دیداری‌ به‌رێز مامۆستا شێخ نورالدینی‌ موفتی‌

دیداری‌ به‌رێز مامۆستا شێخ نورالدینی‌ موفتی‌

دیداری‌ به‌رێز مامۆستا شێخ نورالدینی‌ موفتی‌ مامۆستاو وانه‌بێژی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د بووه‌ - ره‌حمه‌تی‌ خوا له‌ هه‌ردووكیان بێت -

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام علی‌ سیدنا محمد وعلی‌ اله وصحبه أجمعین

به‌رێزان / ماڵپه‌ری‌ مامۆستا ملا احمد كاكه‌ محمود
السلام علیكم و رحمة الله

پێشه‌كی‌:
 داوای‌ لێبوردن ده‌كه‌م له‌به‌ر ناساغی‌ ناتوانم وه‌لاَمی‌ پرسیاره‌كانتان بده‌مه‌وه‌ به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم زانایان له‌ هه‌موو كات و ساتێكدا گه‌ر بۆ خوا صوڵحاوبن خوای‌ گه‌وره‌ش یارمه‌تی‌ ده‌رو پشتگیریان بووه‌، خوای‌ گه‌وره‌ خۆی‌ بانگه‌وازی‌ بۆ كردون و ناویانی‌ بلاَو كردوه‌ته‌وه‌، ئێمه‌ هه‌رچه‌نده‌ شوكری‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ین هێشتا كه‌مه‌،كه‌ خزمه‌تگوزاری‌ شه‌ریعه‌تین،گه‌ر خوای‌ گه‌وره‌ لێمان قه‌بووڵ بفه‌رموێت،به‌لاَم ده‌بێت ئاگاداری‌ خۆمان بین ده‌ست و ده‌م و دڵمان یه‌كێك بێت و فه‌توای‌ سه‌ره‌و ژێر نه‌ده‌ین و پابه‌ندی‌ مه‌زهه‌ب بین، تا به‌ر فه‌رمووده‌كه‌ی‌ حه‌زره‌ت نه‌كه‌وین كه‌ خۆمان گومڕاو خه‌ڵكیش گومڕا بكه‌ین، با زۆر له‌ باسه‌كه‌ لانه‌ده‌ین باسی‌ ناسینی‌ (مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د تان عه‌رز بكه‌م، سه‌ره‌تای‌ ناسینیی‌ و بینینی‌ من بۆ ئه‌و كاته‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تای‌ خوێندنی‌ بوو، هات بۆ مه‌دره‌سه‌ی‌ نه‌قشبه‌ندی‌ مزگه‌وتی‌ دارالسلام، وانه‌كانی‌ ده‌خوێند تا ماوه‌یه‌ك له‌وێ‌ مایه‌وه‌، دواتر چوو بۆ مزگه‌وتی‌ جامیعه‌و له‌ خزمه‌ت مامۆستا شێخ خالدی‌ برامدا بوو، وه‌ به‌یانیان ده‌چوو بۆ مه‌عهه‌دی‌ ئیسلامیی‌ و ئێواران له‌ حوجره‌كه‌ وانه‌ی‌ ده‌خوێند، ئه‌وه‌م دێته‌وه‌ یاد كه‌ قوتابیه‌كی‌ تا بڵێی‌ زیره‌ك و وریا بوو، هه‌وڵی‌ ده‌دا بۆ تێگه‌شتن و پێگه‌شتن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌، تا بارودۆخی‌ ئه‌و كاته‌ گۆڕا هه‌ر به‌رده‌وام بوو، دواتر له‌ خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسماندا ده‌ستیان كرد به‌كاری‌ رێكخراوه‌یی‌، ئه‌وه‌ بوو تا كۆتایی‌ ژیانی‌ مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌موو كات له‌ خزمه‌تیدابوو، وه‌ك عه‌رزم كردن ناتوانم زۆرتر درێژه‌ به‌ باسه‌كه‌ بده‌م باری‌ ته‌ندروستیم ڕێگه‌م پێ‌ نادات، به‌لاَم كۆتایی‌ به‌وه‌ ده‌هێنم و عه‌رزی‌ هه‌وادارانی‌ مامۆستاو هه‌موو موسڵمانان ده‌كه‌م و ده‌ڵێم: با ئێمه‌ش چاو له‌ پێشینه‌كانی‌ خۆمان بكه‌ین، با هه‌مووكات دڵ و ڕۆح و جه‌سته‌مان له‌ خزمه‌ت كردن له‌ ئایینی‌ پاكی‌ ئیسلامدا به‌سه‌ر به‌رین، بیر له‌ ته‌فره‌قه‌و جیاوازیی‌ و دوبه‌ره‌كی‌ و لادان و ته‌كفیركردنی‌ خه‌ڵك نه‌كه‌ینه‌وه‌،ئه‌وه‌مان له‌ یاد بێت كه‌ كوفر هه‌میشه‌ له‌ كه‌میندایه‌ بۆ موسڵمانان، با ئه‌وه‌نده‌ به‌ شته‌ لاوه‌كیه‌كانه‌وه‌ خۆمان خه‌ریك نه‌كه‌ین، به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و كۆششدا بین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانست و زانیاری‌،تا بتوانین پلانی‌ دوژمنان پوچه‌ڵ بكه‌ینه‌وه‌.
                                                    
 وصلی‌ الله علی‌ سیدنا محمد وعلی‌ اله وصحبه وسلم

خادم العلما‌‌ء والدین: إبن المفتی‌ نورالدین

1/12/2009

بەروار2020/03/30سەردان 678