پرس و راوێژ لەسەر ژنان و پەیوەندییان بەخەڵكانی ناموسڵمانەوە؟

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و پەیوەندییان بەخەڵكانی ناموسڵمانەوە؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

وەڵام/
1- ئەگەر دراوسێیەكی كافری هەبوو، پێویستە چاكەو پیاوەتی لەگەڵ بكرێت، بەڵكو ئەو چاكەیە كاریگەر بێ‌ لەسەری.
2- كڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەگەڵ كافراندا لە چوارچێوەی شەریعەتی ئیسلامدا ڕەواو دروستە.
3- ئەگەر بەشێوەی رەسمیی هێنرانە وڵاتەوە، دەبێ‌ ڕێزیان لێ‌ بگیردرێ‌ و مامەڵەی چاكیان لەگەڵ بكرێ‌ و ستەمیان بەرامبەر نەكرێ‌ و مافی خۆیانیان بدرێتێ‌.
4- نابێ‌ موسڵمان لەسەر حسابی دین موجامەلە لەگەڵ كافران بكات، یان كارەكانی ئەوانی لا پەسەند بێت.
5- نابێ‌ موسڵمان لە كاتی جەژنەكانیاندا، بچێت جەژنە پیرۆزەیان لێ‌ بكات، چونكە ئەوە ددان نانە بە كارە ناشەرعییەكانیاندا.
6- موسڵمان دەتوانێ‌ دیاری كافران وەرگرێ‌ و قەبووڵی بكات، چونكە پێغەمبەر دیارییەكەی (مقوقس)ی پاشای (میسر)ی قەبووڵ كرد.
7- هەقە موسڵمان لە ژوورێكدا لەگەڵ كەسێكی كافردا كۆ نەبێتەوە، خۆ ئەگەر زەروورو پێویست بوو قەیناكات، ئەگەرچی پێكەوەیش نان بخۆن و هەڵس و كەوت بكەن، بەمەرجێ‌ دینەكەیی و ئەخلاقیاتی بپارێزێ‌.
8- پێویستە موسڵمانان مێژووی كافران (بە گاورەكانیشەوە) بەكار نەهێنن، چونكە هاوەڵان لەو سەردەمەدا مێژووی ئەوان هەبوو، كەچی لایاندا لێی و مێژووی (هیجری)یان داهێنا بۆ خۆیان.
9- چوونە دەرەوە بۆ وڵاتی كافر نشین، بەم مەرجانە نەبێ‌ دروست نییە:
- بتوانێ‌ دین و ئایینی دەربخاو ئەركە خواییەكان بپارێزێ‌، (تەمەلوق) نەكاو خۆی بە كەم نەزانێ‌ و خاو نەبێتەوە لە دینداریی.
- سەفەرەكەی لەبەر پێویستیی و زەروورەت بێت، وەكو چارەسەری نەخۆشیی و فێربوونی ئەوشتانە تەنها لەوێ‌ دەست دەكەون و وڵات پێویستی پێیان هەبێت.
- بەڵام سەفەر بۆ پیاسەو ڕا بواردن دروست نییە.
10- هاوبەشی گاوران و جوولەكەو هەر خەڵكێكی تر لەو چەشنە دروست نییە، چونكە بەشداری كردنیان خۆ شوبهاندنە بەوانەوە، ئەوە كارێكی نادروست و حەرامە.
11- دەتوانرێ‌ كافرو خوانەناس بهێنرێ‌ و جل و بەرگیان پێ‌ بشۆردرێ‌ و نان و چێشتیان پێ‌ بكرێت، ئەگەرچی فەرموودە هەیە كە بەر لە چێشتەكە دەبێ‌ قاپ و قاچاخەكەیان بشۆردرێ‌، بەتایبەتی كە ئەوان شەرابی تێدا دەخۆنەوەو گۆشتی بەرازی تیا دەكوڵێنن.
12- ڕاگرتنی كارەكەری ناموسڵمان و خزمەتكارو شۆفیری غەیرە موسڵمان و كرێكاری ناموسڵمان لە (الجزیرة العرب) دروست نییە، چونكە هەر ئەوكات كە جوولەكەو گاور ئەو هەموو گزیی و خەیانەتەیان كرد، پێغەمبەر فەرمانیدا كە لەوێ‌ دەربكرێن، چونكە هێنانی كافران بۆ وڵاتی موسڵمانان، مەترسی گەورەی لێدەوەشێتەوە بۆ دین و رەوشتی موسڵمانان.
13- دەعوەتكردنی خەڵكانی خراپ و خوانەناس بۆسەر زەماوەند ئەگەر مەبەست لەو دەعوەتە، دڵخۆشكردنیان بێت بۆ هێنانیان بەرەو ئیسلام، ئەوە كارێكی باش و قەشەنگە، خۆ ئەگەر هەر مەبەست نانخواردنێك بوو و هیچی تر، ئەوا پێویست ناكات.
14- سەر بڕاوی دەستی خاوەننامەكان دەخورێ‌، بەمەرجێ‌ نەزانرێ‌ بە غەیرە شەرعیی سەر بڕاون.
15- سەر بڕاوی كافرەكانی تر، ئاگرپەرستبن، یان بتپەرست، یان كۆمۆنیست.. ناخورێ‌ و حەرامە.

بەروار2020/04/06سەردان 366