پرس و راوێژ لەسەر ژنان و خزمەتی منداڵ؟ بەشی یەكەم

پرس و راوێژ لەسەر ژنان و خزمەتی منداڵ؟

نووسین وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود

بەشی یەكەم

وەڵام/
1- سەردەمی جاهیلیەت، زۆر بە كەم و چاوی سووك سەیری كچانیان دەكرد.! بۆیە كردەوەی وا دەبێتە مایەی توڕەیی خودای گەورە، خۆ گەلێ‌ جاریش كچان زۆر باشترن لە كوڕان.
2- منداڵ شەفاعەت و تكا دەكات بۆ باوك و دایكی.
3- كارو كردەوەی مناڵان بۆ خۆیان دەبێ، بەڵام پاداشی باوك و دایكیشیان دەدرێتەوە لە بەرامبەر فێركردن و ڕێنماییكردنیان بۆ كارو كردەوەی چاك.
4- جەژن و ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی لەدایكبوونی منداڵەوە دروست نییەو، نابێ‌ ئامادەیشی ببین و پیرۆز باییشیان لێ‌ بكەین.
5- هەڵگرتنی وێنەی منداڵان، ئەگەر چی هەڵیش نەواسرێن بەدیواردا دروست نییە، مەگەر پێویست بێت بۆ پاسا پۆرت و ناسنامەو... هتد.
6- نوشتەكردن بە شانی منداڵاندا، بە مەبەستی پاراستنی لە چاو، یان لە جنیی، یان لە نەخۆشی دروست نییە.
7- ناونانی منداڵ، چ لە ڕۆژی لەدایكبوونی، چ لەڕۆژی حەوتەمدا دروستە.
8- هەر ناوێك بەندایەتی بۆ غەیری خودا بگەیەنێ، وەكو (عبدالنبی – عبدالرسول..) حەرامەو دروست نییە.
9- ئاهەنگ گێڕان بۆ منداڵ ناونان، سوننەت نییە، چونكە پێغەمبەر و هاوەڵان، كاری وایان نەكردووە.
10- ناو گۆڕین لەبەر ناوچاوو (طالع) دروست نییە، چونكە كاری (كەهانە)و نوقڵانە دەرەكانە، بەڵام لەبەر ناشرینیی دروستە.
11- ناو نان بەناوی خوداوە، وەكو (كریم، عزیز...) بێ (ئەلیف ولام) ((أل)) قەینا كات، بەڵام (العزیز، الكریم) تەنها ناوی خودایەو دروست نییە.
12- ناونان بە (ئایەت) وەكو (ئالا‌و، أفنان..) قەیدی نیە، هەروەها (هدی، رەحمە، صالح، سعید.).
13- باشترین ناو، ئەو ناوانەن كە بەندایەتی خودا بگەیەنن، وەكو: (عبدالله، عبدالرحمن..).
14- منداڵی نێرینە، سوننەتە ڕۆژی ناونانی (ڕۆژی حەوتەمی) سەری بتاشرێ، بەڵام بۆ كچان سوننەت نییە.
15- حەوتەم كردن (عقیقە) بۆ منداڵ لە ڕۆژی حەوتەمی لەدایكبوونیدا سوننەتە، بۆ نێرینە دوومەڕ سەرببڕدرێ‌ و بۆ مێیینە مەڕێك، كەسێكیش دەسەڵاتی نەبێت، لە كۆڵی دەكەوێ.
16- سوننەتە سێیەكی بخۆن و سێیەكی بنێرن بۆ دیاریی و دۆست و ناسراو، سێیەكەكەی تری بكرێتە صەدەقە.
17- هەر منداڵێك پاش چوار مانگ لە بار بچێت، قسەی ڕاست ئەوەیە وەكو منداڵی تەواو مامەڵەی لەگەڵ دەكرێ، واتە: حەوتەمی بۆ دەكرێ، دەشۆردرێ، كفن دەكرێ، نوێژی لەسەر دەكرێ و دەخرێتە گۆڕستانی موسڵمانان و ناویش دەنرێ، بەڵام ئەگەر بەر لەوەی گیانی بەبەردا بكرێت لەبار چوو، هیچ شتێك لەوانەی بۆ ناكرێت.
18- دەتوانێ خزم و دۆستی خۆی بۆ بانگ بكات، یان هەمووی ببەخشێتەوە بەسەر دۆست و خزماندا.
19- بەدەست دان لە (عەورەت)ی منداڵەوە، دەستنوێژ دەشكێ.
20- ئاهەنگی خەتەنە بیدعەیەو نابێت بكرێت.
21- منداڵ بردن بۆ مزگەوت (لەلایەن ژنانەوە، یان لەلایەن پیاوانەوە)، ئەگەر گەیشتبوونە (7 ساڵ)، دەتوانن بیان بەن بۆ ئەوەی پەروەردە بكرێن، بەڵام كەمتر لە (7 ساڵ)، حەق نیە ببرێن بۆ مزگەوت، مەگەر بزانرێت نابنە عەزیەت بۆ مزگەوت و نوێژ خوێنەكان و، سەرەڕای ئەوەیش بردنیان پێویست بێت، وەكو ئەوە بە تەنها جێنەمێنن.
22- سوننەتە منداڵانیش لە پشت سەر ئیمامەوە بۆ نوێژەكان بووەستن، خۆ ئەگەر یەك منداڵ بوو، لەلای ڕاستیەوە بووەستێ‌.
23- نابێ‌ ئاڵ و وێڵ لە ماڵی هەتیودا بكرێ‌، مەگەر بە مەبەستی زیادكردن و بازرگانیی و هەر بەرژەوەندییەكی تری ئەودا بێت.

ماویەتی...

بەروار2020/04/06سەردان 474