پرس و راوێژ لەسەر ژنان و كاروباری قوتابخانە؟

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و كاروباری قوتابخانە؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

وەڵام/
1- لێدانی ئەو قوتابیانەی (كچ و كوڕ) گوێ‌ بە وانەكانیان نادەن و، مامۆستایش هەموو ڕێگەیەكی گرتە بەر بۆ چاكبوونیان و چاك نەبوون دروستە، بەڵام دەبێ‌ سووكە لێدانێك بێت و مەبەست وە بیرهێنانەوەی وانەكانیان بێت.
2- گاڵتەو مەسخەرە بە مامۆستا، لە فەرهەنگی موسڵماناندا نییە، بۆیە دەبێ‌ هەموو قوتابییەك بەرامبەر بە مامۆستا بە ئەدەب و خاوەن وێڵ و شەرم بێت، نابێ‌ بەهیچ شێوەیەك ئازاری بدەن.
3- پێویستە ژنان - بەتایبەت - ئەوەند كاتی خۆیان بە ئیش و كاری ماڵەوە نەكوژن، بەڵكو دەبێ هەندێكی بۆ خوێندنەوەوەو فێربوون بەكار بێنن.
4- دروست نییە بۆ قوتابیی (كچ و كوڕ) بە هیچ شێوەیەك گزیی و قۆپی لە وانەكانیاندا بكەن، ئەگەرچی وانەی ئینگلیزیش بێت.
5- هەقە مامۆستای كچان ژن بێت، بۆ ئەوەی تووشی ڕوانین و تێكەڵیی و فیتنەو كاری ناپەسەندو ناشەرعیی نەبن، هەر لەبەر ئەوەیشە تێكەڵكردنی كچان و كوڕان لە قوتابخانەكاندا كارێكی ناڕەواو نادروستەو دینی ئیسلام قەبووڵی ناكات.
6- هەقە مامۆستا بەهیچ شێوەیەك دیاری لە قوتابی وەرنەگرێت، تا تووشی ناحەقیی و ستەم نەبێت، چونكە لەوانەیە ئەو قوتابیە مەبەستێكی هەبێ‌ لەو دیاری بردنەیەدا.
7- هەندێ‌ مامۆستا، یان كارمەند، هەموو پێكەوە، هەر یەكە شتێك لە مانگانەكەیان دادەنێن و پاشان هەر مانگەی دەدرێ‌ بە یەكێكیان، ئەوە كارێكی باشە، چونكە قەرزێكەو هیچ فائیزی تێدا نییە.
8- هەڵسانەوەی قوتابی لە پۆلدا، لەبەر هاتنی مامۆستا، شتێكی (مەكروهە)، واتە: چاك وایە نەبێت.
9- خۆیندن و (تخصص)ـی كچان، بۆنموونە: لە (كیمیا، ئەندازیاری) تا زۆر پێویستی وڵاتمان نەبێت، هەق نییە ژنان بەوەوە خۆیان خەریك بكەن، چونكە دەرفەتگەلێكی تر هەیە، ئەوان رۆڵی تێدا ببینن، سەرەڕای ئەوەیش، بۆ دوایی دەبێ‌ بچێتە ناو پیاوان و تێكەڵی دروست دەبێت.
10- دواكەوتنی مامۆستا (ژن و پیاو) لە دەوام، كاریكی ناڕەواو نادروستە، چونكە ئەو چۆتە ژێرباری ئەو ئەركەوە، هەقە جێبەجێی بكات بێ‌ دواكەوتن، خوا دەفەرموێ‌: (وأوفوا بالعهد ان العهد كان مسئولا).
11- مامۆستای كچان، دەبێ‌ ژن بێت.. بۆیە ئەگەر پیاو بوو، دەبێ‌ خۆیان لە ڕوانینی نا پێویست بپارێزن.

بەروار2020/04/06سەردان 855