باسی شه‌شه‌م: ره‌وشت و ئاكاره‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود
ره‌وشت و ئاكاره‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د
خۆشه‌ویستانی مامۆستا: به پێویستمان زانی زۆر به كورتیی و پوختی به‌پێی وردكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه، هه‌ندێ له سیفات و ئاكاری به‌رزی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودتان بۆ بخه‌ینه ڕوو، به‌و هیوایه‌ی كه جێی سوودو كه‌ڵك وه‌رگرتن بێت و ببێته وانه‌و په‌ند بۆ قوتابیان و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ شوێن پێی زانایانی خواویست و خۆ نه‌ویست هه‌ڵبگرن، وه هه‌وڵمانداوه ورده‌كاری بكه‌ین له هێنانی ئه‌و ڕووداو و سیفات و ئاكارانه‌ی كه له‌مامۆستادا هه‌بوون و پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین..
- سه‌باره‌ت به عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا‌و هه‌روه‌ها رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی، له‌به‌شی دووه‌م له بابه‌تی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ئه‌م ژیاننامه‌یه له‌سه‌ری نووسراوه..
دێینه سه‌ر ئاكارو ڕه‌وشته‌كانی تری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت.
1- كه‌سایه‌تیی و ره‌نگ و شێوه‌و روخساریی و شێوازی قسه‌و وتاردانی:
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموودی ره‌حمه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌رچاوو خاوه‌ن ویقارو سه‌نگینی خۆیی هه‌بوو، مامۆستا ئه‌وه‌نده گرنگی به كه‌سایه‌تیی و ویقارو سه‌نگینی خۆی ده‌دا ده‌توانم بڵێم له‌و ڕووه‌وه زۆر به‌ره‌و پێش چووبوو، وه به كرداریش ئه‌و سیفاته به‌رزانه تیایدا ره‌نگی دابوویه‌وه، شێوه‌و روخساری مامۆستا سه‌ره‌تا: پێستی گه‌نم ره‌نگیی بوو، وه زیاتر سپی پێستی به‌سه‌ریدا زاڵبوو، بالاَیه‌كی به‌رزی زیاتر له یه‌ك مه‌ترو هه‌شتا سانت هه‌بوو، وه لاشه‌یه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بوو نه لاواز‌و نه قه‌ڵه‌و بوو، ریشێكی مام ناوه‌ندی جوانی پێوه بوو، وه زۆر گرنگی ده‌دایه لاشه‌و ته‌ندروستی خۆی، وه هه‌روه‌ها گرنگی زۆریشی ده‌دایه جبه‌و مێزه‌ره‌كه‌ی، وه زۆر گرنگیشی ده‌دایه پاك و خاوێنی خۆیی و جل و به‌رگه‌كه‌ی.. وه له‌كاتی قسه‌و گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ریدا زۆر هێمن و له‌سه‌ر خۆ‌و مافی به به‌رامبه‌ری ده‌دا كه ئه‌ویش قسه‌و ڕه‌د دانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێت، وه هیچ كات تووره‌بون و سووربوونه‌وه‌ی نه‌بوو له‌كاتی گفت‌و گۆو چه‌له‌حانێدا، بۆیه له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه سیاسیی و ته‌نانه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه عه‌شایه‌رییه‌كان مامۆستا به سه‌رۆكی وه‌فدو ده‌م سپیی و ریش سپی هه‌ڵده‌بژێردرا، وه هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌شه‌وه كه گوتمان زۆرجار ئه‌گه‌ر مه‌جلیسه‌كه گونجاوو له‌بار بووایه قسه‌ی خۆش و خه‌نده ئامێزیشی ده‌كردو سه‌رنجی ده‌وروبه‌ری را ده‌كێشا..
2- مامۆستا‌و هه‌ڵسوكه‌وتی له‌ناو ماڵ و مناڵیدا:
مامۆستا "به‌ره‌حمه‌ت بێ" هه‌رچه‌نده خاوه‌ن مێزه‌رو جبه‌و سیفاتی مه‌لایه‌تی بوو، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌و خانه‌واده‌كه‌یدا زۆر به‌لوتف و به‌سۆزو میهره‌بان بوو، هه‌میشه ڕووخۆش و قسه‌خۆش بوو له‌گه‌ڵماندا، سه‌باره‌ت به نوێژه‌كان زۆجار به ده‌نگی به‌رز قامه‌تی ده‌كردو هاواری ده‌كردو ده‌یفه‌رموو نوێژه‌كه‌تان!! وه زۆرجاریش له‌گه‌ڵ ماڵ و مناڵیدا ده‌چوویه ده‌ره‌وه‌و هه‌رچه‌نده ده‌توانم بڵێم زۆریش كاتی نه‌بوو مافی ماڵ و مناڵی له سه‌یران و چوونه ده‌ره‌وه‌دا بدا!! مامۆستا له كۆتایی ته‌مه‌نیدا زۆر ئولفه‌ت و خووی گرتبوو به ماڵه‌وه‌و زۆر به سه‌برو ئارام بوو له‌گه‌ڵمان، ئه‌وه‌نده به‌سۆزو لوتف بوو وه‌كو هاوه‌ڵی لێهاتبوو له‌گه‌ڵماندا، كاتێ كه هه‌موو مناڵه‌كان له‌ماڵه‌وه بوون، ده‌رس و ده‌وری بۆ مناڵه‌كان دانابوو، بیرم دێ كتێبی "فتح المجید" و " فتح القریب"ی به مناڵه‌كان ده‌وت، وه ره‌مه‌زانانیش زۆرجار وانه‌و موحازره‌ی بۆ داده‌نان و باسی جۆراوجۆری بۆ ده‌كردن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو له‌م كۆتا ته‌مه‌نه‌یدا میهره‌بانییی و سۆز‌و خۆشه‌ویستی مامۆستا بوو له‌ناو ماڵ و مناڵیدا، جارێكیان به چه‌ند مانگێك پێش وه‌فاتی سه‌فه‌رێكی هه‌بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، مامۆستای ره‌حمه‌تی كه‌مێك له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی دواكه‌وت و بوویه هۆی تووره‌بوون و بێزاری!! كاتێ كه گه‌یشتنه سنووری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم پێوه كرد‌و هه‌ندێ قسه‌وباسمان كرد‌و دواتر فه‌رمووی: گه‌ردنم ئازادكه‌ن ده‌نگم به‌رز كرده‌وه به‌سه‌رتاندا.!! به‌راستی مه‌عنای باوكایه‌تی ده‌زانیی و زۆر په‌یوه‌ندیی توند‌و تۆڵی هه‌بوو له‌گه‌ڵماندا، وه هه‌ركات كێشه‌و ناره‌حه‌تییه‌ك رووی تێبكردایه‌ین، ته‌نها به بینینی ریشی جوان روخساری مامۆستا دڵ ئارام ده‌بووین!، سلاَوو ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار برژێ به‌سه‌ر رۆحی پاك و میهره‌بانی مامۆستادا.
3- مامۆستا‌و وه‌فاداریی و میوانداریی:
سیفاتی وه‌فاداریش یه‌كێكه له گرنگترین سیفاتی مرۆی موسڵمان، وه جوانترین و ڕازاوه‌ترین و به ئه‌مه‌كترین سیفاتی مرۆڤه‌كانه، ده‌توانم بڵێم مامۆستا له‌و بواره‌شدا به‌شاهیدی دۆست و خزم و خۆشه‌ویستانی وه‌فادارترین كه‌سبوو، زۆر زۆر حه‌زی به‌و سیفه‌ته جوانه ده‌كرد، بۆیه زۆرجار ده‌یفه‌رموو: هه‌رچی سیفاتی قه‌بیح و زۆر ناشرین هه‌یه له مرۆڤه‌كاندا قابیلی قه‌بووڵه، به‌ڵام سیفه‌تی بێ وه‌فایی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵ ناكرێ و قێزه‌ونترین سیفاتیشه !! مامۆستا زۆر زۆر سه‌رسام بوو به‌و سیفه‌ته جوان و پڕ له‌مه‌عنای دین و ئه‌خلاق و ره‌وشت به‌رزییه !! كه ده‌چوینه هه‌ر شارێك، بۆ نموونه سلێمانی یان هه‌ولێر باوه‌ڕ بكه‌ن هیچ كه‌سی له یاد نه‌ده‌كردو ئه‌گه‌ر به‌ته‌له‌فۆنێكیش بووبێت هه‌ر به‌سه‌ری ده‌كرده‌وه، وه ئه‌وه‌ی چاكه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر به‌مامۆستا كردبێت مامۆستا هه‌میشه له یادی بوو وه زۆر رێز‌و حورمه‌تی له‌و كه‌سه ده‌گرت !! له‌م دواییانه‌شدا ئه‌گه‌ر مامۆستا سه‌ردانه‌كانی كه‌م كردبێته‌وه ته‌نها له‌به‌ر بواری ئه‌منی بووه، حه‌زی نه‌ده‌كرد به‌رامبه‌ر ئیحراج بكات و تووشی كێشه ببن، چونكه دونیا وای لێهاتبوو ئه‌گه‌ر مامۆستا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌یه‌كی بكردایه دواتر ئه‌و بنه‌ماڵه ڕوبه‌ڕووی پرسیار‌و وه‌ڵام ده‌بوویه‌وه!! وه هه‌میشه ده‌یگوت ئه‌گه‌ر رێز‌و وه‌فاداربوون به‌رامبه‌ر به كه‌سێك یان بنه‌ماڵه‌یك تا سه‌ر بیبه‌ن و چاكه‌ی كه‌ستان له‌یاد نه‌چێت با به‌رامبه‌ریش وانه‌بێ به‌رامبه‌رتان !! وه مامۆستا به‌وه‌فادارترین كه‌سیشبوو له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییدا به‌رامبه‌ر به كه‌سایه‌تیی و شه‌خسییه‌تی گه‌وره‌ی كورد‌و عاله‌می ئیسلامیی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز (رحمه الله) و بنه‌ماڵه‌كه‌یی و توانی تائه‌و رۆژه‌ش وه‌فاتی كرد هیچ جۆره بێ وه‌فاییه‌كیان به‌رامبه‌ر نه‌كات !! ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌فته‌ی كه مامۆستا تیایدا نه‌خۆش كه‌وت و وه‌فاتی كرد، چه‌ند رۆژێ پێش ئه‌وه مامۆستا سه‌ردانی مه‌زاری مامۆستای موجاهیدو خۆشه‌ویستی خۆی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانی كرد‌و وه‌ك ماڵئاواییه‌ك له دونیای جه‌نجاڵ و پڕ له بێ وه‌فایی دۆعای خێریشی بۆ مامۆستا كرد‌و فرمێسك به هه‌ردوو چاوانیدا ده‌هاته خوارێ و دوای چه‌ند رۆژێك جه‌نابیشی وه‌فاتی كرد‌و رۆشته‌وه خزمه‌تی پیاوچاكان و ئه‌م دونیا مه‌ینه‌تییه‌ی به‌جێ هێشت!! له‌م دوواییانه‌شدا كه دونیا گۆڕاو بێ وه‌فایی په‌ره‌ی سه‌ندو ده‌توانم بڵێم زۆر كه‌م كه‌س ده‌رچوو له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا !! مامۆستا هه‌میشه ده‌یگوت: وه‌فا به‌ره‌و ئاسمان رۆشتووه‌ته‌وه‌و نه‌ماوه !! زۆرجاریش ده‌یفه‌رموو: ئه‌رێ ئه‌ڵێی كه‌س ناوێرێ سه‌ردانمان بكات !! یه‌كێكی تر له سیفاته جوان و به‌ناوبانگه‌كه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی میوانداریی و به‌ئه‌مه‌كی بو له‌گه‌ڵ میوان، زۆر به‌خوڵق و رووخۆش و بوو له‌گه‌ڵ میوان و ئه‌وه‌نده‌ی حورمه‌ت له میوان ده‌گرت میوانه‌كه ئیحراج ده‌بوو!! كاتێ كه میوانیش ده‌هاته سه‌ر سفره‌و كاتی نانخواردن ده‌هات، مامۆستای ره‌حمه‌تی هه‌رچی خواردنی به‌رده‌می خۆی ببوایه ده‌یخسته به‌رده‌م میوانه‌كه‌و تا كۆتایی نانخواردن هه‌ر خواردنی ده‌به‌خشییه میوانه‌كان، وه زۆرجاریش زو زو ده‌هاته ده‌ره‌وه‌و ده‌یفه‌رموو: ئاگاتان له خواردنه‌كان بێت باش ده‌ربچێت!! ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌شێك بوو له وه‌فاو وه‌فاداری مامۆستا.
4- مامۆستا‌و میهره‌بانیی و چاوپۆشیی:
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی بوو به‌لاَم هه‌ر سیفه‌ته به‌رزه‌كانی وه‌ك ئه‌و سیفاتانه‌ی كه باسمان كردن به‌رده‌وام تیایدا ره‌نگی ده‌دایه‌وه، چونكه وا بلاَوه كه پیاوی سیاسیی بێ ره‌حم و به‌زه‌ییه‌و چاوپۆشی تیا نییه!! به‌لاَم سوپاس بۆ خوا له بواری میهره‌بانیی و چاوپۆشیشدا به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر هه‌ستی به‌و دوو سیفه‌ته به‌رزه ده‌كرد له مامۆستا ئه‌حمه‌د دا، زۆر به‌به‌زه‌یی و میهره‌بان و چاو پۆشیكار بوو له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و كه‌سوكارو دۆست و خۆشه‌ویستانیدا، زۆرجار له‌لایه‌ن دۆستان و خۆشه‌ویستانیه‌وه به قسه‌یه‌ك یان به هه‌ڵوێستێك ئازار ده‌درا، به‌لاَم مامۆستا هه‌ر صه‌بری ده‌گرت و قه‌ت له‌رووی به‌رامبه‌ری نه‌ده‌دایه‌وه، وه ده‌یفه‌رموو قه‌ت روو شكێن مه‌بن و قسه له رووی به‌رامبه‌ر نه‌ده‌نه‌وه!! وه ده‌یفه‌رموو ئه‌م سیفه‌ته به‌رزه‌م له مامۆستای مه‌زنم جه‌نابی مامۆستا مه‌لاعوسمان وه‌رگرتووه !! جارجاره له‌ملاو له‌ولا قسه‌و باسی خه‌ڵكیان بۆ ده‌گێرایه‌وه، به‌لاَم زۆر دڵگران ده‌بوو، وه خۆم گوێم لێ‌بوو جارێكیان له‌جۆره هه‌ڵوێستێكی ئاوادا رووی كرده پارێزه‌رێكی خۆیی و پێی گوت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ده‌رگاكه‌شدا لوغمێكیان بۆ دانابووم هه‌رگیز بۆم نه‌گێڕنه‌وه كه كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه با ڕقم له‌كه‌س نه‌كه‌وێت !!
5- مامۆستا‌و عیززه‌ت و ویقار:
عیززه‌ت و ویقار سیفات گه‌لێكی زۆرجوان و به‌رزن كه په‌روه‌ردگار به هه‌ندێ له به‌نده‌كانی خۆی ده‌یبه‌خشێ، مامۆستا ئه‌وه‌نده به عیززه‌ت و به ویقار بوو له‌و دوو سیفاته‌شدا هه‌ر له پێش بوو !! له‌كاتی گفتووگۆو قسه كردن‌دا، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌و ده‌مه‌قاڵه‌ی سیاسه‌تدا، له‌كاتێكدا كه به شاندێكی سیاسیانه برۆشتایه‌نه لای لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌ناو ماڵ و منداڵی‌دا، هه‌میشه ئه‌و دوو سیفاته به‌رزه‌ی تیا به‌دی ده‌كرا !! ئه‌وه‌نده حورمه‌تی له مێزه‌رو جبه‌كه‌ی ده‌گرت، به‌رامبه‌ر وای ده‌زانی مامۆستا خوانه‌خواسته فیزو كیبری تێدایه ! به‌ڵام مامۆستا زۆر كه‌سێكی متواچع و قسه‌خۆش و نه‌فس به‌رز بوو، هه‌رگیز به ئه‌ندازه‌ی مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ك خۆ به‌زلزانینی تێدا نه‌بوو، ئه‌وه‌نده به ویقار بوو ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه ماڵی مامۆستا له شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران بوو، وه ئه‌و چه‌ند ساڵه‌یش كه له هه‌ڵه‌بجه نیشته جێبوو، له هیچ شارێكی كوردستانی ئه‌مدیوو ئه‌و دیوو تا وه‌فاتی كرد بۆ یه‌كجاریش نه‌چووه بازاڕی هیچ یه‌ك له‌و شارانه.. هه‌میشه داوامان لێ ده‌كرد كه با بچینه ده‌رو كه‌مێك ئیسراحه‌ت بكه‌یت، له وه‌ڵامدا ده‌یفه‌رموو ئێوه خۆتان بچن با من نه‌یه‌م، چونكه ئه‌م مێزه‌رو جبه‌یه لێتان تێك ئه‌دات، وه ده‌بێ به‌هۆی منه‌وه نه‌رۆنه هه‌موو شوێنێك و ده‌به‌سرێنه‌وه !! وه هه‌روه‌ها له‌به‌ر حورمه‌ت و ویقارو رێزی جبه‌و مێزه‌ر قه‌ت به ته‌نها نه‌ده‌گه‌ڕاو حه‌زی ده‌كرد هه‌میشه چه‌ند كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بێت و زۆری پێ خۆش‌بوو كه ته‌نانه‌ت بۆ چوون بۆ مزگه‌وتیش به‌ته‌نها نه‌روات، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار بۆی نه ئه‌لوا !! جارێكیان من و باوكی ره‌حمه‌تیم پێكه‌وه ده‌چوین بۆ پرسه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق، له پرسگه‌ی هه‌ڵه‌بجه رایانگرتین و پێیان وتین كه (عرفان) ناوی له لیستدایه‌و داواكراوه!! به‌ڵام به ئوسلوبێكی زۆر ناشرین و دوور له هه‌موو رێز‌و ته‌قدیرێك !! دواتر منیان داگرت و داوای موبایله‌كه‌یان لێ ده‌كردم و باوكی به عیززه‌ت و به ویقاریشم نه‌یدانێ و زۆر به‌توندی چوو به گژیاناو لێیان تووڕه بوو، دواتر خۆم گوێم لێ‌بوو دوای ئه‌وه‌ی كه منیان بردبوویه ژوورێك له ژووره‌كانی پرسگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌یانگوت: ئێمه نه‌مانووت مادام مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی له‌گه‌ڵدایه ده‌ستگیری نه‌كه‌ن؟!! دوای ئه‌وه‌ش یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كانی ئاساییش پێی گوتم ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌مری گرتنی تۆمان لایه، به‌ڵام له‌به‌ر باوكت نه‌مان توانیوه ده‌ستگیرت بكه‌ین چوونكه باوكت زۆر توند ڕه‌وه!! ئه‌وه‌بوو تا باوكی ره‌حمه‌تیم مابوو نه‌یانتوانی ده‌ستگیرم بكه‌ن، دواتر كه وه‌فاتی فه‌رموو هه‌ر له پرسه‌كه‌ی باوكمدا ده‌ستگیریان كردم!! سه‌باره‌ت به عیززه‌تی مامۆستا زۆر هه‌ڵوێستی جوامێرانه هه‌یه كه جێی باس و نووسینه‌وه بێت به‌ڵام بۆ كاتێكی گونجاو تر خوا یاربێت!! مامۆستا له‌به‌ر عیززه‌ت و ویقاری خۆیی و دینه‌كه‌ی هه‌ر له‌كاتی لێدانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كانی هه‌ورامان تا كاتی وه‌فاتی نه‌چوویه‌وه ناوچه‌ی هه‌ورامان و زێدی خۆی به‌تایبه‌ت خورماڵ، ده‌یفه‌رموو تا باره‌گاو ناوچه‌كانی بزووتنه‌وه له‌و ناوچانه‌دا نه‌كرێنه‌وه‌و ئاڵای بزووتنه‌وه تیایدا هه‌ڵنه‌كرێت هه‌رگیز ناچمه‌وه ئه‌و ناوچانه !! به یه‌كێك له وته به‌نرخه‌كانی مامۆستا كۆتایی به‌م كورته باسه ده‌هێنم كه ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر توندڕه‌ویی له ئیسلامدا بریتی بێت له به‌رگریی له ئه‌خلاق و پاراستنی شه‌ره‌ف و ناموسی خه‌ڵكی، ئه‌وه به‌نده توند ڕه‌وترین كه‌سم !! هه‌زاران هه‌زار سڵاو له گۆڕِی مامۆستای به عیززه‌ت و به ویقار.
6- مامۆستا‌و كاری حیزبایه‌تیی:
مامۆستا ئه‌حمه‌د، حیزبی وه‌ك وه‌سیله به‌كار ده‌هێناو حه‌زی ده‌كرد حیزبه‌كه‌ی خزمه‌تكارو ره‌حمه‌ت بێ بۆ گه‌ل و هۆزو نه‌ته‌وه‌كه‌ی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! هه‌مووجار جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان رابه‌ری مه‌زن و باوكی ره‌حمه‌تیشم ده‌یانفه‌رموو: ئێمه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌مان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خوا درووستكردوه‌و حه‌زمان له ڕشتنی خوێنی كه‌س نه‌بووه!! وه سه‌باره‌ت به ته‌عامولیش له‌گه‌ڵ حیزبه عه‌لمانییه‌كانی تریشدا مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌یفه‌رموو: ده‌بێ ئێمه پابه‌ندبین به‌و رێككه‌وتن و سوڵح و هودنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین!! له كاتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌دا مامۆستا زۆر به خه‌م بوو! وه هه‌میشه له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بۆ مه‌قه‌ڕه‌كانی بزووتنه‌وه ئامۆژگاری پێشمه‌رگه‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌كرد كه به به‌زه‌یی و نه‌رم و نیان بن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكداو زۆر دڵگران ده‌بوو كه خه‌ڵكی گله‌یی و گازنده‌یان به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه هه‌بوایه!! ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگاداری دیدو بۆچوونی مامۆستا بووین مامۆستا حیزبییانه ته‌عامولی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ری نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ر برایه‌ك كارێكی پێویستی هه‌بوایه، یه‌كگرتوو یان نه‌هزه یان سه‌ربه‌خۆ بووایه جیاوازی نه‌ده‌كرد له به ئه‌نجامدانی كاره‌كه بۆی !! مامۆستا زۆر دڵخۆشیش بوو به بزووتنه‌وه‌كه‌یی و له‌و پێناوه‌شدا ئێش و ئازاری زۆری چه‌شت!! زۆر به‌گله‌یی بوو له‌ده‌سه‌ڵات كه بزووتنه‌وه‌یان ئابه‌و شێوه گه‌مارۆ داوه‌و هه‌موو ده‌رگایه‌كیان لێ داخستووه!! بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه زۆر به نییه‌ت پاكیی و بۆ خوا سوڵحاویی جیهادو تێكۆشانی ده‌كرد دژی زوڵم و سته‌م!! به‌ڵام دواتر ئاوایان لێ‌كرد كه كردیان!! وه مامۆستا زۆرحه‌زی له تازه‌گه‌ری بوو بۆ كاروباری ناوخۆی بزووتنه‌وه‌و زۆر زۆر به‌خه‌م بوو كه بزووتنه‌وه بگاته‌وه ئاسته‌كانی جارانی خۆیی و داوای نوێكاریی و تازه‌گه‌ری ده‌كرد بۆ به‌ره‌و پێشچوونی بزووتنه‌وه!! هه‌میشه حه‌زی ده‌كرد بزووتنه‌وه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ده‌عه‌ویی و ته‌ربه‌وی بێت پێش ئه‌وه‌ی جیهادی بێت، وه حه‌زی ده‌كرد كه‌سانی ئه‌هلی عیلم له‌ده‌وری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كۆ ببنه‌وه‌و زورجاریش ده‌یفه‌رموو به كۆمه‌ڵه برایه‌ك كه دێن بۆ ده‌وامی مه‌ڵه‌به‌ند به مێزه‌رو جامه‌دانه‌وه بێن!! وه هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه با ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه كه‌سانی پسپۆڕ‌و مه‌لاو زانا‌و شاره‌زایانی زانستی ئیسلامیی بیبه‌ن به‌رێوه نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه!! بۆیه به‌داخه‌وه ده‌توانم بڵێم بزووتنه‌وه زۆر قه‌دری زانایانی ئیسلامیی نه‌زانی به‌تایبه‌ت مامۆستا ئه‌حمه‌د.
7- له بواری فیكری جیهادییه‌وه:
مامۆستا (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) پیاوێكی به‌شه‌هامه‌ت و جیهادی بوو، پێی وابوو ئیسلام بی َچه‌ك و خوێن نایه‌ته به‌رهه‌م و ده‌بێ ئوممه‌تی ئیسلامیی وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تری جیهان خاوه‌ن قودره‌ت و جه‌یش و سوپا بێت.. وه ده‌یفه‌رموو ده‌بێ موسڵمانان -وه‌ك ئیمامی به‌ننا ده‌فه‌رموێ- هێزێكی چه‌كدارییان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر هێزێك یان ناحه‌زێك به‌ربه‌ستبوون له‌رێگای بڵاوبونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی خودادا ئه‌م هێزه چه‌كداره به‌رهه‌ڵستیان بوه‌ستێته‌وه‌و بیانترسێنێ!! وه هه‌میشه سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌و موتالاَكردنی كتێبه‌كانی سید قوتب و عبدالله عزام چه‌ندین زانای جیهادیی و موقاوه‌مه بوو، وه باوه‌ری وابوو گه‌وره‌ترین چڵه‌پۆپه‌ی ئیسلام جیهاده‌و هه‌رگیز ئه‌م دینی خودایه بێ چه‌ك و جیهاد نایه‌ته به‌رهه‌م!! جارێكیان له مه‌ولودنامه‌یه‌كدا بووین، مامۆستا فه‌رمووی: خۆزگا له‌م یاده شكۆداره‌دا ئیسلام و موسڵمانان خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌بوون و چه‌ندین بۆمب و موشه‌كی دوور هاوێژ تاقیده‌كرانه‌وه، نه‌ك به‌و شێوه لاوازه‌ی ئێستا یادی سه‌ركرده‌و پێشه‌وای موجاهیدان بكرێته‌وه! مامۆستا پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكه‌ن بۆ ئێران له‌ساڵی (1987) له شارۆچكه‌ی سیروان حیزبی به‌عس به كۆپته‌رو جه‌یشه‌وه هاتبووه ناو ئه‌و شارۆچكه‌یه‌وه‌و خه‌ڵكێكی زۆریش كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه !! جا له‌وكاته‌دا مامۆستا‌و كۆمه‌ڵیك برا له بینا حكومییه‌كه‌ی نزیك ماڵی مامۆستا له‌گه‌ره‌كی چرۆسانه‌ییه‌كان به تاقم و تفه‌نگه‌وه خۆیان ئاماده‌كردبوو وه له‌ناو ئه‌و بینایه‌وه هێرشیان ده‌كرده سه‌ر كۆپته‌ره‌كانی رژێم. وه پاش كۆچكردنیشیان بۆ ئێران له ئۆردوگای دزڵی سه‌رجه‌م سووره‌تی (الانفال)ی بۆ موجاهیدان ته‌فسیر ده‌كرد و به ده‌یان بابه‌ت و نامیلكه‌و چاوپێكه‌وتنی له‌باره‌ی جیهادو تێكۆشانه‌وه هه‌یه. زۆر جوان بوو بۆ مامۆستای خاوه‌ن مێزه‌روجبه كه تاقم و تفه‌نگ هه‌ڵگرێ و دژی زوڵم و زۆری زۆردان بوه‌ستێته‌وه‌و زیاتر له 20 ساڵ جیهادو موقاوه‌مه‌یان كرد له‌پێناو ئارامیی و ئاشتیی و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كه‌یاندا !! به‌راستی مه‌لای مێزه‌ر سپیی و ده‌مانچه هه‌ڵگرتن هه‌ر له‌خۆیان ده‌هات!! سه‌لماندیان كه مه‌لا ئیش و كاری هه‌ر مزگه‌وت و جه‌ماعه‌ت و ژن ماره بڕین و ته‌ڵاق و ته‌ڵقینی مردوو نییه، به‌ڵكو مه‌لا ئه‌بێ ئاگای له هه‌موو جموجوڵێكی كاروباری خه‌ڵكیی و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتیش بێت!!
- هه‌ڵوێستی مامۆستا له باره‌ی داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه زۆر روون و ئاشكرابوو، ئه‌مریكای به داگیركه‌ر ده‌زانیی و زۆر سه‌خڵه‌ت و بیتاقه‌ت بوو كه ولاَتی عێراق به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن داگیركارانه‌وه داگیركراوه‌و به ناحه‌ق رۆڵه‌كانی هه‌ر رۆژه‌ی به ناوێكه‌وه تیرۆر‌و له‌ناو ده‌برێن، ئه‌وه‌نده ئه‌مریكای به‌لاوه زاڵم و سته‌مكار بوو هه‌مووجار ده‌یفه‌رموو: ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له كۆلاَنێكدا دوو كه‌ڵه‌شێر شه‌ڕ بكه‌ن بێگومانم ده‌ستی ئه‌مریكای تێدایه!! ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌شێكبوو له فیكری جیهادی مامۆستا.
8- رێز‌و حورمه‌تی مامۆستا له هه‌ندێ زانای ناودارو به‌توانا:
- محمد بن عبدالوهاب: به پیاوێكی مجدد و دڵسۆز‌و خه‌مخۆر وه‌سفی ده‌كردو كتێبه‌كه‌یشی (فتح المجید)ی به مه‌نهه‌ج له قه‌ڵه‌م ده‌داو بۆ خۆیشی به‌ده‌رس ده‌یگوته‌وه، به‌تایبه‌ت به مناڵه‌كانی خۆیی ده‌گوته‌وه..
- ئیمام به‌نا: زۆری خۆشده‌ویست و به پیاوێكی راستگۆ‌و دیندارو موجاهید وه‌سفی ده‌كردو ئه‌ویشی له‌هه‌ندێ بواردا به مجدد دا ده‌نا.
- قه‌ره‌زاوی: زۆر سه‌رسام بوو به شێخ یوسف قه‌رزاویی و زۆریش گوێی له وته‌كانی ده‌گرت و كتێبی زۆریشی خوێندووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت بواری فیقهی، وه به پیاوێكی ئازا‌و به‌جه‌رگ وه‌سفی ده‌كرد له فه‌توا داندا.
- ئه‌لبانی: سه‌باره‌ت به شێخ ئه‌لبانی ده‌یفه‌رموو: به‌راستی پیاوێكی ماندوو عه‌زیه‌ت كێشه‌و زۆر ماندوو بووه له بواری ته‌خریجی فه‌رمووده‌وه‌و جێگای ئیعتیباره.
- عبدالله عزام: زۆر شێخ عه‌بدوڵلاَی خۆش ده‌ویست و زۆریش پێی سه‌رسام بوو، وه زۆر به خوێنده‌واری ده‌زانی و به پیاوێكی عالیم و موجاهیدو خه‌مخۆری ده‌زانی.
- سید قوتب: پێی وابوو ئه‌گه‌ر فیكر‌و دیدی "سید" نه‌بوایه ئه‌وا دین به‌و شێوه‌یه گه‌شه‌ی نه ده‌كردو له چوارچێوه‌ی موعامه‌لات و ئه‌حوال شه‌خسی تێ نه ده‌په‌ری، وه زۆر سه‌رسام بوو به كتێبه‌كانی به‌تایبه‌ت: (فی ظلال القرا‌ن و معالم فی الطریق).
- ناصر سوبحانی: مامۆستا گوێی له هه‌ندێ كاسێتی مامۆستا ناصر سوبحانی گرت به‌تایبه‌ت ته‌فسیری سووره‌تی (ق) و كاسێته‌كانی موناقه‌شه‌ی نێوان مامۆستا ناصرو مه‌لا ئه‌حمه‌دی ده‌رگا شێخان. دواتر خۆم پرسیارم له مامۆستای ره‌حمه‌تی كرد سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و زانایی مامۆستا ناصر، له‌وه‌لاَمدا فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر بمایه سید قوتبی سه‌رده‌می خۆی ده‌بوو، ئه‌گه‌ر له‌و زاناتر نه‌بوایه !!
- ئه‌بو بصیر الطرطوسی: سه‌باره‌ت به شێخ ئه‌بو به‌صیر كاتێ كتێبی (عقیدة الطحاویة بشرح أبی بصیر) خوێنده‌وه، دواتر هه‌مان كتێبی كرده مه‌نهه‌ج بۆ چه‌ند برایه‌ك و به ده‌رس پێی ده‌گوتنه‌وه، ئیتر له‌وه به‌دواوه زۆر سه‌رسام بوو به عیلم و زانستی و زۆریش به خاوه‌ن ئینسافی دا ده‌نا..
- مام هه‌ژار موكریانی: زۆر سه‌رسام بوو به ره‌وانبێژیی و كوردی زانی مامۆستا‌و به كه‌ڵه زانا‌و كه‌ڵه شاعیری كوردی دا ده‌نا..
- شێخ محمدی خاڵ: سه‌رسام بوو به ته‌فسیره‌كه‌یی و ئاواتی ده‌خواست كه خۆزگا ته‌فسیره‌كه‌ی ته‌واو بكردایه، چووبوویه خزمه‌تیی و ده‌یوت: پیاوێكی زۆر زانا‌و ئه‌هلی عیلم و به ویقار بوو، هه‌ر بۆیه ته‌فسیری خاڵ یه‌كێك بوو له سه‌رچاوه‌كانی ته‌فسیری رامانی مامۆستای ره‌حمه‌تی.
9- كاریگه‌ری كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان له‌سه‌ر مامۆستا‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان تیایدا:
دیاره هه‌موو كه‌سێك له ژیاندا به‌كه‌سێك سه‌رسام ده‌بێ و ده‌یه‌وێ له ژیانیدا چاو له‌و بكات و وه‌ك ئه‌و بژیی و وه‌ك ئه‌ویش بیر بكاته‌وه، ئه‌ڵبه‌ته به گوێره‌ی توانا‌و گونجاوی، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش "به‌ره‌حمه‌ت بێ" له ژیانیدا به چه‌ندین كه‌سایه‌تی سه‌رسام بووه‌و زۆرجاریش ویستوویه‌تی وه‌ك ئه‌وان بژیی و وه‌ك ئه‌وانیش بیر بكاته‌وه‌و له ژیانیشیدا ره‌نگ بداته‌وه، له‌وانه:
* كه‌سایه‌تی شێخ عوسمان عبدالعزیز محمد به ره‌حمه‌ت بێ: ده‌توانم بڵێم مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌بێ زیاده رۆیی راسته‌وخۆ كۆپییه‌كی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز بوو، له رووی زانستییه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه مامۆستا مه‌لا عوسمانی ره‌حمه‌تی گرنگییه‌كی زۆری به مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌دا، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دیش له‌و ڕووه‌وه زۆر گه‌شه‌ی كردبوو و وه به یه‌كێك له قوتابییه زیره‌كه‌كانی مامۆستا ناوی بلاَو بووبوویه‌وه، وه له زۆربه‌ی فه‌توا سه‌رده‌مییه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د دا، مامۆستا مه‌لا عوسمان پشتگیری بۆ ده‌نووسیی و بریاری كاركردنیشی له‌سه‌ر ده‌دا.. وه له‌ڕووی وتار‌و نووسینه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ده‌قاو ده‌ق جێ پێی مامۆستاكه‌ی خۆی هه‌ڵگرت و ونی نه‌كرد، دوا به‌دوای وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی عیلمی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عوسمانه‌وه راسته‌وخۆ مامۆستا ئه‌حمه‌د ده‌ستی دایه وانه وتنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعیی و پاشان وتاربێژیی و هه‌روه‌ها وه‌رگێران و نووسین.. له هه‌مووی گرنگتر جێ ده‌ست هه‌ڵگرتنی مامۆستا له بواری ته‌فسیركردنی قورئانی پیرۆز به زمانی كوردی كه بێگومان ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌فسیره‌كه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانی له‌سه‌ر بوو.. وه له بواری عیباده‌ت و خواناسییه‌وه مامۆستا ئه‌حمه‌د زۆر شێوه‌و گرنگیدانی مامۆستای له‌و بواره‌شدا پێوه دیاربوو.. وه له هیجره‌ت و كاری جیهادو راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیشدا به هه‌مان شێوه ده‌قاو ده‌ق كۆپییه‌كی ته‌واوی مامۆستا شێخ عوسمان عبدالعزیز بوو، ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌ردوو مامۆستای خواناس و موجاهید.
كاتێكیش كه مامۆستا مه‌لا عوسمانی زانا‌و دانا وه‌فات ده‌كات، مامۆستا ئه‌حمه‌د زۆر دڵگران و بێتاقه‌ت ده‌بێ و چه‌ند رۆژێك فرمێسك به چاوه‌كانیه‌وه نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه‌و له مه‌راسیمی پرسه‌كه‌یدا له مزگه‌وتی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب له هه‌ڵه‌بجه له كورته وتارێكدا مامۆستا ئه‌حمه‌د به ده‌م گریانه‌وه چه‌ند یادگاریی و به‌سه‌رهاتێكی مامۆستاكه‌ی شێخ عوسمانی گێرایه‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌بووانی كرده گریان، وه به‌م شێوه‌ش له‌سه‌ری ده‌نووسێ و بۆی ده‌هۆنێته‌وه:
(ئه‌وه كێ بوو؟ ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا باسی عیلم و زانست و زانیاری بكرابا، هه‌ر ئه‌و وه‌بیر ده‌هاته‌وه.؟ ئه‌وه كێ بوو ئه‌گه‌ر ته‌نیا باسی زانستی (فیقه)و بابه‌ته‌كانی بكرابا، ته‌نها ئه‌و ده‌هاته‌وه بیر، ئه‌وه كێ بوو هه‌ركاتێ باسی ته‌فسیرو ئاشنابوون به‌قورئان بكرابا، په‌نجه ته‌نها بۆ ئه‌و راده‌كێشرا، ئه‌گه‌ر زوهدو دونیا نه‌ویستی بهاتبایه كایه‌وه، له‌خانه‌كانی مێشكا ئه‌و وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێ، هه‌ركاتێ باسی (ورع) و (ته‌قوا)یش ده‌بوویه بابه‌تی كۆڕ، هه‌رئه‌و یه‌كه‌م ده‌بوو، هه‌رده‌م باسی شه‌و نوێژ‌و جومعه‌و جه‌ماعه‌تی گه‌رم و گوڕ بكرابا، دیسانه‌وه هه‌رئه‌و یه‌كه‌م ده‌بوو، هه‌ركات باسی موحیببه‌ت و خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ بكرابا هه‌رئه‌و ناوی ده‌هاته پێشێ، ئه‌وه كێ بوو كاتێ ئه‌گه‌یشت به‌ئایه‌ته‌كانی (عه‌زاب) چاوه‌كانی به فرمێسك و ئه‌سرین ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوو، ئه‌وه كێ بوو كاتێ ده‌چووه ناو نوێژه‌وه، هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی، ئه‌وه كێ بوو زۆر خۆ به‌كه‌مزان و (موته‌وازیع) بوو، ئه‌وه كێ بوو هه‌رگیز غه‌یبه‌تی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه كێ بوو زۆر دلاَواو میهره‌بان بوو، ئه‌وه كێ بوو قورئان و شیری به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵگرت و پێی وابوو كه هه‌رگیز ئیسلام به هێزو جیهادو تێكۆشان نه‌بێ عیزه‌ت به ده‌ست ناخاته‌وه، كێ بوو ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر به ته‌نیا خۆیشم بم ئیعلانی جیهاد ده‌كه‌م، كێ بوو زۆر به په‌رۆش بوو بۆ وه‌حده‌ت و یه‌كریزی موسڵمانان، كێ بوو (77) ساڵ له ته‌مه‌نی پیرۆزی هه‌ر له خزمه‌ت ئیسلامدا برده سه‌ر، وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه‌و زیاتریش به‌رێز جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانه، سه‌رتان سوڕ نه‌مێنێ و به (موباله‌غه) و زێده‌ڕه‌ویش دانه‌نرێ، چونكه ئه‌و به ته‌نیا خۆی ئومه‌تێك بوو.. خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات).
* كه‌سایه‌تی شێخ عبدالحمید كوشك، بیرم دێ له ناوه‌راستی ساڵه‌كانی 1980 میلادی ئه‌وكاته‌ی له ئۆردوگا زۆره ملێكانی سیروان بووین، مامۆستا هه‌فتانه یان دو هه‌فته جارێك كاسێتیی شێخ كوشكی به ده‌ست ده‌گه‌یشت و به تامه‌زرۆیی گوێی له وتاره‌كانی ده‌گرت و پاشان مامۆستاش له وتاره‌كانی هه‌ینیی خۆیدا كاریگه‌ریی وتاره‌كانی پێوه دیاربوو و له شێوه‌ی ئه‌داكردنی وتار‌و شێوازی ده‌ربرینی و جورئه‌ت و حه‌ماسه‌ته‌وه.
* كه‌سایه‌تی مامۆستای شه‌هید سید قوتب، زۆر به ڕوونی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ره‌حمه‌تی كاریگه‌ریی ئه‌م زانا به‌رجه‌سته‌ی عاله‌می ئیسلامیی پێوه دیاربوو.. هه‌میشه ده‌یگوت: ئه‌گه‌ر "سید" نه‌بوایه ئه‌م دینه پیرۆزه‌یه به‌ره‌و چڵه‌پۆپه‌ی سیاسه‌ت و به‌رێوه‌بردنی كاروباری ولاَت گه‌شه‌ی نه ده‌كردو هه‌ر له مه‌سه‌له‌كانی ته‌لاَق و نیكاح و (أحكام الأ‌سرة) قه‌تیس ده‌ماو مه‌عنا ئه‌ساسییه‌كه‌ی خۆی كه هه‌مووی پێغه‌مبه‌ران "علیهم الصلاة والسلام" بۆ ئه‌وه نێردراون له ده‌ست ده‌دا.. هه‌ر بۆیه مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاریگه‌ری زۆری بیر‌و دیدی "سید"ی له‌سه‌ر بوو به‌تایبه‌ت كتێبی: تفسیر "فی ظلال القرآ‌ن" و هه‌روه‌ها "معالم فی الطریق".. هه‌ر كاریگه‌ری دیدوبیری "سید"یش بوو مامۆستا رێگه‌ی بانگه‌وازو كۆچ و جیهادی گرته رێ و هه‌میشه له‌هوڵێ ئه‌وه‌دا كه ئه‌م دینی خوایه له میحرابه‌وه بگوازنه‌وه بۆ ناو ده‌سه‌لاَت و كاروباری ده‌وڵه‌ت.
* كه‌سایه‌تی شێخی موجاهید عبدالله عزام، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له دوای كۆچكردنیان بۆ ئێران و دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و كه‌وتنه ناو قۆناغی جیهادو تێكۆشان، ئیتر له‌وه به دواوه مامۆستا ده‌ستی دایه خوێندنه‌وه‌و شیكردنه‌وه فیقهی جیهادو وتنه‌وه‌ی ئه‌و فیقهه به موجاهیدان له هه‌ردوو ئۆردوگای ده‌ربه‌ند دزڵیی و بارام ئاوای كۆماری ئیسلامیی ئێران، مامۆستا زۆر سه‌رسام بوو به جیهادو زانستی شێخ عبدالله عزام و سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی شێخ عبدالله ی وه ده‌ست كه‌وت و زۆر به گرنگیشه‌وه گوێی له كاسێته‌كانی شێخ عبدالله ی ده‌گرت.. پێی وابوو شێخ عبدالله عزام رابه‌رو پێشه‌نگی جیهاده له ئه‌فغانستان.. ره‌حمه‌تی خوا له هه‌ردووكیان.
* مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به ره‌حمه‌ت بێ، به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری هه‌ریه‌ك له‌م زانایانه‌یشی له‌سه‌ر بووه: - محمد بن عبدالوهاب، ئیمامی به‌ننا، دكتۆر یوسف قه‌رزاوی.
10- مامۆستا‌و گوێگرتن له هه‌واڵ و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن:
یه‌كێكی تر له سیفاته گرنگه‌كانی مامۆستا گرنگیدان بوو به هه‌واڵی رۆژو موتابه‌عه‌كردنی رووداوه‌كانی جیهان، وه له زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره گرنگه‌كانی كوردستان ئیشتراكی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت گۆڤاری المجتمع ی كوه‌یتیی و ستانده‌رو رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و هاولاَتی و هه‌واڵ و چاودێر‌و چه‌ندین گۆڤار‌و رۆژنامه‌ی تر.. وه به‌و سیفه‌ته‌ی كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه بوو ئاگای له زۆرێك له لێدوان و قسه‌و بابه‌ت و ماڵپه‌رو سه‌رچاوه راگه‌یاندنه‌كان بوو، وه له‌رووی ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایته‌وه، هه‌موو ئێواران به‌تایبه‌ت موتابه‌عه‌ی كه‌ناڵی الجزیزه‌ی ده‌كردو دواتریش له زاگرۆس تیڤی ئه‌وكات و جارجاره‌یه‌كیش بۆ به ئاگابوون له هه‌واڵه ناوخۆییه‌كان گوێی له كوردستان تیڤی و كوردساتیش ده‌گرت، وه له‌به‌رنامه‌كانیشدا زۆرجار گوێی له "الاتجاه المعاكس" ده‌گرت، وه له ده‌ستپێكردنی كاری حیزبایه‌تییه‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی وه‌فاتی كرد رادیۆی هه‌بوو وه زۆر موتابه‌عه‌ی (bbc) بیبیسیی و هه‌واڵه‌كانی ئێرانی ده‌كرد، وه زۆرجاریش ئاگاداری ناوخۆی سایته كوردییه‌كان ده‌بوو، وه به‌پێی پێویست وه‌لاَمی پێویستی به بابه‌ت نووسه‌كان ده‌دایه‌وه.. وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا مامۆستا گوێی له مۆسیقا‌و گۆرانی و سروود ده‌گرت یان نا؟؟ ئه‌وه‌ی راستیبێ مامۆستا زۆر خۆی له گوێگرتن له مۆسیقا ده‌پاراست، مه‌گه‌ر جارجاره نه‌بێت كه رێ ده‌ستی نه‌بوایه!! جارجاره‌ش موتابه‌عه‌ی سروده جیهادییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ده‌كردو گوێی له هونه‌رمه‌ند بیلال كه‌یوانی ده‌گرت.. خوای گه‌وره لێی خۆشبێت.
11- ئه‌وه‌ی زۆر زۆر مامۆستای بیتاقه‌ت كرد له ژیاندا:
زۆر به‌داخه‌وه له دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی مامۆستادا كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری زۆر خێرا رویاندا كه ده‌توانم بڵێم مامۆستایان زۆر زوو پیركردو زۆرخه‌میان دایه، یه‌كێك له‌و خه‌مانه‌ی كه زۆر زۆر ته‌ئسیری له مامۆستا كرد‌و زۆر پێی دڵگرانبوو كۆنگره‌كه‌ی ته‌وێڵه بوو له‌ساڵی 1999 ز، كه یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوون بوو، ئه‌و یه‌كبوونه‌ی كه مامۆستا پشكی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌وی تێدابوو بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی (باسك و برا)، به‌لاَم به‌داخه‌وه له كۆنگره‌كه‌داو بێ هیچ گوێدانه ماندووبوون و كه‌سایه‌تیی و سه‌نگینی مامۆستا، له‌و ململانه ناشه‌ریفه‌دا مامۆستایان خست و ئه‌و ده‌نگه‌ی كه پێویست بوو بیدرێتێ نه‌یدرایه‌و مامۆستای رێكخه‌رو هه‌وێنی ئه‌و یه‌كبوونه له‌و كۆنگره‌یه‌دا ده‌نگی پێ نه‌درا !! ئاگاداربووم كاتێ كه گه‌ڕاینه‌وه له ته‌وێڵه‌و دوای راگه‌یاندنی ده‌نگه‌كان مامۆستا ئه‌و شه‌وه تا به‌یانی خه‌وی لێنه‌كه‌وت و زۆری به‌لاوه سه‌یرو قورس بوو كه بێ ویژدانیش ئابه‌و شێوه‌یه؟!! وه‌ك به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر ده‌یگێرێته‌وه‌و ده‌ڵێ مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د پێی گوتین: چۆن ده‌بێ كه‌سانێك له دامه‌زرێنه‌ران و به‌ردی بناغه‌ی حیزبێك بن، به‌لاَم له ئاوا كۆنگره‌یه‌كداو به‌بێ هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی درووست و شه‌رعی وه‌لا بنرێن؟!! یه‌كێكی تر له خه‌فه‌ته گه‌وره‌كانی مامۆستا له‌تبوون و ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بوو كه مامۆستا ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ ته‌مه‌ن و هه‌موو ژیانی تێدا سه‌رفكردبوو، به‌لاَم به‌داخه‌وه پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای زۆر‌و ماندووبونێكی بێ به‌رهه‌م، سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه ته‌قیه‌وه‌و بو به‌چه‌ند پارچه‌یه‌كه‌وه، مامۆستا زۆر زۆر خه‌می پێ خوارد‌و نیوه‌ی ریشی ره‌شی له‌و روداوه سه‌خته‌دا سپی كرد‌و هه‌ر به ئاواتی یه‌كگرتنه‌وه‌ش سه‌ری نایه‌وه !! پاشان یه‌كێكی تر له‌و خه‌مه قورسه‌ی كه مامۆستای ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌مبارو بیتاقه‌تكرد بێ ئه‌ده‌بیی و زماندرێژی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی بوو كه كتێبێكی به‌ناوی (سێكس و شه‌رع و ژن) بلاَو كرده‌وه‌و پاشان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه پاداشت و دیاری پێ به‌خشراو هه‌ر به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه ئیجازه درا كتێبه‌كه‌ی بۆچاپ بكرێت و خرایه نێو كتێبخانه‌كانی كوردستانه‌وه، هه‌میشه مامۆستا بیری لێده‌كرده‌وه‌و زۆری خه‌می پێ ده‌خواردو ده‌یفه‌رموو جوله‌كه‌و گاوریش ئاوایان نه‌كردووه به‌ئیسلام و هیچ كات كورد ئه‌وه‌نده بێ دین و بێ ئه‌ده‌ب نه‌بووه‌و له‌هه‌موویشی گرانتر ئه‌وه‌بوو كه هیچ هه‌ڵوێستێكی جه‌ماوه‌ریشی به‌دوادا نه‌هات! ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌می مامۆستای گه‌وره‌تر كرد.. به‌لاَم ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه مامۆستا وه‌ك هه‌ڵوێستێكی ئایینیایه‌ی خۆی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له نامه‌كه‌دا داوای له سه‌رۆك كۆمار كردووه كه به‌زووترین كات رێگری بكات له‌و هه‌ڵه‌وه‌ڕیانه‌ی مه‌ریوان و مه‌ریوانییه‌كان!! ئه‌م سێ خه‌مه گه‌وره هه‌میشه مامۆستا باسی لێوه ده‌كردن و زۆر زۆر پێی سه‌خڵه‌ت و دڵشكاو بوو..
[email protected]
سەردان 487
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان