پرس و راوێژ لەسەر گرێبەستی زەواج؟
پرس و راوێژ لەسەر گرێبەستی زەواج؟
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
وەڵام/
دەبێ ئەم خاڵانە ڕەچاو بكرێن:
- مارەیی دیاری بكرێ و لە عەقدەكەشدا ناو ببرێ.
- بێ (وەلیی) ژنەكە گرێ بەست نەكرێ، چونكە پێغەمبەر دەفەرموێ: ((لا نكاح إلا بولی)). (صحيح، صححه الشيخ الألباني في سنن ابن ماجة برقم: 1881، و في صحيح الجامع برقم: 7555).
- دوو شایەتی نێرینەی باڵغ و موسڵمان و عادڵ ئامادە بكرێن.
- كچ و كوڕ، دەبێ هەر دوو ڕازی بن.
42- پیاو دەتوانێ - لە بەرامبەر چاكەو صەلاحەتی ژنەكەیەوە، هەرچی بیەوێ بیبەخشێ پێی، ئەگەر زیانبەخش نەبێ بە میراتگرەكانی، هەروەها ژنیش دەتوانێ، چی دەبەخشێ بە مێردی، بیبەخشێ.
43- وێنەگرتنی حاڵەتی ژن و مێردیی، لە كاتی (جیماع)و تێكەڵبووندا، كارێكی حەرامەو دەبێ موسڵمان خۆی لێ دوور بگرێ، چونكە پاراستنی (عیرض)و (عەورەت) شتێكە لە ئیمان و فیترەتی پاك.
44- مێرد بۆی هەیە لە تەواوی جەستەی هاوسەرەكەی لەزەت وەربگرێ، وە دەتوانێ لە پاشەوە - لەجێی خۆیەوە - سەرجێیی لەگەڵ بكات، واتە: لە (كۆم)ـەوە بە هیچ شێوەیەك ڕێی پێ نەدراوەو هەڕەشەی سەختی تیادایەو پێچەوانەی هەموو ڕەوشتێكی مرۆڤایەتیە، تەنانەت ئاژەڵیش لەگەڵ یەكتردا بەكاری ناهێنن.
45- ئەگەر ژنێك مێردەكەی عارەق خۆر بێت، دەبێ ئامۆژگاری بكاو، خۆ ئەگەر نەگەڕایەوە سەر رێی ڕاست، دەتوانێ لەگەڵی نەخەوێ و داوای جیابوونەوەشی لێ بكات.
46- دەبێ ژن بەسەر مێردەكەیدا دەنگ بەرز نەكاتەوە، هەر وەكو هەقە پیاویش بەرامبەر هاوسەرەكەی نەرم و نیان و بەڕێز بێت، وە نابێ هیچیان مافی ئەویان پێشێل بكەن.
47- دیارە نەفەقەی ژن لەسەر مێردە.. بەڵام هەركات ئەشقیبوو و دەستی دایە لاساریی و خۆی نەدا بەدەستەوە، نەفەقەش دەبڕدرێت.
48- ئەگەر ژنەكە بەموڵەتی مێردەكەی چووە سەفەر، یان بێ موڵەتی ئەو، بێگومان نەفەقەو (قەسم)ی دەفەوتێ.
49- یەكخستنەوەی ژن و مێردو نەهێشتنی ناكۆكییەكانیان بە (جادوو) كارێكی حەرام و قەدەغە كراوەو دروست نییە، هەر وەك جیاكردنەوەیان بە (جادوو) حەرام و یاساغە، بەڵكو هەندێ جار دەبێتە كوفرو شیرك.
50- نوشتەی چەورو شیرینی (وەكو كورد دەڵێ) بۆ ئەوە ژن و پیاوەكە یەكتریان خۆش بوێ، كارێكی حەرام و بە جادوو دادەنرێت.
51- حەرامە بۆ مێرد، ڕێ لە (صیلەی رەحم) بگرێت و نەهێڵێت ژنەكەی سەردانی باوك و دایكیی و خزمانی بكات، مەگەر بزانێ (مەفسەد)ـەیەكی لێ پەیدا دەبێ.
52- حەرامە بۆ مێرد، فەرق و سوون بخاتە نێوان ژنەكانیەوە - ئەگەر چەند ژنێكی هەبوو – لە خانوو و جل و بەرگ و نەفەقەو شەومانەوە لە لایان، ئەگەر چی هەندێ دەوڵەمەندیش بن.
53- ئەگەر ژنێك بیەوێ لە ماڵی خەزووران دوورەوە كەوێ، تا هەراو دڵ ئێشانیان نەبێ.. دەبێ مێرد هەوڵبدات كێشەكەیان چارەسەر بكات، خۆ ئەگەر چارەسەر تەنها جیابوونەوەو دووركەوتنەوە بوو، قەیدێكی نییە، بەڵام دەبێ دەست لە (صیلەی رەحم) هەڵنەگرێ.
54- (عەزل) واتە: خۆ كشانەوە لە كاتی (جیماع)دا، بۆ ئەوەی (مەنیی)ـە كە برژێتە دەرەوەی ژنەكە، بەم مەرجانە درووستە:
- دەبێ ژنەكە ڕازی بێت، چونكە هەقیەتی داوای مناڵ بكات.
- ئەگەر ڕازی نەبوو دروست نییە لە لەزەت وەرگرتن بێ بەش بكرێ، چونكە لەزەت و خۆشی ژنان، دوای ڕژانی (مەنیی)یەكە بۆ ناوەوە تەواو دەبێت.
بەروار2020/04/06سەردان 868
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟