باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود
مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د:
وه‌ك پێشتر باسكرا جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د (به‌ره‌حمه‌ت بێ) بۆ زیاتر تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن له خزمه‌ت چه‌ندین مامۆستادا وانه‌ی خوێندووه، چ له ئێران و چ له عێراق، بۆیه لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین به كورته‌یه‌ك تیشك بخه‌ینه سه‌ر ژیانی مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌پێی ریزبه‌ندی:
1-جه‌نابی مامۆستا سه‌یید حسێن:
كوڕی حاجی سه‌یید كه‌مال، كوڕی سه‌یید محه‌ممه‌دی حوسه‌ینی، له ساڵی (1931)ز، له گوندی "ده‌مه‌یه‌و"ی هه‌ورامانی ئێران له داییكبووه‌و چه‌ندین شار‌و گوندی كردووه وه‌ك پیشه‌ی مه‌لایه‌تی بۆ خزمه‌ت به ئیسلام و موسوڵمانان و ئێستاش دانیشتووی شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێرانه، وه به‌یه‌كه‌م مامۆستای مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د دا ده‌نرێ، خوا پاداشتی خێری بداته‌وه.
2- جه‌نابی مامۆستا سه‌یید نه‌جم ا‌لدین تاها:
شێخ نه‌جم ا‌لدین كوڕی تاها كوڕی ره‌سول، له ساڵی 1930 ز، له گوندی "میانه"ی كوردستانی ئێران له داییكبووه، به یه‌كێك له زانا خوێنده‌وارو شاره‌زاكانی كوردستانی عێراق ناسراوه‌و گه‌وره‌ترین بانگخوازی سه‌رده‌می خۆی بووه، له بواری پێگه‌یاندنی فێرخوازان و فه‌قێیان ده‌ورو كاریگه‌رییه‌كی ئێجگار فراوانی بینیوه‌و چه‌ندین شار‌و گوندی كوردستانی ئێران و عێراقی كردووه بۆ خزمه‌ت به ئیسلام و ئه‌هلی ئیسلام، وه له ساڵی 1997 ز، له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كۆچیی دوایی كردوه. خوای گه‌وره لێی خۆش بێ.
3- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا موسته‌فا عبدالرحیم:
كوڕی حاجی ئیبراهیم كوڕی عه‌بدولره‌حمانه، له ساڵی 1928 ز، له گوندی سه‌رگه‌تی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان له داییكبووه، مامۆستایه‌كی شاره‌زاو لێهاتوو بووه‌و پاشان له گوندی (هانه‌ی دن) ده‌بێته مامۆستای ئایینیی و هه‌ر له‌وێش قوتابخانه‌یه‌ك بۆ فێرخوازان و فه‌قێیان ده‌كاته‌وه و به ده‌یان فه‌قێ و قوتابی ڕوو له گوندی هانه‌ی دن ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانست و زانیاری له مامۆستا مه‌لا موسته‌فا، دواتر له ساڵی 1979 ز. له گوندی "گوڵپ" وه‌فات ده‌كا، خوای گه‌وره لێی خۆش بێ.
4- مامۆستا سه‌یید مه‌سعود ته‌مته‌میی:
مامۆستا شێخ سه‌یید مه‌سعود ته‌مته‌می له ساڵی 1934ز، له گوندی "ته‌مته‌م"ی سه‌ر به شاری ره‌وانسه‌ری كوردستانی ئێران له داییكبووه، زانایه‌كی ناودارو به‌رچاوی قوتابخانه‌ی گوندی "بالك"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان بووه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌می خۆی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌وكاته‌وه پله‌ی فه‌توادانی پێ به‌خشراوه، تا ساڵی 1985 ز، به كاره‌ساتی ئۆتۆمبێل وه‌فات ده‌كات، خوای گه‌وره لێی خۆش بێ.
5- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محمد به‌هائه‌دین:
كوڕی مه‌لا به‌هائه‌دین كوڕی مه‌لا سادق، له ساڵی 1907 ز، له گوندی "بیاره" له داییكبووه، زانایه‌كی ناودارو خواناسی سه‌رده‌می خۆی بووه، ماوه‌یه‌كی زۆر له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی بیاره سه‌رقاڵی مه‌لایه‌تیی و وانه‌بێژی بووه، تا دواتر قوتابخانه‌یه‌ك له مزگه‌وتی خورماڵ ده‌كاته‌وه‌و قوتابیان و فێرخوازان له كوردستانی ئێران و عێراق ڕووی لێ ده‌كه‌ن، مامۆستایانی ناوداری وه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌دی موفتی زاده‌و مامۆستا ئه‌حمه‌دی نیعمه‌تی و ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود قوتابی بوون، دواجار له ساڵی 1983 ز، له شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌فات ده‌كات، خوای گه‌وره لێی خۆش بێ.
6- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا فائق سه‌عید:
كوڕی سه‌عید كوڕی ره‌شید، له ساڵی 1936 ز، له گوندی "ئه‌ڵمانه"ی كوردستانی ئێران له داییكبووه، مامۆستایه‌كی شاره‌زاو زانایه، چه‌ندین شار‌و گوندی كوردستانی ئێران و عێراق گه‌ڕاوه به دوای خزمه‌ت و وانه وتنه‌وه‌دا، نزیكه‌ی (35) ساڵ سه‌رقاڵی وانه بێژی بووه، ئێستاش مامۆستای مزگه‌وتی ره‌شیده له شاری سلێمانی.
7- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د (ملچه‌ور):
كوڕی سه‌عید، نازناوی به مه‌لا محه‌مه‌دی ملچه‌ور ده‌ركردووه، له گوندی "وله‌ژێر"ی سه‌ر به شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێران له داییكبووه، مامۆستایه‌كی به‌ناوبانگ و شاره‌زای فیقهی شافیعی بووه، دواتر له شاری مه‌ریوان و له مزگه‌وتی "فاتمه" ده‌بێته پێشنوێژ‌و وانه‌بێژی قوتابخانه‌ی مزگه‌وته‌كه‌و چه‌ندین فه‌قێ له‌سه‌ر ده‌ستی بڕوانامه‌یان وه‌رگرتووه، پاشان له ساڵی 2013 ز، له شاری مه‌ریوان وه‌فات ده‌كات، خوای گه‌وره لێی خۆش بێ.
8- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د عه‌بابه‌یلێ:
كوڕی عه‌بدوڵلاَ كوڕی شێخ قادر، له ساڵی 1904 ز، له گوندی عه‌بابه‌یلێی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له داییكبووه، چه‌ندین شار‌و گوندی كوردستانی ئێران و عێراق به دوای زانست‌دا گه‌راوه‌و پاشان له مزگه‌وته‌كانی كوردستان سه‌رقاڵی خزمه‌تكردن بووه، دواتر له مزگه‌وتی (دار الاحسان)ی شاری هه‌ڵه‌بجه جێگیر ده‌بێ و له‌وێ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌و چه‌ندین قوتابی كوردستانی ئێران و عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی بروانامه‌یان وه‌رگرتووه، له‌به‌ر زانست و زانیارییه‌كه‌ی ناودار ده‌بێ به (مه‌لا محه‌ممه‌دی گه‌وره)، پاشان له ساڵی 1981 ز، له شاری هه‌ڵه‌بجه وه‌فات ده‌كات، خوای گه‌وره لێی خۆش بێت.
9- جه‌نابی مامۆستا شێخ نورالدین موفتی:
كوڕی شێخ موسته‌فا، كوڕی شێخ مه‌حموودی موفتی یه، له شاری هه‌ڵه‌بجه‌و له ساڵی 1929 ز، له داییكبووه، زانایه‌كی خواناس و دیندارو پارێزكار بووه، پاشان له مزگه‌وتی (دار السلام) له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید نیشته‌جێ ده‌بێ و سه‌رپه‌رشتی قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كات، وه له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌نابیان چه‌ندین قوتابیی و فێرخواز پێگه‌یشتوون، پاشان له ساڵی 2013 ز، له هه‌ڵه‌بجه وه‌فات ده‌كات، خوای به‌خشنده لێی خۆش ببێ.
10- جه‌نابی مامۆستا شێخ خالیدی موفتی:
كوڕی شێخ موسته‌فا، كوڕی شێخ مه‌حموودی موفتی یه، له ساڵی 1924 ز، له هه‌ڵه‌بجه له داییكبووه، له‌گه‌ڵ جه‌نابی مامۆستا شێخ نورالدین موفتی بران و بنه‌ماڵه‌یه‌كی زانستخواز‌و خزمه‌تكاری دین بوون، پاشان له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته پێشنوێژ‌و وانه بێژ، وه چه‌ندین قوتابی له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا سوود مه‌ند بوون و بروانامه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتووه، پاشان له ساڵێ 2004ی زایینی له هه‌ڵه‌بجه وه‌فاتی كردوه، خوای گه‌وره لێی خۆش بێت.
11- جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز:
كوڕی عه‌بدولعه‌زیز كوڕی محه‌ممه‌د كوڕی موسته‌فا، له گوندی "پریس"ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1922 ز، له داییكبووه، زانا‌و خواناس و پارێزكار بووه، پله‌ی پێشنوێژ‌و وانه‌بێژی له هه‌ڵه‌بجه وه‌رده‌گرێ و له كوردستانی عێراق و ئێرانه‌وه به ده‌یان فه‌قێ و فێرخواز ڕوو له مه‌دره‌سه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان عبدالعزیز ده‌كه‌ن، به ده‌یان زانای ناوداری وه‌ك: شێخ عبدالعزیز پاره‌زانی، مامۆستا عومه‌ر رێشاوی، دكتۆر موسته‌فا پێنجوێنی، شێخ محمد به‌رزنجی، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود، مامۆستا ئه‌حمه‌دی شافعی.. له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا بروانامه‌یان وه‌رگرتووه، وه له ساڵی 1987 ز، پاش كۆچكردنیان بۆ ولاَتی ئێران له‌گه‌ڵ ده‌یان زانای ناوداری كوردستان به‌تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامانات بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌یان را گه‌یاندو بویه یه‌كه‌م موفتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی چه‌كداریی و رابه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، وه له ساڵی 1954 ز، ده‌بێته نوێنه‌رو ئه‌مینداری ئیخوان موسلمین له كوردستانی عێراق، وه نووسه‌ری ته‌فسیری قورئانه به زمانی كوردی له (10) به‌رگداو راڤه‌ی فه‌رمووده‌كانی بوخاریشی كردووه، خاوه‌ن ده‌یان كتێب و نامیلكه‌ی جۆراو جۆره، مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود زۆر سه‌رسام ده‌بێ به مامۆستا مه‌لا عوسمان و له زۆربه‌ی جموجوڵ و كاروباریی و فیكر‌و فیقهیشدا، چاو له جه‌نابی شێخ عوسمان ده‌كات.، وه كۆتا مامۆستای مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده‌و هه‌ر له خزمه‌ت شێخ عوسماندا بروانامه‌ی مه‌لایه‌تی وه‌رده‌گرێ.. جه‌نابی شێخ عوسمان عبدالعزیز له به‌رواری 12/ 5 / 1999 ز، له دیمه‌شقی ولاَتی شام به نه‌خۆشی كتوپڕی وه‌فات ده‌كات، خوای به‌به‌زه‌یی لێی خۆش بێت.
[email protected]
سەردان 556
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان