دیداری‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا مصطفی‌ جعفر
دیداری‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا مصطفی‌ جعفر


دیداری‌ به‌رێز مامۆستا مه‌لا مصطفی‌ جعفر قوتابیی و دڵسۆزو به‌وه‌فای‌ مامۆستا

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
الحمد لله‌ وحده‌، والصلاة والسلام علی‌ من لابنی‌ بعده‌، اما بعد:

سه‌ره‌تای‌ ناسینم بوَ ماموَستاو خوَشه‌ویستمان جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ محمود ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بوَ سالاَنی‌ هه‌شتاكان. بیرمه‌ جارێك له‌گه‌ڵ كاك كه‌مال و كاك كوَسار كوڕانی‌ ماموَستا مه‌لا سید ابوبكر ڕوَشتین بوَ مزگه‌وتی‌ ماموَستا مه‌لا عبدالله ی‌ گوڵپی كه‌ جه‌نابی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ئیمام و پێشنوێژی‌ بوو، بینیم جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌رس و وانه‌ی‌ به‌ ماموَستا مه‌لا سید ابوبكر ده‌گووت .. بیرمان نه‌چێت جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا سید ابوبكر چه‌ند ساڵێك له‌وه‌ پێش مه‌لای‌ گوندی‌ (گوڵپ) بوو، وه‌ ماموَستایه‌كی‌ به‌ڕێزو پارێزكارو ڕوَح سووك بوو. جا ئه‌وكات من زوَرتر به‌جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا حمه‌ امین ئیمامی‌ كه‌ پێش نوێژ و وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ ئیمامی‌ بوخاری‌ بوو له‌ شاروَچكه‌ی‌ خورماڵ موعجه‌ب بووم و زوَریشم خوَش ده‌ویست، چونكه‌ ئه‌وم ناسی‌ بوو، وه‌ له‌لای‌ ئه‌و نوێژی‌ هه‌ینیم ده‌كرد، دوای‌ ماوه‌یه‌ك ماموَستا مه‌لا حمه‌ امین سه‌فه‌ری‌ حه‌جی‌ كرد، وه‌ جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌ جێی‌ ماموَستا مه‌لا حمه‌ امین ئیمام و وتاری‌ هه‌ینی‌ ده‌دا تا ماموَستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج گه‌ڕایه‌وه‌. وه‌ هه‌روه‌ها له‌بیرمه‌ جارێك له‌خزمه‌تی‌ جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا سید نوری‌ سه‌رگه‌تی‌ دا دانیشتبووین هه‌واڵی‌ ده‌ستگیركرانی‌ ماموَستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌لایه‌ن ڕژێمی‌ به‌عسه‌وه‌ بوَ نوێژخوێنانی‌ مزگه‌وتی‌ (عثمان بن عفان) ده‌گێڕایه‌وه‌و هوَی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ماموَستای‌ بوَ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ وتاره‌كانیدا له‌ مزگه‌وتی‌ ماموَستا مه‌لا عبدالله‌ ی‌ گوڵپیدا باسی‌ حوكم كردن به‌شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ كردبوو،!! وه‌ وتبوی‌ ده‌بێت وه‌ك واجبێكی‌ شه‌رعی‌ ده‌سته‌لاَتدار حوكم به‌ قورئان و شه‌ریعه‌ت بكات، وه‌ بوَ خوَیشی‌ له‌م سالاَنه‌ی‌ دوایی‌ ته‌مه‌نیدا به‌درێژیی‌ باسی‌ چوَنیه‌تی‌ ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌و ئازادكردنی‌ خوَی‌ بوَ كردم، وه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌یدا هه‌وڵی‌ جه‌نابی‌ ماموَستا مه‌لا شێخ محمدی‌ به‌رزنجی‌ بوَ ئازادكردنی‌ به‌به‌رز نرخاند، وه‌ دواتریش له‌ شاروَچكه‌ی‌ سیروان زیاتر ئاشنایه‌تی‌ و ناسراویم له‌گه‌ڵ ماموَستای‌ كوَچكردوو په‌یدا كرد، ئه‌ویش به‌هوَی‌ وتاره‌ به‌پێزه‌كانیه‌وه‌ له‌مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ سیروان كه‌ وتاری‌ تێدا ده‌دا، پاشان له‌وانه‌و ده‌رسه‌كانیشدا به‌شداریم ده‌كردو ده‌ره‌نجام بووم به‌ یه‌كێك له‌قوتابییه‌كانی‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ند سالێك له‌ خزمه‌تیدا خوێندم و له‌زانستی‌ به‌ڕێزیان به‌هره‌مه‌ند بووم، ماموَستا یه‌كێك بوو له‌ دیارترین مه‌لایان و زانایانی‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ڕێگه‌ی‌ ڕاست و ئیسلامی‌ نیشان دام، وه‌ له‌ هه‌موو ماموَستاكانی‌ دیكه‌م زیاتر له‌و سوودمه‌ند بووم، به‌ڕاده‌یه‌ك وه‌ك هه‌ر ئه‌و ڕێنیشانده‌رم بووبێت. چونكه‌ ئه‌وكاریگه‌رییه‌ی‌ ئه‌و له‌سه‌ر خوَم هه‌ست پێده‌كرد له‌هیچ ماموَستایه‌كی‌ دیكه‌مدا هه‌ستم پێنه‌ده‌كردو هه‌ستیشم پێنه‌كردوه‌، لێره‌دا یه‌كێك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌گه‌ڵ جه‌نابی‌ ماموَستادا باس ده‌كه‌م، ڕوَژێك به‌جێبه‌كه‌ی‌ هێزی‌ (صلاح الدین) له‌خزمه‌تی‌ جه‌نابیدا بوَ گوندی‌ (دزڵی‌) ده‌ڕوَشتین، وه‌ له‌ بازگه‌كه‌ی‌ نزیك دزڵی‌ یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌رانی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێرانی‌ گفتوگوَیه‌كی‌ له‌گه‌ڵ ماموَستادا دامه‌زراندو له‌ میانه‌ی‌ گفتگوَكه‌دا پرسیاری‌ له‌ ماموَستا كردو وتی‌: حاجی‌ ئاغا چی‌ له‌به‌هه‌شت خوَشتره‌؟ دیار بوو ئه‌فسه‌ره‌كه‌ مه‌به‌ستێكی‌ هه‌بوو له‌ پرسیاره‌كه‌یدا، وه‌چاوه‌ڕوانی‌ ئه‌وه‌ بوو ماموَستا له‌ وه‌لاَمه‌كه‌یدا بڵێت هیچ شتێك له‌به‌هه‌شت خوَشتر نیه‌، به‌لاَم ماموَستا وتی‌: بینینی‌ خواو ڕوانین بوَ ڕوخساری‌ خوا له‌ به‌هه‌شتدا خوَشتره‌ له‌ به‌هه‌شت.
جه‌نابی‌ ماموَستا له‌ ڕاستیدا كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كه‌م وێنه‌ بوو، ئه‌و ته‌نها كه‌سایه‌تی‌ عیلمی‌ نه‌بوو به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سایه‌تییه‌كی‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ و سیاسیش بوو، وه‌ ئه‌و توانی‌ له‌ ژیانی‌ كورت و ته‌مه‌نی‌ پڕ به‌ره‌كه‌تی‌ خوَیدا جمع بكات له‌نێوان عیلم و ده‌عوه‌و جیهادداو پێكیانه‌وه‌ گرێ بدات، ماموَستا وه‌ك هه‌موو زانایه‌ك له‌دوای‌ ته‌حصلیكردنی‌ عیلم، ده‌ست ده‌كات به‌ بانگه‌وازو بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئیسلام به‌زمان و نوسین، وه‌ كتێبه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانی‌ و وتاره‌كانی‌ به‌تایبه‌ت وتاره‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ سیروانی‌ باشترین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌، هه‌روه‌ك هیجره‌ت و جیهادو سیاسه‌تكردنی‌ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ن له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و زاناو بانگخوازو ڕاڤیارو سه‌ركرده‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌ڕێزه‌یه‌، ئه‌وه‌ی‌ ماموَستا ده‌ناسێت چاك ئه‌و ڕاستییه‌ی‌ لا ڕوونه‌ كه‌ جه‌نابیان له‌ حه‌فتاكاندا ده‌ستیان به‌بانگه‌واز و بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئیسلام كردووه‌، چ به‌ نووسین چ به‌ وتار، به‌لاَم له‌ هه‌شتاكاندا وه‌ك یه‌كێك له‌باشترین و دیارترین بانگخوازان و وتاربێژان به‌دیاركه‌وت، به‌نووسین و به‌زمان دژ به‌ ڕژێمی‌ به‌عسی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانایدابوو و پێی‌ كرا درێغی‌ نه‌كرد، وه‌ هاندانی‌ خه‌ڵك بوَ خوَپیشاندان له‌ساڵی‌ 1987 له‌ دژی‌ ڕژێمی‌ به‌عس له‌ شاروَچكه‌ی‌ سیرواندا له‌ هیچ كه‌سێك شاراوه‌ نیه‌و دوَست و دوژمن شاهیدی‌ له‌سه‌ر خه‌بات  و ڕوَڵی‌ خه‌باتكارانه‌ی‌ جه‌نابیان ده‌دا، وه‌ منیش به‌ش به‌حاڵی‌ خوَم ڕوَڵی‌ جه‌نابیان له‌و لایه‌نه‌ به‌رزو جوامێرانه‌ ئه‌نرخێنم و هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی‌ ئاماژه‌تان پێكرد بێ گومان له‌ ژیانی‌ ماموَستادا ڕه‌نگیان دابووه‌وه‌ و هیچ كه‌سێك ناتوانێت ئینكاری‌ ئه‌وه‌بكات، جا مردنی‌ جه‌نابیان و له‌ ده‌ستدانی‌ زاناو سه‌ركرده‌یه‌كی‌ وه‌ك ماموَستا له‌ ڕاستیدا بوَشاییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ دروستكرد له‌ڕیزی‌ زانایانی‌ ئیسلام و سه‌ركردایه‌تی‌ كوردا، به‌تایبه‌تی‌ له‌ ڕیزی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیدا، وه‌ ئه‌و بوَشاییه‌ ئه‌سته‌مه‌ پڕبیًَته‌وه‌ به‌زاناو سه‌ركرده‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هاوێنه‌ی‌ خوَی‌ نه‌بێ، وه‌ بێگومانم جارێكی‌ دیكه‌ ماموَستایه‌كی‌ دیكه‌ له‌شێوه‌ی‌ ئه‌و له‌ناو ڕیزی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامیدا په‌یدا نابێ ئه‌وبوَشاییه‌ پڕبكاته‌وه‌، واته‌ نه‌ك به‌ ئاسانی‌ پڕنابێته‌وه‌ به‌ڵكو له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا هه‌رگیز پڕنابێته‌وه‌، ئایا جارێكی‌ تر جێگه‌ی‌ ماموَستا مه‌لا عوسمانی‌ ئیمام و ماموَستا مه‌لا عه‌لی‌ شێر پڕده‌بێته‌وه‌؟
بێگومان نه‌خێر كه‌واته‌ جه‌نابیشیان جێگه‌یان له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا  پڕنابێته‌وه‌، وه‌ به‌ نیسبه‌تی‌ كاریگه‌ری‌ جه‌نابیشانه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وتی‌ ئیسلامی‌ جیهادی‌ كوردستان ده‌ڵێَم جه‌نابی‌ ماموَستا ڕوكن و پایه‌یه‌كی‌ ڕه‌وتی‌ ئیسلامیی‌ جیهادی‌ كوردستان بوو. وه‌ ئه‌و كاریگه‌ری‌ و ڕوَڵی‌ سه‌ره‌كی‌ دیارو به‌رچاوی‌ هه‌بوو تێیدا، به‌نیسبه‌تی‌ بوونی‌ زانایانی‌ موسڵمان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ ئیسلامییه‌كاندا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر زانایانی‌ موسڵمان له‌ئاستی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و ڕابه‌رایه‌تیدابن ئه‌وا بوونیان واجبێكی‌ شه‌رعی‌ ده‌بینم، وه‌گه‌رنا بوونیان تێیاندا وه‌ك پاشكو َبوون ده‌بینم، بوَیه‌ حه‌یفه‌ زانای‌ موسوڵمان پاشكوَبێ له‌ناو پارتێكی‌ سیاسی دا ئه‌رچی‌ پارته‌كه‌ش ئیسلامی‌ بێت.
وه‌ ئه‌گه‌ر بگونجێت زانایانی‌ موسڵمان هه‌یئه‌تێكی‌ سه‌ربه‌خوَ له‌خوَیان پێك بێنن ئه‌وه‌ زوَر باشتره‌ له‌بوونیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌ ئیسلامیه‌كاندا كه‌پێیان بڵێن گوڵی‌ مه‌جلیس و سه‌روه‌رو پێشه‌وا، به‌لاَم سه‌ركردایه‌تی‌ و ڕابه‌رایه‌تی‌ و سیاسه‌تكردنیان پێ ڕه‌وا نه‌بینن، وه‌كو ئامێرێكی‌ ده‌ستی‌ به‌كاریان بهێنن بوَ مه‌رامی‌ حیزبایه‌تی‌ و ساسه‌تی‌ نا شه‌رعیی‌ و بیدعی‌ خوَیان، زانایان زوَر له‌ حیزب و پارتی‌ سیاسی‌ گه‌وره‌ترن، وه‌ ده‌بێت خوَشیان له‌و ئاسته‌دا ببینین.

ئیمام (ابن قیم الجوزیة) له‌ وه‌سفی‌ زانایاندا ده‌فه‌رموێت: 
 
اولئك اتباع نبی‌ وحزبه     ولولاهم ما كان فی‌ الأرض مسلم
ولولاهم كادت تمید بأهلها    ولكن رواسیها وأوتادها هم
ولولاهم كانت ظلاما بأهلها    ولكن هم فیها بدور وأنجم
فیا محسنا بلغ سلامی‌ وقل لهم     محبكم یدعو لكم ویسلم
بەروار2020/03/30سەردان 656