باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی
پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی
له دوای وه‌فاتی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له ساڵی 2007ی زایینی، كه‌وتینه كۆكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا‌و له ماوه‌ی یه‌كساڵدا سوپاس بۆ خودا توانرا ئه‌رشیفێكی به‌رچاو له نووسین و وێنه‌و ده‌یان و سه‌دان نووسراوی مامۆستا له گۆڤار‌و رۆژنامه‌و سایت و ئه‌رشیفی دۆستاندا كۆ بكه‌ینه‌وه‌و سه‌ر له‌نوێ كتێبه‌كانی مامۆستاش له‌لایه‌ن (كاك ریاز)ی ئامۆزامان تایپ كرایه‌وه‌و هه‌موو ئاماده‌ی چاپكرانه‌وه..
- پاشان وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو له دوای یه‌كساڵ له‌وه‌فاتی مامۆستا له به‌رواری 25/1/2008 زایینی ده‌ستمان كرد به درووستكردن و دانانی ماڵپه‌ڕێك به ناوی مامۆستاوه‌و سه‌رجه‌م ژیان و به‌رهه‌م و تێكۆشانی مامۆستا له‌و ماڵپه‌ره‌دا كۆكرایه‌وه‌و به هه‌ردوو زمانی كوردیی و عه‌ره‌بی بلاَوكرایه‌وه، ده‌توانم بڵێم له‌و ساڵه‌دا بوونی ماڵپه‌ر له ئینته‌رنێت بۆ زانای ئایینی ده‌گمه‌ن بوو، به‌لاَم سوپاس بۆخودا له ساڵی 2008 وه تا ئه‌مرۆ و كاتی نووسینی ئه‌م ژیاننامه‌یه مامۆستا ئه‌حمه‌د خاوه‌نی ماڵپه‌ری تایبه‌تییه‌و سه‌رجه‌م ژیان و به‌رهه‌م و هزرو فه‌تواو تێكۆشانی له‌و ماڵپه‌ره‌دا كۆكراوه‌ته‌وه. (www.ahmadkaka.org).
- دانانى ماڵپەڕێكى بانگەوازى تايەبت بە دەعوەم بانگەزاى ئيسلاميي بەناوى دەنگى ئيسلام، ئەم ماڵپەڕە لە ساڵى ٢٠٠٢ لە وڵاتى بەريتانيا دامەزراوەو لەلايەن كۆمەڵێك مامۆستا‌و بانگخوازى دڵسۆز سەرپەرشتى دەكرا، دواتر لە ساڵى 2018ى زايينەوە لەلايەن پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموودەوە نوێكرايەوەو لەو بەروارەوە لەلايەن پرۆژەكانى شێخ ئەحمەد كاكە مەحموودەوە سەرپەرشتى دەكرێ.. كە زياتر لە 5000 بابەت لە خۆ دەگرێ و زياتر لە 2000 فەتواى گرنگى تێدايە. www.dangiislam.org
- هه‌نگاوی دوای دانانی ماڵپه‌ر، چاپكردن و پیاچوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌فسیری رامان بووه كه تا ئێستا زیاتر له (5) جار هه‌ڵه‌چنیی و وردبینی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، وه به تیراژی (16000) دانه چاپ و بلاَو كراوه‌ته‌وه، وه ده‌توانم بڵێم هه‌رجاره‌و گۆرانكاری نوێ و تازه‌گه‌ری به‌خۆوه بینیوه، سوپاس بۆ خودا له هه‌موو كوردستاندا ده‌نگ و سه‌دای تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و جێگای ره‌زامه‌ندی زانایان و رۆشنبیران و بیرمه‌ندانه، وه نه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بووه‌و ده‌بێ، ئه‌وه‌ش فه‌زڵی خوای تاقانه‌یه‌و زۆر منه‌تبه‌ری خوای تاقانه‌ین.. وه به‌رده‌وامیشین له خوێندنه‌وه‌و تازه‌گه‌ری له ته‌فسیره‌كه‌داو سالاَنه له مانگی ره‌مه‌زاندا چاپی نوێ ده‌كرێته‌وه.، لێره‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشیم بۆ مامۆستا به‌رزان له مه‌كته‌به رۆشنبیر كه به‌راستی دڵسۆزانه له به‌چاپگه‌یاندنی چاپی دووه‌می راماندا بوو، وه هه‌روه‌ها زۆر سوپاس و پێزانینم بۆ كاك عبدالحكیم له مه‌كته‌به (محوی 2) له شاری هه‌ولێر كه ماوه‌ی 3 ساڵه چاپكردنی ته‌فسیری رامانی گرتۆته ئه‌ستۆ، خوای گه‌وره پاداشتی خێریان بداته‌وه.
- هه‌نگاوی دوای درووستكردنی ماڵپه‌ر دانانی په‌یجێك بوو به ناوی په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له ساڵی 2009 ی زایینی، له‌و په‌یجه‌شدا به‌هامان شێوه‌ی ماڵپه‌ره‌كه گرنگیمان ده‌دا به به‌رهه‌م و فه‌تواو هزری مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود و سوپاس بۆ خودا ده‌ورو كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو، به‌و شێوه به‌رده‌وام بووین تا كۆتایی ساڵی 2011 زایینی، دواتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ی فه‌یس بووكه‌وه به فه‌رمی په‌یجه‌كه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود ناسێنراو به كه‌سایه‌تیه‌كی ناودارو ناسراو په‌یجه‌كه‌یان ناساند‌و سوپاس بۆ خودا له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م و به‌رچاودا لایكی په‌یجه‌كه‌مان به‌رزبوویه‌وه تا گه‌یشته زیاتر له دوو ملیۆن (2,550000) لایك ، ئیتر له‌و به‌رواره به‌دواوه په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌دو ناوی شێخ ئه‌حمه‌د له هه‌موو دونیادا بلاَوبوویه‌وه‌و به‌تایبه‌ت له كوردستان، وه له رووی به‌رزبوونه‌وه‌ی لایكه‌وه له عێراقدا به پله‌ی سێیه‌م ناوزه‌د كرا‌و له رووی كاریگه‌ریشه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به پله‌ی حه‌وته‌م ناوی بلاَوكرایه‌وه، وه الحمدلله ئێستا په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌یه‌كێك له پرۆژه زیندووه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د داده‌نرێ له دوای ته‌فسیری رامان، وه به سه‌دان و هه‌زاران پۆستی زانستیی و وه‌لاَمی گومانی ناحه‌زانی ئیسلام له په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د بلاَو كراوه‌ته‌وه‌و ده‌یان و سه‌دان كه‌س له‌رێی ئه‌م په‌یجه‌وه گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر ێگاری نووری ئیسلام و به یاسا نورانیه‌كانی قورئان ئاشنا بوون، ئێستاش به یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین په‌یجی ئیسلامیی كوردی داده‌نرێ.، لێره‌وه ده‌ستی ماندوونه‌ناسانه‌ی ئه‌دمینه به‌رێزه‌كان ده‌گوشم و رێز‌و حورمه‌تی تایبه‌تیشم بۆ خوشكه دڵسۆزه‌كانم له په‌یجی شێخ ئه‌حمه‌د.
www.facebook.com/ahmad.kaka.mahmod
- ئینستاگرام: یه‌كێكی تره له پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌ره‌حمه‌ت بێت، له مانگی (6 ی ساڵی 2015 ز) دامه‌زراوه، لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له ئینستاگرام له ئێستادا زیاتر له (335000) هه‌زار فۆلۆو شوێنكه‌وتووی هه‌یه‌و یه‌كێكه له لاپه‌ره زیندوو چالاكه‌كانی سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی ئینستاگرام، زۆر زۆر سوپاسی برایان و ئه‌دمینانی دڵسۆزم ده‌كه‌م له لاپه‌ره‌ی شێخ ئه‌حمه‌د له ئینستاگرام.
www.instagram.com/ahmad_kak_mahmood
- كه‌ناڵی تایبه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د له یوتیوب: كه‌ناڵی فه‌رمی شێخ ئه‌حمه‌د له یوتیوب له ساڵی 2012ی زایینی دامه‌زراوه‌و زیاتر له (25000) سەبسكرايب به‌شداربوومان هه‌یه‌و سوپاس بۆ خودا خاوه‌ن به‌رهه‌م و بلاَوكراوه‌ی تایبه‌تی خۆمانین، وه زیاتر له (6000) ڤیدیۆ له كه‌ناڵی شێخ ئه‌حمه‌د بلاَو كراوه‌ته‌وه‌و زیاتر له (3.397.000) مليۆن بینه‌ریشی هه‌بووه، وه به ده‌یان زنجیره‌ی وه‌لاَمی گومانه‌كان و زنجیره وه‌رگێرڕاوه‌كانی دكتۆر زاكیر نایك و ئه‌حمه‌د دیدات و دكتۆر عبدالواحدو مامۆستا هاورێ و مامۆستا دلێر گه‌رمیانی و ده‌یان بلاَوكراوه‌ی تر له‌و كه‌ناڵه‌دا بلاَو كراوه‌ته‌وه.
www.youtube.com/user/ahmadkakae
- توێتری شێخ ئه‌حمه‌د: به هه‌مان شێوه ده‌عوه‌و بانگه‌وازی ئیسلامیی له رێی توێتری فه‌رمیی شێخ ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود به‌رده‌وامه‌و یه‌كێكی تره له پرۆژه‌كانی تری كاری ئیسلامیی له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی توێتر ، له ئێستادا زیاد له (4.100) شوێنكه‌وتوو فۆلۆوەری هه‌یه‌و هه‌رچی له په‌یجی فه‌یس بوكی شێخ ئه‌حمه‌دو كه‌ناڵی یوتیوب بلاَو ده‌بێته‌وه راسته‌وخۆ ده‌چێته ناو توێتری شێخ ئه‌حمه‌دو سوپاس بۆ خودا له‌وێش ده‌نگ و ره‌نگی كاری ئیسلامیی كارایه. twitter.com/ahmadkakmahmood
- تلگرامی شێخ ئه‌حمه‌د: یه‌كێكی تر له پرۆژه بانگه وازییه‌كانی شێخ ئه‌حمه‌د له دوای وه‌فاتی دانانی تلگرامه بۆ ئه‌وانه‌ی كه له ولاَتی ئێران ده‌ژین و ناتوانن سوود مه‌ند ببن به بابه‌ت و بلاَوكراوه‌كانمان له تۆری كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بوك ، ئه‌م كه‌ناڵه‌ش له (12 / 7 / 2016)وه دامه‌زراوه‌و سوپاس بۆ خودا ئه‌كتیڤه‌و زیاتر له 2300 ئه‌نداممان هه‌یه‌و رۆژانه‌ش له زیادكردن و گه‌وره بووندایه.. ahmadkakmahmood@
- له دوای وه‌فاتی مامۆستاش توانراوه چه‌ند به‌رهه‌م و نووسینێكی مامۆستا ئاماده‌و به چاپ بگه‌یه‌نین له‌وانه:
* ئامادەو بە چاپگەياندنى ژيان و بەرهەم و تێكۆشانى مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود كە بە قەبارەى 450 لاپەرەو لە دوو توێى بەرگێكى جوان و قەشەنگ سەرجەم ژيان و بەرهەم و تيێكۆشان و دۆكيۆمێنتەكان و زۆرێك لە وێنەى سەروەرى مامۆستا.. لە سڵي 2018 لەلايەن ناوەندى ڕێنوێون چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
* په‌رتوكی: ژنان و كاروباری ژنان له ئیسلامدا/ به‌گرنگترین كتێب داده‌نرێ له بواری ژنان و كاروباری ژنانه‌وه‌و زۆربه‌ی ئه‌م كتێبه به‌شێوه‌ی به‌ش به‌ش له ماڵپه‌ری مامۆستادا بلاَوكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌كتیڤ ترین به‌شی ماڵپه‌ری مامۆستایه له‌به‌ر گرنگی ئه‌م كتێبه‌و ورده‌كاری مامۆستا ئه‌حمه‌د له‌و بواره‌دا، وه به‌تیراژی (5000) دانه له لوبنان چاپ كرا‌و له‌لایه‌ن مه‌كته‌به‌ی رۆشنبیره‌وه له سلێمانی چاپ و بلاَوكرایه‌وه.
* ڕامیاری له ئیسلامدا/ یه‌كێكی تر له به‌رهه‌مه‌كانی مامۆستا له داوی وه‌فاتی، په‌رتوكی سیاسه‌ت له ئیسلامدا یه، ئه‌م په‌رتوكه‌ش یه‌كێكه له په‌رتوكه گرنگه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌دو له ساڵه‌كانی (1986) نووسراوه‌و به‌ڵام له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كه له ساڵی (2008)ی زایینی له‌لایه‌ن ده‌زگای پرۆژه‌ی تیشكه‌وه چاپ و بڵاوكرایه‌وه. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه. دواتر لە ساڵى 2018ى زايينى وردبينى و لێكۆڵينەوەى فەرموودەكانى بۆ كرا‌و پاشان لەلايەن ناوەندى ساراوە چاپ و بڵاوكرايەوە.. لەگەڵ رێز‌و پێزانينمان بۆيان.
* یه‌كێكی تر له به‌رهه‌مه بلاَوكراوه‌كانی مامۆستا له دوای وه‌فاتی، كۆكردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی نامیلكه‌و ده‌ستنووسه كورته‌كانی بوو له ساڵه‌كانی (1980ی زایینی تا 2005 ز) و پاشان چاپكردنیان بوو له دوو توێی كتێبێكدا به‌ناوی (وەڵامى گومان و چەواشەكارى ناحەزانى ئيسلام)، ئه‌م كتێبه‌ش له‌لایه‌ن ناوەندى ڕێنوێون چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
* بەرهەمى (كێشە كۆمەڵايەتييەكان و چارەسەريان لە ئيسلام‌دا) ئەم بەرهەمەش سوپاس بۆ خودا دواى خوێندنەوەو لێكۆڵينەوەى فەرموودەكانى لەلايەن ناوەندى ڕێنوێون چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
* بەرهەمى (پرسيارو وەڵامى شەرعى تايبەت بە ئافرەتان) ئەم بەرهەمەش زياتر لە 700 پرسيارو وەڵامى شەرعييەو دواى لێكۆڵينەوەى فەرموودەكانى لەلايەن ناوەندى ڕێنوێون چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
* یه‌كێكی تر له‌به‌رهه‌مه بڵاوكراوه‌كان له دوای وه‌فاتی مامۆستا ده‌ركردنی دوو ژماره (گۆڤاری مه‌ردی ڕێ) بوو، ئه‌م گۆڤاره (2) ژماره‌ی لێ چاپ كرا‌و گرنگی ده‌دا به سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیانی رۆشنبیری و كۆمه‌لاَیه‌تی و هزرو فكری مامۆستا ئه‌حمه‌دو زیاتر له (70) كه‌سایه‌تی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا سازدراوه‌و به‌ده‌یان بابه‌ت له‌سه‌ر مامۆستا نووسراوو بلاَو كراوه‌ته‌وه.
* یه‌كێكی تر له گرنگترین به‌رهه‌می دوای مامۆستا كه له ئێستادا سه‌رقاڵی رێكخستن و ئاماده‌كردنین وه‌رگێرانی ته‌فسیری رامانه بۆسه‌ر زمانی فارسی كه له لایه‌ن مامۆستایه‌كی به‌توانای شاری "سنه"ی كوردستانی ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش به گرنگترین پرۆژه‌ی دوای وه‌فاتی مامۆستا داده‌نرێ و له‌به‌ر گرنگی ته‌فسیره‌كه‌و ناوه‌رۆكیی و بابه‌ته عه‌قیده‌یی و فیقهیی و زانیارییه گشتییه‌كانی، دوای پرس و راو وردكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی رابوونی ئیسلامیی له كوردستانی ئێران هه‌ستاین به پرۆژه‌ی وه‌رگێرانی ته‌فسیری رامان بۆ سه‌ر زمانی فارسی، خوا پاداشتی خێری ئه‌و مامۆستا به‌رێزه بداته‌وه‌و له دڵسۆزیی و خه‌مخۆریی مامۆستایان و دڵسۆزانمان گه‌لێك مه‌منونین.
* ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دوای وه‌فاتی مامۆستا "ره‌حمه‌تی خوای لێبێت" ئاماده‌ی چاپ كراون وه‌ك له باسی به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانیدا هێمایان پێكراوه، ئه‌م ژیاننامه‌ی به‌رده‌ستانه‌و پاشان كۆكردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م فه‌تواو بۆچوونه‌كانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمووده بەناوی (بۆچوون و فه‌تواكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود) كه زیاتر له 1000 فه‌توا ده‌بێت، پاشان له ئاماده‌كردن و خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین ده‌ستنووسی دیكه‌ی مامۆستاداین وه‌ك: (ئیسلام یان سۆشیالیزم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كاندایه) و (جووله‌كه بناسه). خوا یاربێت تا كۆتایی به‌رهه‌م و نووسینه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لێره‌دا باسی لێوه بكه‌ین: ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرۆژه بانگخوازیانه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود له گرنگترین و به‌رچاوترین خاڵی سه‌ركه‌وتنی دوای فه‌زڵی خوای میهره‌بان ئه‌وه‌یه: ئه‌م پرۆژانه پرۆژه‌یه‌كی گشتیی ئیسلامییه‌و ماڵ و بڵنگۆی هه‌موو موسوڵمانێكه كه بیه‌وێ ده‌نگ و ره‌نگی له‌م پرۆژه بانگخوازیانه‌دا بلاَو ببێته‌وه‌و خزمه‌تێك به ئایین و ره‌وشتی به‌رزی ئه‌م گه‌له موسوڵمانه بكات، به‌بێ جیاوازی كردن له نێوان كۆمه‌ڵ و تاقم و بیرجیاوازی نێوان موسوڵمانان، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م پرۆژانه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌تایبه‌ت په‌یجه‌كه‌ی بووه‌ته كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ماڵ جیایی و ده‌نگ و ره‌نگه دوور كه‌وتووه‌كان له یه‌كتریی و به‌ڵێنمان داوه خوایاربێت كه تا كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و رێره‌وو په‌یره‌وه برۆین و ئاواتی گه‌وره‌ی موسوڵمانان و جه‌نابی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود بهێنینه دی.
وقل اعملوا فسیری الله عملكم ورسوله والمؤمنون.
[email protected]
سەردان 660
باسی ده‌هه‌م: پرۆژه بانگه وازییه‌كانی مامۆستا دوای وه‌فاتی باسی نۆیه‌م: ئه‌و نوسینانه‌ی له‌سه‌ر مامۆستا نووسراون باسی هه‌شته‌م: ستایشی زانایان و كه‌سایه‌تیی و ناودارانی كوردستان له‌سه‌ر مامۆستا باسی حه‌وته‌م: فه‌تواكانی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی شه‌شه‌م: عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی مامۆستا باسی پێنجه‌م: رۆشنبیری مامۆستا‌و فراوانی زانستیی باسی چواره‌م: پۆسته بانگخوازییه‌كانی مامۆستا باسی سێهه‌م: به‌رهه‌م و نووسراوه‌كانی مامۆستا باسی دووه‌م: وانه بێژیی مامۆستا‌و قوتابیی و فه‌قێكانی باسی یه‌كه‌م: مامۆستاكانی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود به‌شی دووه‌م: ژیانی زانستیی و بانگخوازی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه محمود باسی پانزه‌هه‌م: سۆزی ئازیزان بۆ مامۆستا باسی چوارده‌هه‌م: پرسه‌ی مامۆستا باسی سیانزه‌هه‌م: شێواز‌و كاتی وه‌فاتكردنی مامۆستا باسی دوانزه‌هه‌م: خه‌مخۆری مامۆستا بۆ یه‌كریزیی و یه‌كهێزی موسوڵمانان