مامۆستا‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا
* مامۆستا‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا:
مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" هه‌رچه‌نده خاوه‌ن مێزه‌رو جبه‌و سیفاتی مه‌لایه‌تی بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌و خانه‌واده‌كه‌یدا زۆر به‌لوتف و به‌سۆزو میهره‌بان بوو، هه‌میشه ڕووخۆش و قسه‌خۆش بوو له‌گه‌ڵماندا، سه‌باره‌ت به نوێژه‌كان زۆجار به ده‌نگی به‌رز قامه‌تی ده‌كردو هاواری ده‌كردو ده‌یفه‌رموو نوێژه‌كه‌تان!! وه زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵیدا ده‌چوویه ده‌ره‌وه‌و هه‌رچه‌نده ده‌توانم بڵێم زۆریش كاتی نه‌بوو مافی ماڵ و مناڵی له سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه‌دا بدا!! مامۆستا له كۆتایی ته‌مه‌نیدا زۆر ئولفه‌ت و خووی گرتبوو به ماڵه‌وه‌و زۆر به سه‌برو ئارام بوو له‌گه‌ڵمان، ئه‌وه‌نده به‌سۆزو لوتف بوو وه‌كو هاوه‌ڵی لێهاتبوو له‌گه‌ڵماندا، كاتێ كه هه‌موو مناڵه‌كان له‌ماڵه‌وه بوون، ده‌رس و ده‌وری بۆ مناڵه‌كان دانابوو، بیرم دێ كتێبی "فتح المجید" و " فتح القریب"ی به مناڵه‌كان ده‌وت، وه ره‌مه‌زانانیش زۆرجار وانه‌و موحازره‌ی بۆ داده‌نان و باسی جۆراوجۆری بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌م كۆتا ته‌مه‌نه‌یدا میهره‌بانییی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی مامۆستا بوو له‌ناو ماڵ و مناڵیدا، جارێكیان به چه‌ند مانگێك پێش وه‌فاتی سه‌فه‌رێكی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، مامۆستای ره‌حمه‌تی كه‌مێك له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی دواكه‌وت و بوویه هۆی تووره‌بوون و بێزاری!! كاتێ كه گه‌یشتنه سنووری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه كرد‌و هه‌ندێ قسه‌وباسمان كرد‌و دواتر فه‌رمووی: گه‌ردنم ئازادكه‌ن ده‌نگم به‌رز كرده‌وه به‌سه‌رتاندا.!! به‌راستی مه‌عنای باوكایه‌تی ده‌زانیی و زۆر په‌یوه‌ندیی توند‌و تۆڵی هه‌بوو له‌گه‌لمَاندا، وه هه‌ركات كێشه‌و ناره‌حه‌تییه‌ك رووی تێبكردایه‌ین، ته‌نها به بینینی ریشی جوان روخساری مامۆستا دڵ ئارام ده‌بووین!، سلاَوو ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار برژێ به‌سه‌ر رۆحی پاك و میهره‌بانی مامۆستادا.
[email protected]
سەردان 468
مامۆستا‌و گوێگرتن له هه‌واڵ و رادیۆ‌و تلفزیون مامۆستا‌و هه‌ڵس و كه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا ئه‌وه‌ی زۆر زۆر مامۆستای بیتاقه‌ت كرد له ژیاندا كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا رێز‌و حورمه‌تی تايبەتى مامۆستا له هه‌ندێ زانای ناودارو به‌توانا مامۆستا‌و میهره‌بانیی و چاوپۆشیی مامۆستا‌و عیززه‌ت و ویقار مامۆستا له بواری كاری حیزبایه‌تییه‌وه مامۆستا له بواری فیكری جیهادییه‌وه كه‌سایه‌تی مامۆستا‌و ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی قسه‌و وتاردانی مامۆستا له بواری زانست و نووسیندا مامۆستا له بواری بیروباروه‌ڕو عه‌قیده‌وه مامۆستا‌و وه‌فاداریی و میوانداریی چمكێك له خه‌سڵه‌ت و ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود