باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود
فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د رحمه الله
جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زانایه‌كی زۆر به‌توانابوو له بواری فیقهداو جێی متمانه‌ی جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمانیش بوو به ره‌حمه‌ت بێ، وه به‌پێی شوێن و پێگه‌كه‌شی كه به‌رپرسی مه‌كته‌بی فه‌تواو هه‌روه‌ها به‌رپرسی دادگای بالاَی شه‌رعیش بووه، به ده‌یان فه‌تواو بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌و له زۆرینه‌ی گۆرانكاریه‌كاندا به‌پێی مه‌سڵه‌حه‌و مه‌فسه‌ده‌ی ئه‌و زه‌مه‌ن و ساتانه‌ی كه تێیدا ژیاون، به‌و په‌ڕی جورئه‌ت و لێهاتووییه‌وه فه‌تواو حوكمی ده‌ركردووه، وه هه‌ندێ جار جه‌نابی مامۆستا مه‌لا عوسمان پشتگیری له‌سه‌ر فه‌تواكه‌ی بۆ نووسیوه، وه سوپاس بۆ خودا سه‌رجه‌م فه‌تواكانی جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود كۆكراوه‌ته‌و سه‌رقاڵی رێكخستن و لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌تواو بۆچوونه‌كانی مامۆستاین و به‌م زووانه به چاپی ده‌گه‌یه‌نین كه زیاتر له 350 فه‌تواو بۆچوونی تایبه‌تی مامۆستا ده‌بێ.
لێره‌شدا به كورته هه‌ندێ سه‌رباسی ئه‌و فه‌توایانه ده‌نووسین بۆ زانیاری زیاتری خوێنه‌ر:
1- بڕیار له مه‌ڕ ئه‌و خوشكانه‌ی مێرده‌كانیان بێ سه‌رشوێن (مفقود)ن.!
2- حوكمی شه‌رعی له‌و پاره‌و عوملانه‌دا كه زێڕو زیو نین..!
3- گۆرینه‌وه‌ی هه‌ر عومله‌و دراوێك به هه‌ر دراوێكی دیكه، به قه‌رز یا به هه‌ر جۆرێكی تر، ئایا ڕه‌وایه..؟! وه‌ك بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی ئه‌مرۆ..!
4- زه‌كاتی دانه‌وێڵه..! ئایا ڕێژه‌ی زه‌كاتی دانه‌وێڵه چه‌نده.؟ وه ئایا زه‌كات له میوه‌جات و سه‌وزه‌دا هه‌یه.؟
5- سه‌داو سیما‌و وێنه‌ی ژنان: حوكمی شه‌رعی له‌مه‌ڕ سه‌داو سیمای ئافره‌ت له ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆداو، وێنه‌ی له‌ڕووپه‌ری ڕۆژنامه‌كاندا چۆنه..؟
6- ئایا ده‌نگی ژنان عه‌وره‌ته یان نا..؟!
7- حوكمی وێنه گرتن (وێنه‌ی فۆتۆگرافی) و.. پاشان وێنه‌ی ژنان له بڵاو كراوه‌كاندا..؟!
8- حوكمی ته‌وقه‌كردنی ژن و پیاوی نامه‌حره‌م له‌گه‌ڵ یه‌كدا..!
9- حوكمی به شوودانی كیژی ناباڵغ..؟!
10- حوكمی دابه‌شكردنی زه‌وی له لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه..؟!
11- حوكمی ئه‌و شتانه‌ی وا به‌ده‌ست كرێكاره‌وه تیا ده‌چێ..؟!
12- حوكمی گواستنه‌وه‌ی گۆڕ له به‌ر به‌رژوه‌وه‌ندی گشتیی..؟!
13- فیقهی ئیسلامیی و ڕووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی هاتوچۆ..؟! (حوادث السیارات).؟!
14- حوكمی خۆ پاڵاوتن بۆ وه‌ده‌ست گرتنی به‌رپرسێتی..؟!
15- جه‌نگیین له مانگه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا..؟!
16- تۆڵه‌و ئیقابه خواییه‌كان ناگۆڕدرێن..!
17- ده‌زگای چاودێریی و سۆراغ و پێداچوونه‌وه..؟!
18- حوكمی خه‌ته‌نه‌ی كچان له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه..؟!
19- حوكمی گومرگ و وه‌رگرتنی سه‌رانه..؟! وه جگه له زه‌كات، ئایا ڕه‌وایه ماڵی تر له موسڵمانان وه‌ر بگیرێت..؟!
20- حوكمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی..؟!
21- حوكمی ڕۆشتن بۆ هه‌نده‌ران..؟!
22- حوكمی په‌یمان و هاوپه‌یمانێتی له ئیسلامدا..؟!
23- ده‌بێت به‌ڕێوه‌به‌ری زیندان كێ بێت..؟!
24- مه‌سره‌فی زیندانی له‌سه‌ر كێ ده‌بێ..؟!
25- حوكمی گۆرانیی و مۆسیقا له‌به‌ر ڕۆشنایی فه‌رمووده‌كاندا..؟!
26- حوكمی به‌شداری ئیسلامییه‌كان له په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت..؟!
27- ئایا ئه‌زانی كێ هه‌ڵبژێریت بۆ (په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی و ڕابه‌رێتی ولاَت).؟
28- حوكمی قه‌ده‌غه كردنی فره ژنی له په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌یه‌ك له مه‌ڕ بڕیاری ژماره (62).؟!
29- وه‌لاَم و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر قه‌ده‌غه كردنی فره‌ژنی، بڕیاری (62)ی په‌رله‌مان و، باری كۆمه‌لاَیه‌تی و سیاسیی ئێستای كوردستان.؟!
30- حوكمی باوه‌ڕكردن و كاركردن به بوورجه‌كان..؟!
31- (300) پرسیار‌و وه‌لاَمی تایبه‌ت به ژنان و ئافره‌تانه‌وه.؟!
به ده‌یان فه‌تواو بۆچوونی تری مامۆستا ئه‌حمه‌د كه خوا یاربێت به‌م زووانه به چاپی ده‌گه‌یه‌نین..
سوپاس بۆ خودا كتێبى (بۆچوون و فەتواكانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود) كە نزيكەى (1000) لاپەە دەبێت ئامادەى چاپ و بڵاوكردنەوەيە..
[email protected]
سەردان 493
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان