پرس و راوێژ لەسەر خـــــــولع؟
پرس و راوێژ لەسەر خـــــــولع؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام
1- هەركات ژن ناوچاوی مێردەكەی حەز لێ نەكردو نەیویست ( لەبەر ناشیرینی، یان لەبەر بێدینیی و ڕەوشت خراپی، یان لەبەر پیریی و لاوازیی.. یان.. یان..) دەشترسا لەبەر ئەوە نەتوانێ بە شێوەی شەرعی هەڵس و كەوتی لەگەڵ بكات، لەو حاڵەتانەدا دەتوانێ بە مارەییەكەی خۆی، یان بە هەر شتێكی تر خۆی ڕزگار بكات لێی.
2- لە هەموو كاتدا (لە حەیزو لە زەیسانیشدا) خولع لەگەڵ ژناندا دەكرێ و دروستەو، دەشتوانێ بە یەك (حەیز) عیددە تەواو بكات.
3- ئەوانەی لە كاتی نەخۆشیی و سەرە مەرگدا، ژنیان تەڵاق دەدەن، بە مەبەستی بێبەشبوونی لە میرات، كارێكی حەرام دەكەن و لەگەڵ ئەوەیشدا هەر میراتی لێ دەبەن، ئەگەرچی تەڵاق بێ جودا بوونەوەی تەواویش بێت (بینونة كبری)، چونكە نیەتی خراپ و ناشەرعی بووە.
4- كەسێك سوێندی بە تەڵاق خوارد، بە مەبەستی ڕێگرتن لە خۆی لە كردن و نەكردنی كارێك، بۆ نموونە گوتی: ئەگەر جگەرەم كێشا، یان لەگەڵ فڵانەكەسدا قسەم كرد، تەڵاقم بكەوێ، یان گوتی: ئەگەر ئەوكارە نەكەم تەڵاقم بكەوێ، لەم حاڵەتانەدا تەڵاقی ناكەوێت، چونكە مەبەست ڕێگرتن و هەڵنانی خۆی بووە بۆ كردن و نەكردنی كارەكە، نەك خستنی تەڵاقەكە.
تێبینی: زۆرێك لە ئەهلی زانست ئەم جۆرە تەڵاقانە دەخەن، ئەگەر چی مەبەستیش ڕێگرتن و هەڵنانی خۆی بێت لەو كارە، نەك تەڵاق، كەوابوو هەقە مرۆڤی ئیماندار، هەرگیز ئەو وشەو ڕستانە بەكار نەهێنێ.
5- بێ هۆكاری شەرعیی، داوای تەڵاق حەرامەو دروست نییە، چونكە پێغەمبەر دەفەرموێت: ((أیما إمراة سألت زوجها الطلاق من غیر بأس، فحرام علیها رائحة الجنة)) (رواه الخمسة إلا النسائي، وصححه الألباني في إرواء الغليل 2035).
6- بۆیە تەڵاق بەدەستی پیاوانەوەیە، چونكە پیاو زیاتر دەتوانێ لە كاتی هەراو كێشەكاندا، خۆی كۆنترۆڵ بكات، لەولایشەوە نەفەقە لەسەر ئەوە.. كەوابوو هەقیشە تەڵاق بەدەستی ئەو بێت.
7- ئەگەر دایك داوای لە كوڕەكەی كرد ژنەكەی تەڵاق بدات.. جا ئەگەر ژنەكە صاڵح و دیندار بوو و ئازارو بێزاری دایكەكەی نەدەكرد، حەق نییە وەڵام بدرێتەوە، خۆ ئەگەر ناصاڵح بوو ئازاری دایكەكەیشی دەكرد، حەقە بە گوێی بكات.
8- ئەگەر ژنێك تەڵاق درا، دەبێت لەو ماڵە دەرنەچێت تا عیددەی تەواو دەبێت، ئەگینا كارێكی حەرام دەكات، پیاوەكەیش نابێت دەری بكات تالە عیددە دایە، ئەوسا ئەگەر یەك نەكەوتنەوە دەچێتە دەر، دیارە ئەمە لە كاتێكدایە ڕێی گێڕانەوەو ڕەجعەتی ببێ، بە نیكاحی تازە یان هەر بەڕەجعەت.
9- لە بناغەدا تەڵاق دراوەتە دەستی پیاوان، ئینجا ئەگەر ژنەكەی كردە وەكیل بۆ تەڵاقدانی خۆی، ئەویش خۆی تەڵاقدا، تەڵاقەكە دەكەوێت.. بەڵام ئەگەر لە (عەقد)ـەكەدا مێرد گوتی: هەر كات ویستت خۆت تەڵاق بدە، ئەم مەرجە پووچەو كاری پێناكرێ، چونكە پێچەوانەی حیكمەتی نیكاحە كە بۆ هەتا هەتایی و دامەزراندنی یەك جارەكییە.
10- ئەو ژنەی نوێژ ناكات، دەبێ ئامۆژگاری بكرێت، جا ئەگەر نەی بیست، دەبێت تەڵاقی بدات، وەكو لیژنەی فەتوای سعوودیە دەڵێت.
11- هەر ژنێك تەڵاقدرا، دەبێ (عیددە) تەواو بكات، ئەوكات دەتوانێت - ئەگەر بیەوێ – مێرد بكاتەوە.
12- ژنێك بەمەرجی گرت: ئەگەر شووی پێكرد، دەبێت هەوێكەی تەڵاق بدات! نابێ مێرد بەقسەی بكات، چونكە ئەو مەرجە (فاسید)ەو دروست نییە هیچ ژنێك جێ بەوی تر چۆڵ بكات، بۆیە پێغەمبەر دەفەرموێ: ((لا تسأل المرأة طلاق أختها لتكفیء ما فی إنائها)) (صحيح البخاري، كتاب البيوع، باب لا يبيع على بيع أخيه، حديث : 2051).
بەروار2020/04/06سەردان 705
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟