زه‌واج ‌و ته‌ڵاق لای (مووسایی)یه‌كان و مه‌سیحییه‌كان.


 ته‌ڵاق لای (مووسایی)یه‌كان، (1200) ساڵ‌ به‌ر له‌ ميلاد.

 ته‌ڵاق به‌لای (یه‌هوود)ه‌وه‌ – ئه‌گه‌رچی ڕێی‌ پێدرابوو – به‌ڵام بێ هۆكار به‌لایانه‌وه‌ قێزه‌ون‌و ناپه‌سه‌ند بوو، ژنی ته‌ڵاقدراویش له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا پایه‌و پله‌ی خۆی‌ له‌ ده‌ست ده‌دا.. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مه‌یشدا ببوونه‌ دوو ده‌سته‌:
1- ده‌سته‌و قوتابخانه‌ی (شما): كه‌ ده‌یگوت: ژن تا گوناح‌ و تاوانێك نه‌كات، نابێ ته‌ڵاق بدرێت.
قوتابخانه‌ی یه‌كه‌م – چوار مه‌رجیان دانابوو بۆ خستنی ته‌ڵاق:
یه‌كه‌م – له‌ڕووی دینه‌وه‌ یاساغ بێت، وه‌كو خواردنی شتی حه‌رام‌ و پیس له‌ ڕۆژه‌ پیرۆزه‌كانیاندا.
دووه‌م – له‌كاتی بێ نوێژیدا بڵێ پاكم‌ و مێرده‌كه‌ی چه‌واشه‌ بكات.

 (زه‌واج) ‌و (ته‌ڵاق) لای مه‌سیحییه‌كان:

 له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌سیحیه‌ت، یه‌ك دین‌ و یه‌ك پارچه‌ بوو، به‌ڵام بۆ دوایی بوونه‌ سێ پارچه‌وه‌:
1- كاثۆلیك: كاسۆلیكیش (7) ده‌سته‌بوون: قیبتیه‌كانی میسر، ڕومی بنه‌ڕه‌ت ئه‌وروپیی، ئه‌رمه‌ن، بنه‌ڕه‌ت ئه‌رمه‌نی، سوریان، بنه‌ڕه‌ت سووری مواره‌نه‌ی لوبنانی، كلدانی عێراقی، لاتینی ئه‌وروپی، هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵات‌و بڕیاری (پاپا)ی (ڕوما)دا بوون.
2- برۆتستانت: ئه‌مانیش ئه‌گه‌رچی پارچه‌ پارچه‌ن به‌ڵام به‌ یه‌ك ده‌سته‌ داده‌نرێن.
3- ئه‌رسوزكس: ئه‌مانیش چوار تاقمن: (الأقباط، الروم، الأرمن، السریان).

تێبینی:
تا سه‌ده‌ی پێنجه‌میش ته‌واوی كه‌ نیشته‌ مه‌سیحیه‌كان یه‌كبوون‌ و یه‌ك بیر‌وبۆچوونیان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ (مه‌سیح)، به‌ڵام ساڵی (451)ی ميلاد یه‌كێ‌ له‌ (مه‌جمه‌ع)ـه‌ دینیه‌كانیان ده‌رباره‌ی (عیسا) بڕیارێكی ده‌ركرد كه‌ : عیسا دوو لایه‌نی هه‌یه‌: لایه‌نی سروشتی خوایی، لایه‌ن‌و سروشتی ئینسانی. 

به‌ڵام هه‌موو كه‌نیشته‌كانی (میسر) ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌تكرده‌وه‌و گوتیان: عیسا یه‌ك لایه‌ن‌ و سر‌وشتی هه‌یه‌، كه‌ سروشتی خوایییه‌! پاشان له‌باره‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌نیشته‌ له‌ جیهاندا بوو به‌هه‌راو كێشه‌یان، بۆ نموونه‌: (ئوسقف)ی (قسطنطین) گوتی: ده‌بێ من سه‌رۆكی باڵای (مه‌سیحیه‌ت) بم. له‌ (ڕۆما)ش (پاپا) قبووڵی نه‌كرد‌و بوو به‌ نه‌یاری، ده‌ره‌نجام ساڵی (1054)ی ميلاد، سه‌رۆكایه‌تی كرایه‌ دوو به‌ش، به‌شی خۆرئاوا، نازناوی (كاثۆلیكی) وه‌رگرت، به‌شی خۆرهه‌ڵاتیش (ئه‌رسوزكس)، واته‌: خاوه‌ن رای دروست و ڕاست. جا له‌ سه‌ده‌ی شازده‌هه‌مدا (پروتستانیه‌ت) به‌ زۆری بڵاو بوویه‌وه‌.

زه‌واج لای هه‌موویان:
یه‌كه‌م - په‌یوه‌ندییه‌كی تاكییه‌، ده‌بێ‌ ته‌نها له‌ نێوان ژن‌و پیاوێكدا بێت.
دووه‌م - زه‌واج نهێنیه‌كه‌ به‌ نوێژو صه‌ڵه‌وات داده‌مه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پیاوێكی ئاینییان ده‌هێناو سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.

ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌:
 ته‌ڵاقیش ده‌بوو هه‌ر له‌ ڕێی ده‌سه‌لاتی (دیین)یه‌وه‌ ئه‌نجام درابا، واته‌: وه‌كو چۆن زه‌واج له‌ ڕێی‌ دینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بوو، ته‌ڵاقیش ده‌بوو كه‌نیشته‌ ئاگادار بێ‌ و بڕیاری تێدا هه‌بێت.
 ئه‌مه‌ كورته‌یه‌ك بوو له‌ (زه‌واج) ‌و (ته‌ڵاق)ی هه‌موو به‌شه‌ مه‌سیحیه‌كان، وه‌كو بنه‌ماو (مبادیْ)یان، به‌لام بێگومان هه‌ریه‌كه‌یان شێوه‌و تایبه‌تیه‌كی خۆیشی هه‌یه‌، ئێمه‌ له‌به‌ر درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی باسه‌كه‌مان‌و، زۆر لانه‌دان لێی‌، له‌و چه‌ند دێره‌دا كورتمان كرده‌وه‌.

تێبینی:
بۆ نووسینی ئه‌م باسه‌ (واته‌: چاوخشانێك به‌باوو نه‌ریته‌ كۆنه‌كانی‌ - به‌ر له‌ ئیسلام – سه‌باره‌ت به‌ ته‌ڵاق)، سوود له‌م كتێبانه‌ وه‌رگیراوه‌: ((المرأة بین الفقه والقانون، المرأة الكوردیة ودورها فی المجتمع الكردی) به‌ تایبه‌تی‌ كتێبی‌ (مدی‌ سلطان الإرادة فی‌ الطلاق..) كه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌ستدابوو.

نووسینی‌: شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود / سەرچاوە: ژنان و كاروباری‌ ژنان لە ئیسلامدا.
 

بەروار2023/12/19سەردان 279