چەند پرسیارێكی جیاجیاو گرنگ لە بارەی ژنانەوە؟ (2)
چەند پرسیارێكی جیاجیاو گرنگ لە بارەی ژنانەوە؟
بەشی دووەم و كۆتایى
وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
23- بانكە سوو دارەكان.. سوو گەورەترین گوناحەو خودا نەفرینی كردووە لە بخۆریی، لە نووسەریی، لە شایەتەكانیی.
24- بانق هەر قازانجێكی پێدایت، مەیگێڕەوەو مەیشیخۆ، بەڵكو بیكە بەخێرو صەدەقە بە هەژارو نەدارەكان.
25- (شێخ بن باز) دەڵێ: دانانی پارەو عوملە - ئەگەر چی بە ئەمانەت و بێ فائیزیش بێت - لە بانقەكاندا دروست نییە.
26- پارە ڕاكێشان لە بانقەكاندا بە فائیز، ئەگەرچی بۆ كارێكی شەریف و پەسەندیش بێت، وەكو خانوو و چارەسەری نەخۆشیی و زەواج و، قەرز دانەوە، دروست نییە.
27- سوننەتە لای نەخۆش بڵێیت: ((لابأس طهور إن شاءالله)). (صحيح البخاري، كتاب المناقب، باب علامات النبوة في الإسلام، حديث : 3440).
28- بردنی گوڵ بۆ نەخۆش دروست نییە، چونكە سەرفی ماڵە بە بێهوودەو، چاو لێگەری دوژمنانی خودایشە.
29- ژن هەركە لە ماڵ دەرچوو دەبێ:
- حیجابی كامڵ و تەواوی هەبێ.
- تێكەڵیی پیاوان نەكات.
- ئادابی شەرعی ڕەچاو بكات.
- مێرد ڕازیی بێت.
- بۆنخۆشی بە كار نەهێنابێت.
30- چوونیان بۆ بازاڕ، مەحرەم پێویست ناكات لەگەڵ ژناندا ببێ، مەگەر كاتێ ترسی فیتنە ببێ، چونكە لە سەردەمی پێغەمبەردا ژنان بەبێ مەحرەم دەچووونە بازاڕ.
31- دەنگ وەرگرتن لە هیچ موسڵمانێك - بەبێ هۆكاری شەرعی - دروست نییە، ئەگەرچی لەسەر داوای باوك و دایكیش بێت.
32- دوعا كردن لە ناو كاغەزدا - تەنانەتی لە نوێژیشدا - قەیدی نییە، بەڵام ئەگەر لەبەر دوعا بكرێت باشترە، بۆ ئەوەی دڵ سەرقاڵ نەكرێ بە شتێكی ترەوە.
33- كەسێك تەوبەی كردو پاشان گەڕایەوە سەر بارودۆخی پێشووی، تەوبەی یەكەمی رەوایەو، ئەگەر ئەمجارەیش، یان چەندجار تەوبە بكات دەتوانێ و دەرگای ڕەحمەتی خودا واڵایە.
34- دەستگرتنەوەو (فنجان)و خوێندنەوەی بورجەكان.. هەموو ئەمانە (كەهانە)و نوقڵانە لێدانەو، لە ئیسلامدا حەرام و قەدەغەیە، وە بە بەشێك لە جادوو و سیحر دادەنرێ و داوای (غەیب) زانینەو چەواشەكردنی مەردمە.
35- سەبارەت بە رۆژوو لەمانگی (رەجەب)دا، فەرموودەیەكی تایبەت بە فەزڵی رۆژوو تێیدا سابت نەبووە.
36- گاڵتەكردن بە ژنانی ئیمانداری (محجبە)، لەبەر دینداریی و خۆبەستنەوە بەشەریعەتی ئیسلامەوە، كوفرە.
37- كەلوو (بورج)ـەكان.. ئەو جێگایانەن (خۆر) پیایاندا تێ دەپەڕێ، ئەمەش ناوی هێندێكیانن: (بەرخ، گا، جەوزا..) خودا نەبێ هیچ كەسێك نازانێ چی ڕوو دەدات تیایاندا.. هەركەسێك بڵێ – بۆنمونە – لە بورجی گادا خۆشییەك، یان ناخۆشییەك ڕوو دەدا، بێ شك دەستێوەردانی (غەیب)ـە، خۆ ئەوەیش كاری خودایەو جگە لە خۆی كەس نایزانێ.
38- گرەو كردن (مراهنە): دوو كەس بە یەكتر دەڵێن: ئەگەر قسەكەی من بوو، دەبێ ئەوەندەم بدەیتێ، خۆ ئەگەر قسەی تۆ بوو، من ئەوەندەت دەدەمێ.. ئەمە بەر قومار دەكەوێ و حەرامە. (شێخ بن باز).
39- باوك و دایك پاش مردنیان هەقە لەبەر ئەوان ئەم شتانە بكرێن:
- دوعایان بۆ بكرێ.
- داوای لێبوردنیان بۆ بكرێت.
- جێبەجێكردنی وەسیەتنامەكەیان.
- ڕێزگرتن لە هاوڕێیانیان.
- سەردان لە خزمانیان.
40- كەسێك كردو كەسابەتی حەرام بێت، دەبێ هەوڵ بدرێت نانی نەخورێ، خۆ ئەگەر نەدەكرا، دەبێ بەپێی پێوێست بخورێ، چونكە ئەو جۆرە كەسانە گومان هەیە لە حەڵاڵیەتی خواردنی نانیاندا.
41- خواردنی نانی ئەو كەسانە سوو كارو سوو خۆرن حەرامە، ئەگەر دەعوەتی كردی بۆ نانخواردن، نابێ وەڵامی بدەیتەوە، بەڵام ئەو كەسانە ماڵیان تێكەڵە لە حەڵاڵ و لە حەرام، نانخواردنیان قەیدی نییە.
42- لە ملكردنی ئەو گەردن بەندو (ملوانكە)یە ناوی خودای لێ نووسرابێ، قەیناكات، ئەگەرچی لەمل نەكردنی باشترە، بەڵام دەبێ بە شەودا داینێ و پێوەی نەچێتە هەندی جێگا شیاو نەبێت بۆ ئەو ناوە پیرۆزە.
43- ئەو گۆشتانەی لە دەرەوەی وڵات دەهێنرێن، سێ حاڵەتیان هەیە:
- دەزانرێ كە بە شێوەی شەرعیی سەر بڕاوە، ئەمە حەڵاڵەو دەخورێ.
- دەزانرێ بە شێوەی ناشەرعیی سەربڕاوە، ئەمەیان ناخورێ.
- دوو دڵین: ئاخۆ بە شەرعیی سەربڕاوە، یانە.؟ ئەمەیشیان هەر دەخورێ و حەڵاڵە، چونكە پێویست ناكات ئەوەندە لە سەری بچین: ئاخۆ چۆن سەر بڕابێ، ئاخۆ (بسم اللە) لەسەر كرابێ یانە.؟
44- قسەكردنی كچان و كوڕان، یان بڵێین: پیاوان و ژنانی نامەحرەم لە تەلەفوندا، بە مەبەستی ئەوینبازیی خۆشەویستی، ناڕەواو ناشەرعییە، دەبێ هەردوولا خۆیان لەو جۆرە ئاخاوتنە بپارێزن، خۆ ئەگەر زەروورو پێویست بوو، قەیدی نییە، بە مەرجێ بە پێی پێویست بێت.
45- بەكارهێنانی وشەی (ئالوو) لە تەلەفوندا، وشەیەكی (فەرەنسییە) هەقە موسڵمانان وشەیەك بۆخۆیان بەكار بهێنن، هی خۆیان بێت.
46- ئەگەر مرۆڤ (ژن و پیاو) شتێكی دیت، پێی خۆشحاڵ، یان پێی سەرسامبوو، وەیان حەزی لێ نەدەكرد، هەقە – لە باتی چەپڵە - (سبحان اللە، اللە اكبر) بكات، چونكە پێغەمبەر هەركات شتێكی دیتبا پێی خۆشحاڵ بووبا، یان پێی خۆش نەبووبا ((سبحان اللە)) یان ((اللە اكبر))ی دەكرد. اللجنە الدائمە.
47- وێنەی هەر شتێكی گیاندار (مرۆڤ، ئاژەڵ) حەرامە، بەڵام وێنەی ئەو شتانەی بێ گیانن ڕەوایە.
48- بەیەكگەیشتنی ژن و پیاو لە (ئاسانسوار) دا، خەڵوەتە، واتە: نابێ پێكەوەو دوو بە دوو بچنە ناویەوە.
49- وێنە فۆتۆگرافیەكان.. قسەی ڕاست ئەوەیە، وەكو وێنەكانی ترەو حەرامە، چونكە ئەو بەڵگانەی وێنەی گیاندار حەرام دەكات، گشتییە، واتە: فۆتۆگرافی بێت، بەدەست بێت، پەیكەر بێت یان نا.
50- هەركەسێك چاوی پیس كاری تێكرد، ئەم حاڵەتانەی بۆ بەكار دەهێنرێت:
- سوورەتی (فەلەق)و (الناس)و (آیة الكرسی)و سوورەتی (الكافرون)و (الفاتحة)و ئایەتی كۆتایی سوورەتی (بەقەرە)ی بەسەرا بخوێنرێ.
- چاودەر دەستنوێژ بگرێ و ئاوەكەی بكرێ بەسەر چاو دراوەكەدا.
51- خێرو خێرات كردن بۆ خەڵكانی ناموسڵمان دروستە، بەمەرجێ شەڕفرۆش نەبن لەگەڵ موسڵماناندا.
52- هەڵوەشانەوەی جادوو بە جادوو:
- ئەگەر بە قورئان و ئەو دوعایانە بێت حەڵاڵن، ئەوە ڕەوایەو دروستە.
- ئەگەر ئەمیش بەجادوو هەڵیوەشاندەوە حەرامە.
53- ئاخۆ سیحر حەقیقەتێكی هەبێ ؟ (شێخ بن باز) دەڵێ: بەڵێ هەقیقەتی هەیە، وە (شەیاتین) دەپەرستن و گوێڕایەڵی ئەوانن، شەیاتینیش خودا توانای داونەتێ كە هەندێ كاری سەرسوڕهێنەر ئەنجام بدەن.
54- دڵ ناڕەحەتیی و (قەلەق)ـی نەفسیی، بە نووشتە كردنە مل و هەڵواسینی بە قۆڵ و باڵیەوە چارەسەر ناكرێ، بەڵكو بە:
- قورئان خوێندن و ئەو دوعایانەی هاتوون.
- زیكر كردن و ئاكاری چاك كردن.
- خۆ دوورخستنەوە لە گوناح و تاوان.
55- جگەرە كێشان حەرام و قەدەغەیە، چونكە زەرەرمەندە بۆ مرۆڤ.
56- چوونە لای (كەهەنە)و نوقڵانە لێدەرو فاڵچییەكان بۆ چارەسەرو عیلاج حەرامەو ڕێی لێ گیراوە، چونكە گەلێ جار درۆو دەلەسە دەكەن و خەڵكی پێچەواشە دەكەن و بە ناڕاست دەردەچێ، ئەگەرچی هەندێ كاتیش ڕاست دەرچێ.
57- هەر كەسێك داوای ناوی نەخۆش و دایكی نەخۆشەكەی كرد، ئەوە (جنی) بەكار دەهێنێت. (شێخ بن باز).
58- چارەسەری (بەسراو) بەرامبەر بە ژنەكەی:
- حەوت (7) گەڵای تەڕی داری (نەبەق) بهێنرێ و بە بەرد، یان بە هەرشتێك بكوترێ و بكرێتە ناو قاپێكەوە، ئینجا ئەوەند ئاوی تێبكات بەشی خۆ شۆرینی بكات، پاشان خۆی پێ بشۆرێت.
- (ێیە الكرسی، سوورەتی: فەلەق، ناس، ئیخلاص، كافرون) ئەو ئایەتانەی جادوویان پێ هەڵدەوەشێتەوە (122-117)ـی سوورەتی (ئەعراف)، (79-82)ـی سوورەتی یونس، (65-69)ـی سوورەتی (تاها) بەسەر ئاوەكەدا بخوێنرێ، پاشان هەندێ لە ئاوەكە بخواتەوە بەوی دیكەش خۆی بشۆرێ - ان شاوالله - شیفای بۆ دێت، ئەگەر جارو دووجار پێویستی دەكرد بەكار بهێنرێ قەیدی نییە بەكاری بێنن تا چاك دەبێتەوە.
59- فوو كردن بە ئاودا: ئەگەر مەبەست (تبرك) بوونی ئاوەكە بێت بەفووی ئەو كەسە، ئەوە كارێكی حەرامەو جۆرە شیركێكە، چونكە جگە لە فووی پێغەمبەر (تبرك) بە فووی هیچ كەسێك ناكرێ، خۆ ئەگەر هەندێ قورئان بخۆێنێ و فووی پیا بكات، قەیدی نییە، چونكە هەندێ لە (سەلەف) كردوویانە، پێغەمبەریش سوورەتی (فەلەق و، ناس)ـی لە كاتی خەودا دەخوێندو فووی دەكرد بە هەر دوو دەستییداو دەیهێنا بە جەستەیدا.
بەشی كۆتایی
بەروار2020/04/06سەردان 742
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟