پرس و راوێژ لەسەر مەسەلەی ژنان و تەڵاق؟
پرس و راوێژ لەسەر مەسەلەی ژنان و تەڵاق؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
1- هەر كات مێرد وتی: تەڵاقی خێزانەكەم كەوتبێ، دەكەوێت، ئیتر بە ژنەكە بگات و بزانێ، یان نا.. تەنانەتی ئەگەر پاش (3) حەیز، یان (3) پاكی بە تەڵاقەكەی زانی، دەتوانێ شوو بكات و عیددەی تەواو بووە.
2- لە دڵدا تەڵاقی ژنەكەی خست، بەڵام نە بە زمان گوتی، نەبە نوسین نوسی، ناكەوێ.
3- (شیخ إبن عثیمین) دەڵێ: مانەوەی ژن لای مێردێ نوێژ نەكات، دروست نییە، بە تایبەت ئەگەر ئەو ژنە ئاقیدەی وابێت، مرۆڤی نوێژ نەكەر كافر دەبێت.
4- ژیان بەسەر بردن لەگەڵ مێردی ئارەق خۆردا – بە پێی فەتوای (ئیبن عثیمین) - نە حەرامەو نە قەیدی هەیە، بەڵام دەبێ هەمیشە ئامۆژگاری بكات.. خۆ ئەگەر بزانێ شەو نەخەوتن لەگەڵیا، كاریگەری دەبێ بۆ وازهێنان لێی، دروستەو هەقە بیكات، خۆ ئەگەر بزانێ هیچ كەڵكی نییە، حەلاڵ نییە بۆی (سەرجێیی) لەگەڵ نەكات.
5- بە یەك وشە (3) تەڵاقەی ژنەكەی داو پێیگوت: (أنت طالق ثلاثاً)، بە یەك تەڵاق دادەنرێ و تا لە (عیددە)دا بێ دەتوانێ بیهێنێتەوە بێ مارە كردنەوە، خۆ ئەگەر عیددەی تەواو كردبوو، دەبێ مارەی بكاتەوە.
6- شایەتگرتن بۆ تەڵاق سوننەتە، واتە: تەڵاقدان بێ شایەت دروستەو دا دەمەزرێ.
7- ئەم شتانە ڕێ بە ژنان دەدەن داوای تەڵاق بكەن:
- مێرد لە نەفەقەدا درێغی بكات.
- مێرد زیانێك بە ژنەكەی بگەیەنێ، نەتوانێ لەگەڵیا بژی، لەوانە: جنێو، لێدان، زۆری لێ بكات بۆ كاری دزێوو و ناشیرین.
- مێرد بە جێی بهێڵێ و خۆ نا دیار بكات، ئەمیش ترسی (فیتنە)ی هەبێ.
- مێرد زیندان بكرێ و، ئەمیش توانای خۆ گرتنی نەبێ.
- مێردەكەی ببینێ عەیبدارە، لەوانە: نەزۆكی، نەبونی توانای جیماع، جۆرە نەخۆشیەكی ناشیرین و پەتا.
8- تەڵاق لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا، نا پەسەندەو پێشی دەڵین: (الطلاق البدعی):
- لە حەیزدا، یان لە زەیسانیدا تەڵاقی بدات.
- یان لە پاكیدا تەڵاقی بدات، بەڵام سەرجێیی لەگەڵ كردبێ.
- بە یەك وشە سێ تەڵاقەی بدات: (أنت طالق ثلاثا).
- لە یەك مەجلیسدا سێ تەڵاقەی بدات، بە سێ وشە: (أنت طالق، أنت طالق، أنت طالق)، بۆیە هەندێ لە زاناكان دەڵێن: تەڵاق لەم حاڵەتانەدا ناكەوێ، ئەگەر چی جەماوەری زانایان پێیان وایە تەڵاقی (بیدعی) لەگەڵ ئەوەدا حەرامە، دەكەوێ و هەموو ئەحكامەكانی تەڵاق تێدا جێی دەبێتەوە.
9- ژنێك یەك تەڵاق درابوو، سەرجێیشی لەگەڵ كرا بوو (المدخول بها)، پێی دەڵێن: تەڵاقی رجعیی، چونكە مێرد دەتوانێ لە ماوەی عیددەیدا بیگێڕێتەوە لای خۆی، بێ نیكاحی تازە.
10- بۆ (رەجعەت) كردنەوە، وەلیی و مارەیی و ڕەزامەندیی و ئاگاداریی ژنەكەو نیكاحی تازەی ناوێ.
11- لە ماوەی تەڵاقی رەجعیدا، ئەو ژنە بە ژنی تەڵاق دراو دادەنرێ، بۆیە دەتوانێ تەماشای بكات، لە جێگای خەڵوەتدا لەگەڵیدا كۆ بێتەوە، ژنەكەیش دەتوانێ خزمەتی پیاوەكە بكات تا لە عیددەدا بێت، وە نابێ لە ماوەی عیددەدا مەنزڵەكەی بە جێ بهێڵێ.
12- ژن و پیاو ناكۆك بوون لە (رەجعەت) دا: پیاوەكە گوتی: رەجعەتم كردویت، ژنەكەش بە درۆی خستەوە.. لە حاڵەتی ئاوادا گوێ لە ژنەكە دەگیردرێ، مەگەر پیاوەكە بچێت شایەت بێنێ بۆ (رەجعەت) بەر لە تەواو بوونی عیددە.
بەروار2020/04/06سەردان 1830
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟