوەی خواناسی و دینداری لە کوردستان و دەرەوی کوردستانیش.
بەڵێن بێت تا کۆتایی خزمەتکاری ڕێگای ماندوو نەناسەت بم باوە گیان.. خۆم بە قەرزاری گفت و وتە شیرینەکانت دەزانم، تا مردن تاسۆخی ڕووی نوورانیت دەکەم.
قوتابی دڵسۆزت: عیرفان ئەحمەد کاکە مەحموود.