رێزو حورمه‌تی‌ تايبەتى مامۆستا له‌ هه‌ندێ زانای‌ ناودارو به‌توانا

* رێزو حورمه‌تی‌ تايبەتى مامۆستا له‌ هه‌ندێ زانای‌ ناودارو به‌توانا:

- محمد بن عبدالوهاب: به‌ پیاوێكی‌ مجدد و دڵسۆزو خه‌مخۆر وه‌سفی‌ ده‌كردو كتێبه‌كه‌یشی (فتح المجید)ی‌ به‌ مه‌نهه‌ج له‌ قه‌ڵه‌م ده‌داو بۆ خۆیشی به‌ده‌رس ده‌یگوته‌وه‌، به‌تایبه‌ت به‌ مناڵه‌كانی‌ خۆیی ده‌گوته‌وه‌.

- ئیمام به‌نا: زۆری‌ خۆشده‌ویست و به‌ پیاوێكی‌ راستگۆو دیندارو موجاهید وه‌سفی‌ ده‌كردو ئه‌ویشی له‌هه‌ندێ بواردا به‌ مجدد دا ده‌نا.

- قه‌ره‌زاوی‌: زۆر سه‌رسام بوو به‌ شێخ یوسف قه‌رزاویی و زۆریش گوێی له‌ وته‌كانی‌ ده‌گرت و كتێبی زۆریشی‌ خوێندووه‌ته‌وه‌، به‌تایبه‌ت بواری‌ فیقهی‌، وه‌ به‌ پیاوێكی‌ ئازاو به‌جه‌رگ وه‌سفی‌ ده‌كرد له‌ فه‌توا داندا.

- ئه‌لبانی‌: سه‌باره‌ت به‌ شێخ ئه‌لبانی‌ ده‌یفه‌رموو: به‌راستی‌ پیاوێكی‌ ماندوو عه‌زیه‌ت كێشه‌و زۆر ماندوو بووه‌ له‌ بواری‌ ته‌خریجی‌ فه‌رمووده‌وه‌و جێگای‌ ئیعتیباره‌.

- عبدالله عزام: زۆر شێخ عه‌بدوڵلاَی‌ خۆش ده‌ویست و زۆریش پێی سه‌رسام بوو، وه‌ زۆر به‌ خوێنده‌واری‌ ده‌زانی‌ و به‌ پیاوێكی‌ عالیم و موجاهیدو خه‌مخۆری‌ ده‌زانی‌.

- سید قوتب: پێی وابوو ئه‌گه‌ر فیكرو دیدی‌ "سید" نه‌بوایه‌ ئه‌وا دین به‌و شێوه‌یه‌ گه‌شه‌ی‌ نه‌ ده‌كردو له‌ چوارچێوه‌ی‌ موعامه‌لات و ئه‌حوال شه‌خسی تێ نه‌ ده‌په‌ری، وه‌ زۆر سه‌رسام بوو به‌ كتێبه‌كانی‌ به‌تایبه‌ت: (فی‌ ظلال القرآن و معالم فی‌ الطریق).

- ناصر سوبحانی‌: مامۆستا گوێی له‌ هه‌ندێ كاسێتی‌ مامۆستا ناصر سوبحانی‌ گرت به‌تایبه‌ت ته‌فسیری‌ سووره‌تی‌ (ق) و كاسێته‌كانی‌ موناقه‌شه‌ی‌ نێوان مامۆستا ناصرو مه‌لا ئه‌حمه‌دی‌ ده‌رگا شێخان. دواتر خۆم پرسیارم له‌ مامۆستای‌ ره‌حمه‌تی‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی‌ و زانایی مامۆستا ناصر، له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمایه‌ سید قوتبی سه‌رده‌می‌ خۆی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌و زاناتر نه‌بوایه‌ !!

- ئه‌بو بصیر الطرطوسی: سه‌باره‌ت به‌ شێخ ئه‌بو به‌صیر كاتێ‌ كتێبی (عقیده‌ الطحاویة بشرح ابی‌ بصیر) خوێنده‌وه‌، دواتر هه‌مان كتێبی كرده‌ مه‌نهه‌ج بۆ چه‌ند برایه‌ك و به‌ ده‌رس پێی ده‌گوتنه‌وه‌، ئیتر له‌وه‌ به‌دواوه‌ زۆر سه‌رسام بوو به‌ عیلم و زانستی‌ و  زۆریش به‌ خاوه‌ن ئینسافی‌ دا ده‌نا.

- مام هه‌ژار موكریانی‌: زۆر سه‌رسام بوو به‌ ره‌وانبێژیی و كوردی‌ زانی‌ مامۆستاو به‌ كه‌ڵه‌ زاناو كه‌ڵه‌ شاعیری‌ كوردی‌ دا ده‌نا.

- شێخ محمدی‌ خاڵ: سه‌رسام بوو به‌ ته‌فسیره‌كه‌یی و ئاواتی‌ ده‌خواست كه‌ خۆزگا ته‌فسیره‌كه‌ی‌ ته‌واو بكردایه‌، چووبوویه‌ خزمه‌تیی و ده‌یوت: پیاوێكی‌ زۆر زاناو ئه‌هلی‌ عیلم و به‌ ویقار بوو، هه‌ر بۆیه‌ ته‌فسیری‌ خاڵ یه‌كێك بوو له‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ته‌فسیری‌ رامانی‌ مامۆستای‌ ره‌حمه‌تی‌.


[email protected]

سەردان 474