تەڵاق لای چینی کۆن (الطلاق الصینی القدیم)

تەڵاق لای چینی کۆن (الطلاق الصینی القدیم):

- چینیيەکان – بەر لە ھاتنی ئایینی ئیسلام – ئەم جۆرە دیانەتانەیان ھەبوو: دیانەتی (کۆنفوشیوسی)، لە (٥٥١ - ٤٧٨) پ.ز بووە. پاشان دیانەتی (لاوتسە). ھەروەھا دیانەتی (بوزا) کەسێ سەد ساڵ بەر لە دایکبوونی (مەسیح) لە ڕێی بازرگانەکانەوە گەیشتە چین.

- لە ساڵی (٧٠٦) زایینی، کە دینی ئیسلامی پیرۆز، بەفەرماندەیی (قتیبە بن مسلم الباھلی) گەیشتە چین، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەی دەسەندو بڵاوبوویەوە، بەتایبەتی لە سەردەمی (عەباسی)یەکاندا.

* شێوەی ژن بەشوودانیان:

 بۆ ژن ھێنان و کچ بە شوودان، باوکی زاوا – بەر لە گرێبەستەکە، دەچووە لای بابی کچەکەو لە ناوی کچەکەو ڕۆژی لەدایکبوونی کچەکە پرسیاری دەکرد، ئەوسا ئەگەر تەمەنی کچ و کوڕە بەیەکیان کردباو ھاوتەمەن بووبان، کەسوکاری زاوا کچەکەیان دەبردە گەرماوێکەوەو ڕووتیان دەکردەوەو تەماشای جەستەیان دەکرد بە مەبەستی تەندروستیی و سەلامەتیی لە نەخۆشییەکان، پاشان زاوا – پێش ئەوە کچەکە ببینێ – مارەیی دەدایە، ئینجا لە ڕۆژی زەماوەندا، زاواو بووکێ لە لای دوو کۆما گەنم و جۆیەکدا دادەنیشتن و بە کەشخەیەکەوە دەچوون و، خزمانیش – لەو دوو کۆمایە – گەنم و جۆیان بۆ ھەڵدەدان، تا دەگەیشتە ماڵی زاوا، ئەوسا ھەردوو پێکەوە لەسەر سفرەیەک کەمێکیان دەخوارد، بەوە گرێبەستەکە تەواو دەبوو.

* پلەی ژنان لای چینیەکان: 

 ژن بەلای چینیەکانەوە کۆیلەی پیاوانە، بۆیە ئەگەر ھەڵسوکەوتی ژن خراپ بوو لەگەڵ مێردەکەیدا (١٠٠) شەلاقیان لێدەدا، کەچی بۆ ئەشقیی و بەدکرداری پیاوەکە لەگەڵ ژنەکەیدا، ھیچ تۆڵەیەک نەبوو!

* ھۆکارەکانی تەلاق:

ژن لەگەڵ ئەوەیشدا کە پیاو سالاری کارو بارەکانیبوو، پیاو ئازاد نەبوو تەڵاقی بدات، مەگەر یەکێ لەم ھۆکارانە بووبا:

١- نەزۆکی ژنەکە
٢- خەیانەت لە جێی نووستنی مێرد.
٣- ڕێز نەگرتن لەباوکی مێردەکەی.
٤- دزیکردن لە مێردەکەی.
٥- نەخۆشی درێژ خایەن و پەتادار.
٤- چەقەبازی ودرێژ دادڕی ژنەکە.
 

سەرچاوە : کتێبی ژنان و کاروباری ژنان لەئیسلامدا /  نووسینی: ئەحمەد کاکە مەحموود
 

بەروار2022/01/08سەردان 431