لە خزمەت جەنابی باوکی خواناس و موجاهیدو موفەسیردا.
ئەمڕۆ یەکشەم بەرواری 1/ 1 / 2023 سەردانی هەڵەبجەی شەهیدانمان کردو بەتایبەت چوومە خزمەتی گڵکۆی پێشەوایانی ڕابوونی ئیسلامی کوردستان جەنابی شێخ عوسمان عبدالعزیزو شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود و شێخ عەلی عبدالعزیزو مامۆستا مەلاعومەر عبدالعزیز. رحمهم اللە.
داوام وایە لە اللە تعالی جیهادو تێکۆشان و خەباتی چەندین ساڵەیان لێ وەربگرێ و لە بەهەشت لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و پیاوچاکان و شەهیداندا کۆیان بکاتەوە.
بە جەنابی بابیشم ڕاگەیاند کە ئاسوودەو ئارام بێت و پڕۆژەکانی ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئەکتیڤی و فراوانیدان و بەتایبەت تەفسیرەکەی لەم ساڵەدا تیراژەکەی دەچێتە 23000 نوسخە.. ئەوەش فەزڵ و منەتی اللە تعالی یە.
بەڵێنیش بێت بابە گیان ڕێگای دینداری و دعوەو بانگەوازت بەرنەدەم و تا کۆتا چرکەی ژیانم لە خزمەت بانگەوازی تەوحیدو یەکخواپەرستیدا بم.
داوام وایە اللە تعالی ورەو توانای زیاترم پێ ببەخشێت بۆ زیاتر خزمەتی پەیامەکەی..
دوعای خێرو تەوفیقیشم لە ئێوەی بەڕێز دەوێت.
عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود