دیداری به‌رێز مامۆستا ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب نووسه‌رو رۆشنبیر
دیداری به‌رێز مامۆستا ته‌حسین حه‌مه غه‌ریب نووسه‌رو رۆشنبیر
به‌ناوی خودا
- سه‌ره‌تای ناسینم بیرم بێت ساڵی 1983 بوو كه ئه‌و كاته من له‌قۆناغی سه‌ره‌تاییدا بووم، ئه‌و كاته له مزگه‌وته‌كان (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) مه‌ولودنامه ده‌كرا، له یه‌كێك له‌و مه‌ولود نامانه‌دا مامۆستا وتارێكی پێَشكه‌ش كرد كه به لای منه‌وه سه‌یر بوو چونكه له دژی رژێمی ئه‌و كاته بوو. ئێمه‌ی منداڵ و گه‌نجیش حه‌زمان له‌و جۆره بابه‌تانه بوو، پرسیارم كرد ئه‌م مامۆستایه كێیه و وتیان "م. ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود"ه ئه‌مه‌ی باسمكرد له سیروان بوو، ئیتر له هه‌ر شوێنێكی هه‌ڵه‌بجه‌دا وتاری بدابایه ده‌چووم و گوێم لێده‌گرت.
- له راستیدا نووسینه‌كانی مامۆستا ئه‌گه‌ر به دیدی ئه‌و كاته سه‌یری بكه‌م نه‌ك ئه‌مڕۆ، ده‌توانم بڵێم پڕه له جورئه‌ت، پڕ له زانیاری و بابه‌تی نوێ بۆ ئێمه به‌تایبه‌تی ئه‌و كاته‌ی كه ئێمه هه‌ستی ئایینیمان هه‌بوو، خوێنه‌ری ئیسلامی تێر ده‌كرد و به تایبه‌تیش بابه‌ته‌كانی نه‌وعی بوون، نموونه بوون به تایبه‌تی له باسه‌كانی ئافره‌ت و ئازادی له ئیسلامدا و ... و هتد، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه بوو كه چۆن مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌یتوانی و ده‌یزانی به كوردیه‌كی جوان و په‌تی بنووسێت، ئاگاداریش بووم كه كتێبه‌كانی له لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه دژایه‌تی ده‌كران و نه‌یانده‌هێشت چاپ بكرێن.
- به بۆچوونی هه‌ركام له‌و بابه‌تانه تۆ نا‌توانیت پێوه‌رێكی جێگیریان بۆ دابنێیت، واته، كامه بانگه‌وازو، هیجره‌ت و كۆچ كامه‌یه، ده‌توانین بڵێین ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین .. دواجار ئه‌وه روگه‌ی كه‌سه‌كه دیاری ده‌كات كه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت چۆن بێت. مامۆستاش ئه‌و كاره‌ی كه ئه‌نجامیدا له هه‌شتاكاندا ده‌توانین ئه‌و شایه‌دیه‌ی بۆ بده‌ین كه پیاوێكی ناسراوو به جورئه‌ت و بوێر بوو، گرنگ ئه‌وه‌یه مامۆستا ئه‌وه‌ی كرد كه خۆی باوه‌ڕی پێی بوو.
- به دڵنیاییه‌وه بوونی زانای ئیسلامیی له نێو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا گرنگه، نابێت ئه‌وه‌مان بیر بچێت كه پرۆژه‌كه‌ی جمال الدینی ئه‌فغانی چاككردنی دووتوێژ بوو ئه‌وانیش:
1- توێژی زانایان.
2- توێژی میر و سوڵتانه‌كان.
ئه‌و باوه‌ری وابوو ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دوو توێژه چاك بن، ئیدی كۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌كان چاك ده‌بن. دواجار ئێمه ده‌توانین جێگه‌ی ئه‌م دوو جۆره كه‌سه گرنگه له نێو كۆمه‌ڵگه‌داو ئه‌و رۆڵه‌ی ئه‌وان ده‌یبینن له ریفۆرم و چاككردنی كۆمه‌ڵگه‌شدا، ڕه‌نگه هیچ كه‌سێكی دیكه ئه‌وه‌ی پێ نه‌كرێت، چونكه له ناو خودی بابه‌ته‌كه‌دان، به دڵنیاییه‌وه بوونی زانایانیش بڵێین له نێو بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینیوه و ئه‌و رۆڵه‌ش ده‌بینن.
- ده‌توانین بڵێین مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د یه‌كێك له مه‌لا باشه‌كانی كوردستان بووه، له‌مه‌ڕ ته‌فسیریش هه‌وڵی خۆیداوه‌و له‌پاش خۆی ته‌فسیرێكی نایابی نووسیووه، سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و تێكۆشانیش به بۆچوونی من ئه‌و هه‌وڵی خۆیدا، خوای گه‌وره لێی قبوڵ بفه‌رموێت.
- دیاره مردنی هه‌ركه‌سێك مردنی جیهانێكه، جا وه‌ره مردنی زانایه‌كی گه‌وره كه له‌پاش خۆی بۆشاییه‌كی گه‌وره به جێ ده‌هێڵێت.
- په‌یامم: مندالاَن و هه‌وادارانی ده‌توانین (3) سێ تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه‌و ئه‌و سێ تایبه‌تمه‌ندییه‌ش ڕه‌چاو بكه‌ن و بیانگرنه خۆ، ئه‌وانیش:
أ) بوێری مامۆستا.
ب) جیدی بوونی و به شوێن زانسته‌وه بوون.
ج) په‌رستش و خزمه‌تكردنی ئایین.
ئیدی ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی ئه‌و سه‌رده‌مه جیاواز بن له‌م سه‌رده‌مه گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و پیاوێك بوو ئه‌م سێ تایبه‌تمه‌ندیه‌و سیفه‌ته‌ی هه‌بوو.
بەروار2020/03/30سەردان 640
دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ محمد به‌رزنجی دیداری به‌رێز مامۆستا شێخ صدیق عبدالعزيز دیداری به‌رێز مامۆستا صلاح ا‌لدین محمد دیداری به‌رێز مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ر دیداری به‌رێز مامۆستا عه‌لی باپیر دیمانه‌ی به‌رێز مامۆستا محمد بازیانی دیداری یەكەمی به‌رێز مامۆستا كرێكار دیداری به‌رێز كاك فازیل به‌شاره‌تی دیداری به‌رێز كاك كامیل محمود دیداری به‌رێز كاك عبدالرحمن عبدالرحیم دیداری به‌رێز كاك موشیر گه‌ڵاڵیی وته‌ی به‌رێز مامۆستا ئیبراهیم مه‌ردوخی دیداری به‌رێز مامۆستا ئیكرام كه‌ریم دیداری به‌رێز مامۆستا مه‌لا به‌شیر خهلیهل حه‌داد دیداری به‌رێز دكتۆر خالد ساڵح محه‌مه‌د