پرس و راوێژ لەسەر ژنان و عیددە ئەژماردن؟
پرس و راوێژ لەسەر ژنان و عیددە ئەژماردن؟
نوسین و وەڵامدانەوەی مامۆستا مەلا ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- عیددە ئەو ماوەیە كە دەبێ ژنان پاش مردنی مێردیان، یان تەڵاقدانیان، چاوەڕوانی تەواوبوونی بكەن، ئەوسا دەتوانن - ئەگەر بیانەوێت - مێرد بكەنەوە.
2- عیددە بۆ ئەوە دانراوە كە:
- بزانرێ ئەو ژنە دوو گیان نییە.
- مۆڵەتێكە بۆ ژن و پیاو، بەڵكو لەو ماوەیەدا بیرێ بكەنەوە بۆ یەكگرتنەوە.
- ڕێز‌و حورمەتێكە بۆ ئەو ماوەیە كە ژن و پیاو پێكەوە ژیاون تێیدا.
3- ژنێك تێكەڵی لەگەڵ نەكرابێ (غیر مدخول بها)، هەركات تەڵاقدرا، عیددەی لەسەر نییە.
4- ژنی سەرجێیی لەگەڵ نەكراو، هەر كات مێردی مرد، دەبێ (چوارمانگ و دەشەو دا‌نیشێت).
ژنانی خاوەن عیددە شەش جۆرن:
- دوو گیان.. هەركە تەڵاقدرا، یان مێردی مرد، دەبێ سكەكەی دابنێت.
- مێرد مردوو دووگیان نەبوو، دەبێ چوارمانگ و دەشەو دابنیشێ.
- ژنی حەیزدار.. هەركات تەڵاقدرا، یان فەسخی نیكاح كرایەوە، دەبێت (3) پاكی دابنیشێ.
- ئەر خاوەن حەیز نەبوو - لەبەر بچووكیی، یان تەمەن زۆریی - دەبێ (3) مانگ دانیشێ.. ژنی موستەحازەیش هەر وایە.
- ژنێك بێ هۆكار حەیزی نەماوە، دەبێ یەك ساڵ دانیشێ، ئیمامی شافیعی (خوا لێی ڕازی بێت) دەڵێ: پێشەوا (عومەر) "خودا پلەی بەرزبكاتەوە لە قیامەتدا" بەم جۆرە بڕیاری دەدا بۆ ژنانی (ئەنصار و موهاجرین) و كەسێكیش نكووڵی نەدەكرد.
- ژنێ مێردی بێ سەروشوێن بێت (مفقود)، دەبێ چوار مانگ و دەشەو چاوەڕوان بێت، پاش تەواوكردنی ماوەی چاوەڕوانی كە چوار ساڵە.
نه‌فه‌قه‌ی ژنی عیدده داریش به‌م شێوه‌یه:
وه‌ڵام/
6- ژنی ته‌لاَقدراوی ڕه‌جعیی - دووگیان بێت، یانا، هه‌قی مه‌سكه‌ن و نه‌فه‌قه‌و جل و به‌رگی هه‌یه، چونكه به ژنی مێرد داده‌نرێ.
7- ژنێك به یه‌كجاره‌كی ته‌لاَقیكه‌وت (بینونه كبری)و دووگیانیش بوو، ده‌بێت تا سكه‌كه‌ی داده‌نێت نه‌فه‌قه‌ی بدرێتێ، خۆ ئه‌گه‌ر دووگیان نه‌بوو، نه نه‌فه‌قه‌ی ده‌وێ و، نه مه‌سكه‌ن.
8- ژنی دووگیانی ئه‌شقیی (ناشز)یش، نه‌فه‌قه‌ی ده‌كه‌وێ له‌به‌ر حه‌مله‌كه‌ی.
9- ژنی مێرد مردووی دووگیان، له به‌شه میراتی سكه‌كه‌ی، نه‌فه‌قه‌و مه‌سكه‌ن و جل و به‌رگی ده‌درێتێ.. خۆ ئه‌گه‌ر دووگیان نه‌بوو، نه نه‌فه‌قه‌ی ده‌كه‌وێ، نه مه‌سكه‌ن.
بەروار2020/04/06سەردان 528
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟