دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر موسته‌فا
دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر موسته‌فا
دیداری به‌رێز مامۆستا جه‌عفه‌ر موسته‌فا دۆست و هاورێی دڵسۆزی مامۆستا
بسم الله الرحمن الرحیم
(ربنا اغفر لنا ولإخواننا الذین سبقونا بالایمان ولاتجعل فی قلوبنا غلا للذین آمنوا ربنا إنك رؤوف رحیم)
گومانی تێدا نیه كه ئه‌و بێ‌دار بوونه‌وه ئیسلامییه (الصحوة الاسلامیة) كه له دوای نه‌مانی خه‌لافه‌تی عوسمانی به‌رپابوو، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵی برایانی موسڵمان (جماعة الاخوان المسلمون ) كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی به‌گشتیی، پاشان ورده ورده ئه‌م بێ‌دار بوونه‌وه‌یه گه‌یشته كوردستانیش و له سه‌ره‌تای په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشویش گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌وروبه‌ریی و كۆمه‌ڵێ له‌زانایان و مامۆستایانی ئایینی پێشوازییان لێكرد‌و تاوای لێهات له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ئیسلامی‌یان دامه‌زراندو پاشان توانیان په‌یمانگای ئیسلامیی و دواناوه‌ندی ئیسلامیش بكه‌نه‌وه‌و چه‌ندین قوتابی و خوێندكار تیایاندا په‌روه‌رده بوون و پێگه‌یشتن، كه ئێستا گه‌لێ له‌و قوتابیی و خوێندكارانه كه‌وادیری پێشكه‌وتوی پارته ئیسلامییه كوردستانییه‌كانن و ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌یه له خزمه‌تكردنی ئایین و گه‌ل و نیشتمان.
یه‌كێك له‌و قوتابیانه، مامۆستا (ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود) بوو، كه گه‌نجێكی پێكه‌وتووی هه‌ڵكه‌وتوو بوو، له دامێنی چیا سه‌ركه‌شه‌كانی هه‌ورامان له گوندی (یالاَنپێ)وه، له كۆتایی شه‌سته‌كاندا خۆی گه‌یانده هه‌ڵه‌بجه بۆ درێژه پێدانی خوێندن له په‌یمانگای ئیسلامیی (المعهد الاسلامی)، له خزمه‌تی ئه‌و مامۆستا به‌رێزانه‌دا، به تایبه‌ت خوالێخۆشبو مامۆستا (مه‌لا عوسمان عبدالعزیز)،. به‌نده‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و ساته وه‌خته‌دا مامۆستای قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی بووم له هه‌ڵه‌بجه‌و وه‌ك وانه بێژیش له‌و قوتابخانانه‌دا، به‌تایبه‌ت له (دواناوه‌ندی دیراساتی ئیسلامی) (ثانویة الدراسات الاسلامیة) وانه‌م ده‌وته‌وه‌و زیاتر نزیك بووم له‌و مامۆستا به‌رێزو قوتابی وخوێندكاره خۆشه‌ویستانه، چ له قوتابخانه‌و خوێندنگا یان له مزگه‌وت و شوێن و بۆنه‌كاندا له ڕوی لایه‌نی ڕۆحی و زانیاری و زانسته شه‌رعییه‌كان گه‌لێ سوودمه‌ند بووم، پێم خۆشه "به‌خێر" ناویان به‌رم و یادیان بكه‌م به هه‌زاران سۆز‌و به‌زه‌یی خوای میهره‌بان ببارێ به‌سه‌ر گیانی پاكیاندا وه‌ك: مامۆستا مه‌لا صاڵحی گه‌وره‌و مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیزو مامۆستا مه‌لا عومه‌ری برایی و مامۆستا مه‌لا عه‌لی و مامۆستا شێخ جمیل موفتی و مامۆستا شێخ خالدی موفتی و مامۆستا شێخ محمدی مامۆستا شێخ ره‌سول و مامۆستا شێخ عبدالعزیز پاره‌زانی و مامۆستا عمر رێشاوی و مامۆستا شێخ نورالدین موفتی "كه ئێستا له ژیاندایه‌و" خوای گه‌وره ته‌مه‌نی پڕ خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بكات...وه هتد.
(مامۆستا ئه‌حمه‌د) كه سه‌رگه‌رمی خوێندن بوو له‌په‌یمانگه‌ی ئیسلامیی و زیاتریش هۆگری خوالێخۆشبو مامۆستا مه‌لا عوسمان بوو، وێڕای خوێندنه‌كه‌ی له‌په‌یمانگا، به جۆرێ هه‌ر وه‌ك كوڕی خۆی، بگره زیاتریش سه‌یری ده‌كرد و دڵی پێ خۆش بوو و هیوای دوا ڕۆژی ڕووناك و پڕ خێری پێی هه‌بوو، كه وایش بوو، بۆیه ئه‌ویش قوتابیه‌كی گوێ رایه‌ڵ و ئایین په‌روه‌ر و زانستخواز بوو و له‌و كه‌ش و هه‌وایه‌دا خۆی پێگه‌یاندو لێبڕاوانه هه‌وڵی ده‌داو كۆڵی نه‌ده‌دا. مامۆستا ئه‌حمه‌د پیاوێكی ڕه‌نگ و ڕوخسار جوان و ڕوخۆش و پاراو زمان و قه‌ڵه‌م ڕه‌وان و وتار بێژێكی بوێر‌و لێهاتوو دلێر بوو، زوو تێگه‌یشت، زوو پێگه‌یشت، زوویش "به ڕوو سووری" به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاری گه‌یشت.
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاتێ بوو به‌پێش نوێژ‌و وتارخوێن، به وتاری گه‌رم و به‌پێز سه‌رنجی ئاماده‌بووانی راده‌كێشا و به‌سه‌دان لاوان و قوتابیان ئاماده‌ی وتاره‌كانی ده‌بوون، به تایبه‌ت كاتێ كه وتاربێژی مزگه‌وت بوو له سیروان، هه‌روه‌ها توانی له‌و ته‌مه‌نه كورته‌یدا چه‌ندین كتێب و نامیلكه‌ی به‌سوود بلاَو بكاته‌وه به‌زمانی شیرینی كوردی، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه (ته‌فسیری ڕامان) كه به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌یه‌و خێرێكی به‌رده‌وامه (صدقة جاریة) كه خوێنه‌رانی كوردزمان به‌جوانی لێی تێده‌گه‌ن و سوودی لێ وه‌رده‌گرن ئێستا‌و له‌مه‌و دوایش. مامۆستا زانایه‌كی لێهاتوو و به توانا‌و موجاهیدێكی قاره‌مان بوو، وه هه‌تا كۆتا هه‌ناسه‌ی له خزمه‌ت كردنی ئیسلام و موسڵماناندا به‌رده‌وام بوو.
وه رۆژی 25/1/2007 گیانی پاكی به‌په‌روه‌ردگار سپارد و له ڕێ و ره‌سمێكی پڕ شكۆدا له گۆرستانی گولاَن له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به خاك سپێردراو گه‌یشت به خزمه‌تی مامۆستا (مه‌لا عوسمان) و مامۆستایانی تری كاروانه‌كه‌ی. به هه‌زاران دڵۆپه‌ی ره‌حمه‌تی خوای په‌روه‌ردگار ببارێ به‌سه‌ر گیانی هه‌موویاندا...
إنا لله وإنا الیه را‌جعون..
م. جعفر مصطفی
16/1/2010

بەروار2020/03/30سەردان 721
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د