دیداری به‌رێز دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د
دیداری به‌رێز دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د
دیداری به‌رێز دكتۆر محمد ئه‌حمه‌د هاورێ و دۆستی مامۆستا
بسم الله الرحمن الرحیم
ناسین‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌نده له‌گه‌ڵ خوالێخۆش بوو " به‌ویستی خودا" جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی حه‌فتاكان ئه‌وكات به‌ڕێزیان ماڵیان له خورماڵ بوو، به‌نده‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزم و كه‌سێكی زۆرمان هه‌بوو له‌و شاره‌و بنه‌ماڵه‌ی خواڵیخۆش بووش یه‌كێكن له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه‌بێجگه له‌و په‌یوه‌ندیه ئیمانیه‌ی به‌نده وه‌ك لاوێكی هه‌ڵسوڕاوی ئه‌وێ رۆژانی رابوونی ئیسلامی و، جه‌نابی مامۆستا وه‌ك زانایه‌كی بانگخوازو دیاری ناو هه‌مان رابوون په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تیش به‌هۆی خزمانی گوندی یاڵان پێوه پێكه‌وه‌ی به‌ستبووین و هه‌رجاره‌ی سه‌ردانی خورماڵمان بكردایه زۆر به‌دڵگه‌رمیه‌وه پێمان خۆش بوو سه‌ردانیان بكه‌ین ..
له‌وكاته‌دا ئێمه كۆمه‌ڵه لاوێك بووین له ده‌وری خوالێخۆش بوو جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی مه‌لا صالح شاره‌زووری كۆبووبووینه‌وه، هه‌ردوو مامۆستای خوالێخۆش بوو په‌یوه‌ندیان به‌هێزبوو سه‌ردانی یه‌كدیان ده‌كرد ئه‌و سه‌ردان‌و ئامشۆیه بۆ ئێمه‌ی لاوان مایه‌ی گوڕوتین‌و خۆشه‌ویستی زیادی ئه‌و بانگخوازه به‌ڕێزانه بوو.
هه‌ربۆیه كه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د گیرا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه زۆر ناسۆرێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ناخمان، به‌ڵام زۆرمان پێ خۆش بوو خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی بێت‌و له‌جێگای مامۆستا شاره‌زووری وتار بخوێنێ‌و، یه‌كه‌م وتاری باسی هه‌ڵوێستی یوسفی كردكه له‌نێوان زیندان كردن یان وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ی خێزانی عه‌زیزی مصردا بڕیاریدا زیندانی كردن هه‌ڵبژێرێ ئه‌و وتاره‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستێك بوو دژ به گرتنه‌كه‌ی مامۆستا شاره‌زووری، ئه‌و وتاره‌ی مامۆستا له‌و رۆژه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له گوێماندا ده‌نگ ده‌داته‌وه، ئێستاش ده‌نگی كاریگه‌ری (رب السجن احب الي مما یدعوننی الیه...) كه مامۆستا چه‌ند جار دووباره‌ی ده‌كرده‌وه له ناخمدا ماوه‌و هه‌ركاتیش له قورئان خوێندندا گه‌شتبمه سوره‌تی یوسف ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مامۆستا‌م بیركه‌وتۆته‌وه‌و هه‌ركاتیش گوێم له قورئان خوێنێ بووبێ كه سوره‌تی یوسفی خوێندبێ به‌هه‌مام شێوه .
له سه‌ره‌تای هه‌شتا كانیشدا كاتێك لاوانی رابوونی ئیسلامی كوردستان كه‌وتنه باس‌و خواسی ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئێمه‌ش رێكخستنێك كۆمان بكاته‌وه‌و ئه‌و بابه‌ته‌ش بووبوویه گفتوگۆی گه‌رمی نێوان لاوانی رابوونی ئیسلامی تاوای لێهات رابوونه‌كه دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو بۆچووندا به‌شێكیان بوونی رێكخستنیان زۆر به پێویست ده‌زانی‌و به‌شێكی تریان به پێچه‌وانه‌وه دژی درووست كردنی رێكخستن بوون، چونكه زیاتر قه‌ناعه‌تیان به ره‌وتێكی گشتی رابوونه‌كه بوو نه‌ك بخرێته چوارچێوه‌ی رێكخستنێكه‌وه .
زانایانیش به هه‌مان شێوه دابه‌ش بوون، پاش ئه‌وه‌ی به‌نده كه یه‌كێك بووین له‌و كه‌سانه‌ی بوونی رێكخستنمان به‌پێویست ده‌زانی پێمان گه‌شت كه مامۆستا یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه باوه‌ڕی به زه‌روور بوونی رێكخستن هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆشه‌ویستی‌و رێزی مامۆستا له دڵماندا زیادی كردوو په‌یوه‌ندیه‌كانمان توندوتۆڵ تربوون.
بۆیه هه‌رجاره‌ی كه ده‌گه‌ڕاینه‌وه له زانكۆی موسڵ كه "له‌كۆلێژی ڤێتنه‌ری ده‌مان خوێند" بۆ ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور رۆژانی هه‌ینی خۆمان ده‌گه‌یانده سیروان تا له وتاره‌كانی مامۆستا به‌هره‌مه‌ند بین، پاش ته‌واو بوونی وتار هه‌ندێ له خزمه‌تیدا داده‌نیشتین‌و، ماوه‌یه‌ك سه‌رقاڵی ئاڵ وگۆڕكردنی بیروبۆچوونه‌كان بووین ...
رۆژێك له كۆڵیژ گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه كه ماڵم له موسڵ بوو له گه‌ڕه‌كی كفائات كاتێكم زانی مامۆستا وه‌ك موفاجه‌ئه‌یه‌ك سه‌ردانی كردین بۆ ماڵه‌وه زۆرم پێ خۆش بوو ئه‌و شه‌وه كه‌له ماڵه‌وه له خزمه‌تیدا بووین له ماڵی خۆمان یه‌كێك بوو له‌و رۆژانه‌ی كه هه‌رگیز له بیرم ناچێ.
په‌یوه‌ندی‌وئامشۆو ره‌وتمان له‌گه‌ڵ مامۆستا ناوناوه به‌رده‌وام بوو هه‌رچه‌ند به‌نده ئه‌و سه‌رده‌مه له موسڵ ده‌م خوێند وه‌ك ئه‌مڕۆش نه‌بوو كه ته‌كنۆلۆجیاو په‌یوه‌ندی كردن دنیای بچووك كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌نها هۆیه‌ك كه‌سه‌لامه‌ت بوو ته‌نها سه‌ردان بوو، چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان زۆر به نهێنی ئه‌نجام ده‌دا بڕیار وابوو نامه یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ی كه‌له‌وانه‌یه لای دوژمن ئاشكرامان بكات، بۆیه هه‌رگیز به‌كارمان نه‌ده‌هێنا ...
ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌مان به‌رده‌وام بوو هه‌تا مامۆستا كۆچی كرد بۆ ئێران‌و له‌وێش چوونه ناو ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیتر له‌و كاته‌وه بڕێك دوور كه‌وتینه‌وه لێك، چونكه به‌نده تاكو پێش راپه‌ڕینیش هه‌ربه‌رده‌وان بووین له‌سه‌ر خوێندن‌و له موسڵ بووین ئه‌وانیش چوون بۆ ئێران...
له‌دوای راپه‌ڕینش دوو باره په‌یوه‌ندی‌و سۆزی برایانه‌مان به‌رده‌وام بوو، چوونكه كه‌سێكی زۆر زمان شیرین‌و مامه‌ڵه خۆش بوو، ئه‌گه‌ر چی بواری كارمان جیاواز بوو ...
له‌كاتی جه‌نگی نێوان بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و یه‌كیه‌تی نیشتمانی به‌نده وه‌فدێكی حزبه كوردستانیه‌كانم برد بۆ هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاشته‌وایی، وه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یتوانی ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ی بۆ دانوستان پێویست بوو وه ده‌یڕه‌خسێنێ جه‌نابی مامۆستا بوو ...
به‌راستی مامۆستا هه‌روه‌ك به وتاره‌كانی خزمه‌تی باشی كرد به چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش له رێگای نوسینه‌كانیه‌وه خزمه‌تی به رابوونی ئیسلامی ده‌كرد، به‌نده زۆر به‌هره‌مه‌ند بووم له نوسینه‌كانی‌و زۆر جاریش ده‌ست خۆشی هاندانمان هه‌بووه له خزمه‌تی دا له‌و بواره‌دا.
به‌نده له‌گه‌ڵ مامۆستا هه‌رچه‌ند دووریه جوگرافیه‌كان‌و جیاوازی مه‌یدانی كارمان هه‌ندێك دوری خستینه‌وه له‌یه‌ك، به‌ڵام خۆشه‌ویستی‌و رێز‌و سۆزی تایبه‌تیم بۆ خوالێخۆش بوو به‌رده‌وام بووه ...
له كۆتایدا پاش سڵاو‌و رێزی زۆرم بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی زانا‌و بانگخوازی ناسراوی گه‌له‌كه‌مان، له خوای گه‌وره داواكارم كه‌له نه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه كه‌سانی مه‌زن هه‌ڵ بكه‌ون‌و، نه‌وه‌كانی هه‌رگیز رێگا به‌خۆیان نه‌ده‌ن له بواره‌كانی بانگخوازو چاكسازی‌و زانسته ئیسلامیه‌كاندا نه‌بێ ته‌مه‌نی خۆیان به خه‌رج بده‌ن ...
له‌گه‌ڵ رێزی زۆری دڵسۆزتان
محمد احمد
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی

بەروار2020/03/30سەردان 715
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د