كه‌سایه‌تی‌ مامۆستاو ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی‌ قسه‌و وتاردانی‌

* كه‌سایه‌تی‌ مامۆستاو ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی‌ قسه‌و وتاردانی‌:

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموودی‌ ره‌حمه‌تی‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ به‌رچاوو خاوه‌ن ویقارو سه‌نگینی‌ خۆیی هه‌بوو، مامۆستا ئه‌وه‌نده‌ گرنگی‌ به‌ كه‌سایه‌تیی‌ و ویقارو سه‌نگینی‌ خۆی ده‌دا ده‌توانم بڵێم له‌و ڕووه‌وه‌ زۆر به‌ره‌و پێش چووبوو، وه‌ به‌ كرداریش ئه‌و سیفاته‌ به‌رزانه‌ تیایدا ره‌نگی‌ دابوویه‌وه‌، شێوه‌و روخساری‌ مامۆستا سه‌ره‌تا: پێستی‌ گه‌نم ره‌نگیی‌ بوو، وه‌ زیاتر  پێستی‌ سپی به‌سه‌ریدا زاڵبوو، بالاَیه‌كی‌ به‌رزی‌ زیاتر له‌ یه‌ك مه‌ترو هه‌شتا سانت ده‌بوو، وه‌ لاشه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌ی‌ هه‌بوو نه‌ لاوازو نه‌ قه‌ڵه‌و بوو، ریشێكی‌ مام ناوه‌ندی‌ جوانی‌ پێوه‌ بوو، وه‌ زۆر گرنگی‌ ده‌دایه‌ لاشه‌و ته‌ندروستی‌ خۆی، وه‌ هه‌روه‌ها گرنگی‌ زۆریشی ده‌دایه‌ جل و به‌رگ و جبه‌و مێزه‌ره‌كه‌ی‌ ، وه‌ زۆر گرنگیشی ده‌دایه‌ پاك و خاوێنی‌ خۆیی و جل و به‌رگه‌كه‌ی‌ .. وه‌  له‌كاتی‌ قسه‌و گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریدا زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆو مافی‌ به‌ به‌رامبه‌ری‌ ده‌دا كه‌ ئه‌ویش قسه‌و ره‌د دانه‌وه‌ی‌ خۆی هه‌بێت، وه‌ هیچ كات تووره‌بون و سووربوونه‌وه‌ی‌ نه‌بوو له‌كاتی‌ گفتو گۆو چه‌له‌حانێدا ، بۆیه‌ له‌ زۆربه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ سیاسیی و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ عه‌شایه‌رییه‌كان مامۆستا به‌ سه‌رۆكی‌ وه‌فدو ده‌م سپیی و ریش سپی هه‌ڵده‌بژێردرا ، وه‌ هه‌روه‌ها به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی‌ ئه‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ گوتمان زۆرجار ئه‌گه‌ر مه‌جلیسه‌كه‌ گونجاوو له‌بار بووایه‌ قسه‌ی‌ خۆش و خه‌نده‌ ئامێزیشی ده‌كردو سه‌رنجی‌ ده‌ورو به‌ری‌ را ده‌كێشا.


[email protected]

سەردان 546