ئەو كتێبەی پێویستە لە هەموو كتێبخانەیەكدا بوونی هەبێت.!
شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود خاوەنی زیاتر لە 1000 بۆچوون و فەتوای هاوچەرخ و سەردەم.
شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود بەڕەحمەت بێت مامۆستاو مەلاو بانگخوازو نووسەرو وەرگێڕ کە ڕۆڵ و کاریگەرییەکەی زياتر لە سەرەتای ساڵەکانی 1980ی زایینى درەوشایەوەو سەرجەم نووسين و کاریگەرييەکانی بە کوردستاندا بڵاوبوویەوە، جەنابى مامۆستا بەپێى پێويستى سەردەم و كات و رۆژ.. بابەت و كتێبى دەنووسى و بۆ هەر بوارێك و گومانێك كە ناحەزان بەرامبەر ئيسلام بڵاويان دەكردەوە، قەڵەمە بە بڕشتەكەى ئامادەو.. دەبوويە بەرگريكار لە بنەماكانى شەريعەتى ئيسلام.
پاشان لەسەر دەمى كارى بزووتنەوايەتى و كارى كۆمەڵكارى لە كوردستان جەنابى مامۆستا هەميشە وەك پێشەنگ تەماشا دەكراو بوارە زانستييەكەى پێش هەموو بوارەكانى ديكەى كەوتبوو، هەر بۆيە لە زۆربەى ليژنەكانى سوڵح و ئاشتى و كۆبوونەوەى لايەنە سياسييەكان و پاشان بەرپرسيارييەتى پۆستەكانى مەكتەبى فەتواو ديراساتى شەرعى و دادگاى باڵاى شەرعى بزووتنەوە پێشەنگ و كەسى يەكەم بوو.
لەو دەمانەدا جەنابى مامۆستا بەوپەڕى زانست و توانايى و جورئەت و فيقهى واقيعەوە، بۆ چارەسەرى كێشەو گرفتەكان دەيان و سەدان فەتواى گرنگ و زۆر پێويستى دەداو بە ڕاشكاوانە ڕاى پەسەندو يەكلاكەرەوەى تەرجيح دەداو لە پاشان جەنابى شێخ عوسمان عبدالعزيز محمد "بەرەحمەت بێت" پەسەندنامەى بۆ فەتواكەى مامۆستا مەلا ئەحمەد دەنووسى و پشتگيرى دەكرد.
هەر بۆيە لەو سەردەمە زێڕين و پڕ ئەكتيڤييەدا كارو دەعوەو بانگەوازى ئيسلامى بێ وێنە بوو، وە بەرهەم و بەرەكەتەكەشى بە رۆژى ڕووناك ئاشكراو نمايان بوو.
جەنابى مامۆستا "بەرەحمەت بێت" توانى تا كاتى وەفاتى زياتر لە (1000) بۆچوون و فەتواى سەردەم و هاوچەرخ بنووسێت و بڵاوبكاتەوە..
هەر بۆيە دواى وەفاتى لەلايەن عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموودەوە دەستكرا بە كۆكردنەوەى بۆچوون و فەتواكانى جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەدو لە هەڵەبجەو هەورامانەوە تا دەگاتە سلێمانى و هەولێرو ڕانيەو پاشان سنوورى گەرميان بەدواداچوون كرا بۆ فەتواكانى جەنابى مامۆستاو سوپاس بۆ خوداو پاشان هاوكارى خەمخۆرانى مامۆستا مەلا ئەحمەد، توانرا زۆرينەى فەتواكانى مامۆستا كۆ بكرێتەوەو پاشان بە شێوەيەكى زانستى لێكۆڵينەوەى سەرجەم فەرموودەكان و پاشان دەقە عەرەبييەكان بكرێ و ئامادەى چاپكردن بكرێت.
لە ئێستادا فەتواكانى جەنابى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود لە كوردستان چاپ و بڵاوكراوەتەوەو ليژنەيەكى ناودارو پسپۆر لە ليژنەى باڵاى فەتواى هەرێم بەسەرپەرشتى بەرێزان جەنابى مامۆستا مەلا عبدالله ى چوارتايى و مامۆستا مەلا ئەحمەدى شافيعى و چەندين زاناى ناودارى ديكە پەسەندنامەو پشتگيرى فەتواكانى جەنابى مامۆستا بكەن.
گرنگترين سەردێرى فەتواكانى جەنابى مامۆستا:
1- لە بوارى كاروبارى دەوڵەتدارى. (13) فەتوا.
2- لە بوارى ڕاگەياندن. (تيڤى و رۆژنامەو پەڕاوەكان). (4) فەتوا.
3- لە بوارى دراوەكان و بازاڕو كەسابەت. (2) فەتوا.
4- لە بوارى زەكات. (1) فەتوا.
5- لە بوارى كاروبارى ژنان. (735) فەتوا.
6- لە بوارى ڕووداوەكانى هاتووچۆ. (1) فەتوا.
7- لە بوارى فەتوا جۆراو جۆرەكان. (6) فەتوا.
بۆچوون و ڕاكانى مامۆستا:
1- لە بوارى بيروباوەرى ئەهلى سوننەت. (29) ڕاوبۆچوون.
2- لە بوارى قورئان و لێكدانەوەى. (33) ڕاوبۆچوون.
3- لە بوارى ناوو سيفاتى خواى گەورە. (13) ڕاوبۆچوون.
4- لە بوارى نوێژ. (4) ڕاوبۆچوون.
5- لە بوارى ياساو حوكمە گشتييەكان. (39) ڕاوبۆچوون.
6- لە بوارى ڕێنماييە گشتييەكان. (40) ڕاوبۆچوون.
بابەتەكانى مامۆستا:
لە (11) بابەتى گرنگ و بەپێز پێكهاتووە.
لینكی فەتواكانی شێخ ئەحمەد لە ماڵپەری تایبەتی خۆی:
https://ahmadkaka.org/Hawpol/1
ئامادەكردنی: عیرفان ئەحمەد كاكه مەحموود
پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود رحمه الله.