پرس و راوێژ لەسەر ژنان و چوونە لای پزیشك؟
پرس و راوێژ لەسەر ژنان و چوونە لای پزیشك؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- هەر شتێك زۆر پێویست نەبێ، بۆ پزیشك ناڕەوایە بیبێنێ و دەستی لێ بدات.
2- كاتێ ژنان دەچنە ژوورەوە لای پزیشك، دەبێ مەحرەمیان لەگەڵ بێت، واتە: نابێ بە تەنها بچێتە ژووری پزیشكەوە، چونكە خەڵوەت ڕوو دەدات، ئەوەیش حەرام و قەدەغەیە.
3- دەبێ لە كاتی چارەسەردا، دكتۆر هەر ئەو جێگایە ببینێ، پێویستی بەچارەسەر هەیە.
4- تا بكرێ پزیشكی ژنان چارەسەریان بۆ بكات، نابێ بچنە لای پزیشكی پیاو.
5- پێویستە پزیشك و ژنە كارمەندەكانی نەخۆشخانەكان، جل و بەرگێكی وا لەبەر بكەن جەستەیان داپۆشێ و تەسك و ترووسك نەبێ لەبەریاندا.. واتە: نە ئەوەندە تەسك بێ و قەدو باڵای بگوشێ، نە ئەوەندەش پان و پۆڕ بێت رێ لە ئیش و كارەكانیان بگرێ.
6- دروست نیە پزیشك و هەر ئافرەتێكی تر لە نەخۆشخانە، یان لە هەر جێگایەكی تردا بەتەنها بمێنێتەوەو خەڵوەت روو بدات.
7- بەكارهێنانی وشەی (سستر) واتە: خوشك بەزمانی ئینگلیزی، هەقە تەنها بۆ ژنانی ئیماندار بەكار بهێنرێت.
8- ژنێك بچێتە لای پزیشكی ددان بۆ چارەسەر، یان بەپێچەوانەوە.. پێویستە ژنان لای پزیشكی ژنان و، پیاوان لای پزیشكی پیاوان بچن، مەگەر زۆر پێویست بێ و دەست نەكەوێت.
بەروار2020/04/06سەردان 564
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟