ئايا ئەوەى پێغەمبەر ئيبراهيمى سوتاند كورد بووە.؟!

ڕەتكردنەوەى بۆچوونى ئەوەى گوايا پێغەمبەر ئيبراهيمى خستۆته ناو ئاگرەكەوە كورد بووە.!

قسەیەک بۆ مێژوو: تەفسیرى (فتح القدير)ى شەوکانى دەڵێ: (وقيل: هَذاَ القَائِد هُوَ نَمْرُود، وقِيْلَ: رَجُلٌ مِنَ الأَكْرَاد). (قورتوبى)ش دەڵێ: (رُوِيَ أَنّ قَائِلَ هذِهِ المقَالَةَ هُوَ رَجُلٌ مِنَ الأَكْراَد مِن أعْراَبِ فَارِس (أيْ مِنْ بَادِيَتِهَا) قَالَهُ اِبْنُ عُمَر ومُجَاهِد وَإبْنُ جُرَيْج، وَيُقَالُ إِسْمُهُ (هەیزەن). ئیبن کەسیر - لە تەبەرییەوە- دەڵێ: (بإِشَارَة رَجُل مِنْ أَعْرابِ فَارِس مِنْ الأَكْرَاد..). (روح المعانى) دەڵێ: (أخْرَجَ إبْنُ جَريْر عَنْ مُجَاهد قَالَ: تَلَوْتُ هذهِ الآية عَلىَ عَبْدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ فَقَالَ: أتَدْرِي ياَ مُجاهِد! مَنِ الذي أَشَارَ بِحَريْقِ إبراهيمَ بالنَّار؟ قُلْتُ: لاَ. قالَ: رُجُلٌ مِنْ أعْرابِ فَارسَ يَعْنِي الأَكْراَد، ونَصّ -عَلىَ أنّهُ مِنَ الأَكْرادِ ابْنُ عَطِيةَ، وَذكَرَ أنَّ اللهَ تعالى خَسَفَ بِهِ الأَرْضَ فَهُوَ يَتَجَلْجَلَ فِيهاَ إلىَ يَوْمِ القِيامَةِ) پاشان لێکۆڵەرەوەکەى: (محمد حسین العرب) دەڵێ: (هَذاَ ظَاهِرٌ في أَنّ الأَكْراَدَ مِنَ الفُرُس، وَقَدْ ذَهَبَ كَثِيرٌ إلىَ أَنّهُمْ مِنَ العَرَبْ، وَذَكَرَ أنّ مِنْهُم أباَ مَيْمُون بْنَ جَابَانَ مِنَ الصَحَابَةِ -رضي الله عنه-. بەکورتى واتاى ئەو ڕاوبۆچوونانەى سەرەوە، وەک: ئیمامى شەوکانى و قورتوبی و ئالووسی و ئیبن کەسیر پێیان وایە: کە ئەوکەسەى پێغەمبەر ئیبراهیمى خستۆتە ناو ئاگرەکەوە کەسێک بووە لە گەلى کورد. پاشان ئەم نووسەرە (محمد حسین العرب) دەڵێ: کە قەومى کورد بەشێکن لە گەلى فارس و عەرەب و پێیان وایە کە کورد بەشێکە لەو دوو گەلەو لەوان درووست بوون. مەبەست لەهێنانى ئەم ڕاوبۆچوونانە چەند خاڵێکە، 
لەوانە:
1- خواى گەورە خۆى چاکتر دەزانێت «ئەو کەسە کێ بووە» لە چ نەژادو گەل و نەتەوەو هۆزێک بووە؟ 
2- گێڕانەوەى ئەو شتانە - بۆمێژوو- نابنە بەڵگەو سەرچاوە بۆ ڕاستیەکان، چونکە مێژوو سەرچاوەیەکى ڕەوان و دیاریى و باوەڕ پێکراوى نیە، بۆیە ئێمەى موسوڵمان: گش رووداوەکانى رابوردوو، هەموو شتێکى ئێستاو ئاییندەشمان لەگەڵ (قورئان) و (فەرموودە) ڕاستەکان هەڵدەسەنگێنین، وە بەئاشکراش هەردوویان – قورئان و فەرموودە- دەست نیشانى کەسێکى تایبەتیان نەکردووە. 
3- نابێ بە وتى وتى، قەومێک، هۆزێک، نەتەوەیەک کەم ئیعتبار بکرێ و نرخى کەم بکرێتەوە لە مێژووى پرشنگدارى ئیمانداراندا، لەحاڵێکا کە ئەو قەومە «کورد» سەدان و هەزاران مێرى مەردى جوامێرى پێشکەش بە ئیسلام کردبێت. 
4- ئەو قسەو قسەلۆکانە - زۆرجاران- کراونەتە بەڵگەى لاڕێى و خراپى گەلى کورد، تەنانەت (تەفسیرى روح البيان)ى (ئیسماعیل حەق)ى لەو دەرگایەوە، زۆر شتان دەڵێ بەگەلى کورد!!

سەرچاوە: تەفسيرى ڕامان لە نووسينى شێخ ئەحمەد كاكه مەحموود  رحمه الله

بەروار2021/06/17سەردان 679