باسی دووه‌م: پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی مامۆستا
پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی مامۆستا
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود "ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ" له خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌یه‌كی دیندارو خواویست پێگه‌یشت و پله‌كانی ژیانی منداڵیی و مێرد منداڵی به‌سه‌ر برد، وه‌ك هه‌موو مندالاَنی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو گوندی زێدی خۆی ژیانی به‌سه‌ر بردوه‌و شوانی مه‌ڕو مالاَتی كردووه‌و هه‌ر له منداڵیه‌وه گوێ گریی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌ده‌ب و شه‌رم و حه‌یای پێوه دیار بووه، وه زیاد له براكانی تری گوێگر بووه بۆ فه‌رمانه‌كانی دایك و باوكیی و دڵی نه‌شكاندوون.. حاجی كاكه‌ی بابی مامۆستاش كه‌سێكی دیندار بووه‌و زانایانی عه‌مامه سپی زۆر خۆش ویستووه‌و هه‌میشه رێز‌و حورمه‌تی زیاتر له "مه‌لا"یان گرتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆكارو پاڵنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بنێردرێته به‌رخوێندنی حوجره‌و وانه‌و زانسته ئیسلامییه‌كان..
دایه خاتوونی دایكی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ئافره‌تێكی زه‌حمه‌تكێش و هه‌میشه به په‌رۆش بووه بۆ باشتر خزمه‌تكردن و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانی، بۆیه هه‌میشه ئاره‌زووی ئه‌وه بووه كه یه‌كێك له كوڕه‌كانی بنێردرێته به‌ر خوێندنی زانسته ئیسلامییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه له گوندی یالاَنپێی زێدی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌بیستێ كه مامۆستای گونده‌كه وانه‌ی ئایینی ده‌ڵێته‌وه و قورئان فێری قوتابیان ده‌كات، دایه خاتونیش خێرا ده‌ستی مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌گرێ و ده‌یباته خزمه‌تی مامۆستای گونده‌كه به‌ناوی (مامۆستا سه‌ید حسێن) و هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا قورئان خه‌تم ده‌كات.. جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له كه‌ش و هه‌وایه‌كی به‌م جۆره‌دا گه‌وره ده‌بێ و ته‌مه‌نی منداڵیی و لاوی به‌سه‌ر ده‌بات و دوور له دۆست و هاوه‌ڵی خراپ و دونیای مادده گه‌رایی سه‌رنج راكێش و له گوندێكی جوان و ئاو‌و هه‌وایه‌كی سازگار.. ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه له‌سه‌ر پێگه‌یشتن و تێگه‌یشتنی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د "به‌ره‌حمه‌ت بێ".
[email protected]
سەردان 484
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان