پرس و راوێژ لەسەر ژنان و شیردان؟

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و شیردان؟

نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

وەڵام/
1-منداڵێك مەمكەی ژنێكی گرت و مژیی، پاشان بەریدا بۆ هەناسەدان، یان بێتاقەت بوو، یان لەم مەمكەوە گواستیەوە بۆ ئەوی تریان، یان تێر بوو، هەموو ئەمانە بە یەك كەڕەت دادەنرێت، ئەگەر دووبارەی كردەوە دەبێتە دوو كەڕەت، ئەگەر لە یەك مەجلیسیشدا بێ‌.
2- شیر بە شایەتی تەنها ژنێكی صاڵح و دیندار و ناوبانگ بە راستگۆ، ئیتر شیر دەرەكە بێ، یان ژنێكی تر بێت، وەر دەگیرێ‌ و ئیسپات دەبێ‌.
3- شیر بەم دوو مەرجە كاریگەری دەبێ‌:
- دەبێ‌ لە پێنج جار كەمتر نەبێت، هەر پێنج جارەكەیش منداڵەكە تێر ببێ‌.
- تەمەنی منداڵەكە دوو ساڵ زیاتر نەبێ‌.
4- هەر كەسێك كەوتە گومانەوە: ئاخۆ پێنج جار شیری خواردووە یانە.؟ شایەتیشی نەبوو، بەوە حەرام نابێت.
5- ژن شیر بەهەر منداڵێك بدات، لەم شتانەی خوارەوەدا دەبێتە دایكیی ئەو منداڵە:
- ناتوانێ‌ مارەی بكات.
- دەتوانێ‌ بەئارەزووی خۆی تەماشای بكات.
- لە خەڵوەتدا دەتوانن پێكەوە دانیشن.
- دەبێتە مەحرەمیی.

6- ئەگەر لە ڕێی (ترومپاوە) شیر بەمنداڵ درا، یان كرایە ناو پەرداخێكەوەو پێَیدرا، هەر وەكو ئەوە وایە خۆی لە مەمكەكە خواردبێتی.

بەروار2020/04/06سەردان 531