تەڵاق لای (یابان)یەکان.

تەڵاق لای (یابان)یەکان:

یابان یەکێکە لەو وڵاتە خاوەن شارستانیەتء خاوەن ژیارەکانی دونیا، (٣٠٠) سالڕ بەر لە دایکبوونی (مەسیح) ئەوان ناوبانگی شارستانیەتیان ھەبووە، ناوبانگی پیتۆلڕ زانین و زانستیە جۆراوجۆرەکان و ھونەرو پیشەسازییان ھەبووە، لە خۆرھەڵاتی (چین) لە دەریای (ھادیْ) لە خۆرھەڵاتی سەرەوەی ئاسیادایەو پێکھاتووە لە چەند (جەزیرە)و  دوورگەیەک.

لەگەڵ ئەو ھەموو پێشکەوتنەیاندا، خۆرو ھەسارەو باخاتە چڕو پڕەکان دەپەرستن!! ئێستاش دیانەتی (شنتویە)یان بۆ خۆیان ھەڵبژاردووە! چین (روح)ی مردووەکان و ھێزە سروشتییەکان دەپەرستن ! ھەشیانە دیانەتی (بووزیە) کە ساڵی (٥٥٢)ی دوای زایین کەوتە یابان، ھێندێکیشیان – لە ڕێی بزووتنەوەی (تەبشیر)ییەوە بوونەتە مەسیحیی و (کاسۆلیک) و (پرۆتستانت)، بەڵام دیانەتەکانی تر لە مەسیحیی زۆرترن.

* زەواج لە یابان:

 لە وڵاتی یابان پتر یەک ژن دەھێنن، بەڵام بۆ کوڕانی چیینی سەروو ھەیە، کە چەندین دۆست بگرن و لەگەڵیان ڕابوێرن!، ئەوەتە جەنابی (ئیمپڕاتۆر)یان دەرگای بۆ واڵاکرابوو کە چەند ژن بێنێ و چەند کەنیزەش راگرێت، ژنان ئازادی تەواو و دەسەڵاتی بێ سنووریان ھەبوو، تا باوونەریتی چینیەکان کەوتە ناویان و ژنیان ژێر دەستە کرد، ژن ئەگەر خەیانەتی سەرجێیی لە مێردەکەی کردبا، دەیتوانی ژنەکەو دەست درێژ کارەکە بکوژێ.

* تەڵاق لەیابان:

+ پیاو – لەبەر سادەترین ھۆکار – بۆی ھەبوو ژنەکەی تەڵاق بدات، بەڵام ژن ھەقی داوای تەڵاقی نەبوو!
+ پیتۆڵناس(اکن) دەڵێ: ئەگەر ژن لە ڕووی مێردەکەیدا قسەی زۆرو بەرزو نزم و دەمدرێژی کرد، مێرد ھەقیەتی تەڵاقی بدات، بەڵام ئەگەر مێرد بەدڕەوشت و فاسیدو سروشت گەندەلڕ بوو، دەبێ ژنەکە پتر گوێڕایەڵ بێت بۆی! تا ساڵی (١٨٧٣) یاسایەک دەرچوو مافی بە ژنء پیاودا – وەکو یەک – لەمەسەلەی تەڵاقدا، بەڵام لەگەلڕ ئەوەشدا کە ژن دەسەڵاتی تەڵاقی زۆر نییە، وە دیاردەی تەڵاقدان زۆر زۆر بووە لە (یابان)!.

نووسينى: شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود / سەرچاوە: ژنان و كاروبارى ژنان لە ئيسلامدا

بەروار2022/01/13سەردان 415