كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا
* كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا:
به‌ڵێ دیاره هه‌موو كه‌سێك له ژیاندا به‌كه‌سێك سه‌رسام ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له ژیانیدا چاو له‌و بكات و وه‌ك ئه‌و بژیی و وه‌ك ئه‌ویش بیر بكاته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته به گوێره‌ی توانا‌و گونجاوی، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش به‌ره‌حمه‌ت بێ له ژیانیدا به چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌رسام بووه‌و زۆرجاریش ویستوویه‌تی وه‌ك ئه‌وان بژیی و وه‌ك ئه‌وانیش بیر بكاته‌وه‌و له ژیانیشیدا ره‌نگ بداته‌وه، له‌وانه :
* كه‌سایه‌تی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد به ره‌حمه‌ت بێ: ده‌توانم بڵێم مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌بێ زیاده رۆیی راسته‌وخۆ كۆپییه‌كی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز بوو، له رووی زانستییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی گرنگییه‌كی زۆری به مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌دا، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش له‌و رووه زۆر گه‌شه‌ی كردبوو و وه به یه‌كێك له قوتابییه زیره‌كه‌كانی مامۆستا ناوی بلاَو بووبوویه‌وه، وه له زۆربه‌ی فه‌توا سه‌رده‌مییه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د دا مامۆستا مه‌لا عوسمان پشتگیری بۆ ده‌نووسیی و بریاری كاركردنیشی له‌سه‌ر ده‌دا.. وه له‌رووی وتار‌و نووسینه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌قاو ده‌ق جێ پێی مامۆستاكه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و ونی نه‌كرد، دوا به‌دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی عیلمی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه راسته‌وخۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ستی دایه وانه وتنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعیی و پاشان وتاربێژیی و هه‌روه‌ها وه‌رگێران و نووسین.. له هه‌مووی گرنگتر جێ ده‌ست هه‌ڵگرتنی مامۆستا له بواری ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌فسیره‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان بوو.. وه له بواری عیباده‌ت و خواناسییه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د زۆر شێوه‌و گرنگیدانی مامۆستای له‌و بواره‌شدا پێوه دیاربوو.. وه له هیجره‌ت و كاری جیهادو راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیشدا به هه‌مان شێوه ده‌قاو ده‌ق كۆپییه‌كی ته‌واوی مامۆستا شێخ عوسمان عبدالعزیز بوو، ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌ردوو مامۆستای خواناس و موجاهید.
* كه‌سایه‌تی شێخ عبدالحمید كوشك ، بیرم دێ له ناوه‌راستی ساڵه‌كانی 1980 میلادی ئه‌وكاته‌ی له ئۆردوگا زۆره ملێًكانی سیروان بووین ، مامۆستا هه‌فتانه یان دو هه‌فته جارێك كاسێتیی شێخ كوشكی به ده‌ست ده‌گه‌یشت و به تامه‌زرۆیی گوێی له وتاره‌كانی ده‌گرت و پاشان مامۆستاش له وتاره‌كانی هه‌ینیی خۆیدا كاریگه‌ریی وتاره‌كانی پێوه دیاربوو و له شێوه‌ی ئه‌داكردنی وتار‌و شێوازی ده‌ربرینی و جورئه‌ت و حه‌ماسه‌ته‌وه .
* كه‌سایه‌تی مامۆستای شه‌هید سید قوتب ، زۆر به ڕوونی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی كاریگه‌ریی ئه‌م زانا به‌رجه‌سته‌ی عاله‌می ئیسلامیی پێوه دیاربوو.. هه‌میشه ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر "سید" نه‌بوایه ئه‌م دینه پیرۆزه‌یه به‌ره‌و چڵه‌پۆپه‌ی سیاسه‌ت و به‌رێوه بردنی كاروباری ولاَت گه‌شه‌ی نه ده‌كردو هه‌ر له مه‌سه‌له‌كانی ته‌لاَق و نیكاح و (أحكام الاسرة) قه‌تیس ده‌ماو مه‌عنا ئه‌ساسییه‌كه‌ی خۆی كه هه‌مووی پێغه‌مبه‌ران "علیهم الصلاة والسلام" بۆ ئه‌وه نێردراون له ده‌ست ده‌دا.. هه‌ر بۆیه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاریگه‌ری زۆری بیر‌و دیدی "سید"ی له‌سه‌ر بوو به‌تایبه‌ت كتێبی: تفسیر "فی ظلال القرآ‌ن" و هه‌روه‌ها "معالم فی الطریق".. هه‌ر كاریگه‌ری دیدوبیری "سید"یش بوو مامۆستا رێگه‌ی بانگه‌وازو كۆچ و جیهادی گرته رێ و هه‌میشه له‌هوڵێ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م دینی خوایه له میحرابه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ناو ده‌سه‌لاَت و كاروباری ده‌وڵه‌ت.
* كه‌سایه‌تی شێخی موجاهید عبدالله عزام ، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له دوای كۆچكردنیان بۆ ئێران و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كه‌وتنه ناو قۆناغی جیهادو تێكۆشان، ئیتر له‌وه به دواوه مامۆستا ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه فیقهی جیهادو وتنه‌وه‌ی ئه‌و فیقهه به موجاهیدان له هه‌ردوو ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵیی و بارام ئاوای كۆماری ئیسلامیی ئێران، مامۆستا زۆر سه‌رسام بوو به جیهادو زانستی شێخ عبدالله عزام و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی شێخ عبدالله ی وه ده‌ست كه‌وت و زۆر به گرنگیشه‌وه گوێی له كاسێته‌كانی شێخ عبدالله ی ده‌گرت .. پێی وابوو شێخ عبدالله عزام رابه‌رو پێشه‌نگی جیهاده له ئه‌فغانستان.. ره‌حمه‌تی خوا له هه‌ردووكیان.
* مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به ره‌حمه‌ت بێ، به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م زانایانه‌یشی له‌سه‌ر بووه: - محمد بن عبدالوهاب ، ئیمامی به‌ننا ، دكتۆر یوسف قه‌رزاوی ..
[email protected]
سەردان 470
مامۆستا‌و گوێگرتن له هه‌واڵ و رادیۆ‌و تلفزیون مامۆستا‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا ئه‌وه‌ی زۆر زۆر مامۆستای بیتاقه‌ت كرد له ژیاندا كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا رێز‌و حورمه‌تی تايبەتى مامۆستا له هه‌ندێ زانای ناودارو به‌توانا مامۆستا‌و میهره‌بانیی و چاوپۆشیی مامۆستا‌و عیززه‌ت و ویقار مامۆستا له بواری كاری حیزبایه‌تییه‌وه مامۆستا له بواری فیكری جیهادییه‌وه كه‌سایه‌تی مامۆستا‌و ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی قسه‌و وتاردانی مامۆستا له بواری زانست و نووسیندا مامۆستا له بواری بیروباروه‌ڕو عه‌قیده‌وه مامۆستا‌و وه‌فاداریی و میوانداریی چمكێك له خه‌سڵه‌ت و ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود