پرس و راوێژ لەسەر مافی ژن و مێردایەتی؟ بەشی (2).
پرس و راوێژ لەسەر مافی ژن و مێردایەتی؟ بەشی كۆتایی
نووسین و وەڵامدانەوەی شێخ ئەحمەد كاكە مەحموود
بەشی كۆتایی
وەڵام/
21- ئەگەر ژنێك مێردەكەی بەهەشتی نەبێ، دەبێ خودا (بەدیل)ی بۆ پەیدا بكات..؟ بێگومان پاداشتی قیامەت بۆ ژن و پیاوە بە گشتی، (ومن یعمل من الصالحات من ذكر أو أنثی وهو مؤمن فأولئك یدخلون الجنة..).
22- ئەگەر ژنێك چەند مێردێكی كرد بوو و هەمووشیان ئاكار چاك و بەهەشتیبن، خودا لە رۆژی قیامەتدا سەرپشكی دەكات كە بە ئارەزووی خۆی یەكێكیان هەڵبژێرێ.
23- پاش گواستنەوەی كچێك، دیتی كچێنیی نییە، دەبێ چی بكرێ..؟ (شێخ بن باز) دەلێ: ئەو كارە دەكرێ چەند هۆیەكی هەبێ، جگە لە زینا پێویستە گومانی باش ببرێ، چونكە دەكرێ بە هۆی توندی خوێنی حەیزەوە یان باز بردنێكەوە نەمابێ..، یان ئەگەر بە زیناش بووبێ، وا ئێستە تەوبەی كردووەو گەڕاوەتەوەو دەبێ لەو كاتەدا چاوپۆشی لێ بكرێ.
24- نادیار بوونی مێرد (غیاب الزوج) ماوەیەكی زۆر لە هاوسەری، ئەگەر ژنەكەی ڕازی بوو، دیارە چوار مانگ یان شەش مانگ یان ساڵێك یان دوو ساڵ دیار نابێ، بە مەرجێ ژنەكە لە شارێكی ئەمین بێت و ڕازیش بێت، خۆ ئەگەر رێو شوێنی ئەمین نەبوو، خۆیشی بەوە ڕازی نەبوو، ڕێگە نییە ئەوەندە خۆی نادیار بكات، چونكە لە ئیسلامدا مامەڵە دەبێ بە (مەعروف) و شەرع پەسەند بێت.
25- ئەگەر ژنێك بە مێردەكەی وت: تۆ برامی! تۆ بابمی! ئەم وشانەو هەر وشەیەكی تر لەو بابەتە، ژنان حەرام ناكەن لە مێردیان، واتە بە (ظهار) دانانرێ، بەڵكو تەنها بە سوێند دادەنرێ و دەبێ كەفارەتی سوێند (نانی10 هەژار)، هەر هەژارەی نیو (مەن) لە خۆراكی خەڵكی شارەكەی بدات.
سەرنجـــــێك:
(ظیهار) تەنها لەلایەن پیاوانەوە دەبێ، بۆ نموونە: بەخێزانەكەی بڵێ:(تۆ دایكمی، تۆ خوشكمی) ئیتر ژنان ناتوانن مێرد لە خۆ حەرام بكەن، بە بەكار هێنانی ئەو جۆرە وشانە.
26- بێگومان لە نێوان ژن و مێردا، هەندێ شتی نهێنی ڕوو دەدات، پێویستە ژنان – بە تایبەت- ئەو نهێنیانە بپارێزن و، لای خەڵكی باسی نەكەن، هەروەها پیاوانیش.
27- مێرد ناتوانێ هیچ شتێك لە مووچەی هاوسەرەكەی وەرگرێ، یان لێی زەوت بكات بە ڕەزامەندیی و خۆشحاڵی ئەو نەبێ.
28- ئەگەر ژنێك پاش (زەواج) هەندێ شتی لە مێردەكەی دیت، مایەی دڵ نیگەرانی ئەو بوو، ئایا دەتوانێ داوای جیابوونەوەی لێ بكات..؟ بەڵێ ئەگەر هەندێ مەرج و بڕیار لە نێوانیاندا بوو و پێچەوانە دەرچوون، دەتوانێ داوای جیابوونەوە بكات، لە هەمانكاتدا هەرچی لە مێردەكەی وەرگرتبێ، دەبێ بیداتە دواوە، چونكە ئەو هۆی جیابوونەوەیە، خۆ ئەگەر ڕازیی بوو، هیچ قەیدی نییە.
29- ژن و پیاو بۆیان هەیە لەكاتی (جیماع) دا زیكری: ((بسم الله، اللهم جنبنا الشیطان، وجنب الشیطان ما رزقتنا)) بخوێنن، (صحيح البخاري، كتاب الوضوء، باب التسمية على كل حال وعند الوقاع، حديث : 140).
30- پیاوێك بۆ خۆی دەزانێ (نەزۆك)ـەو منداڵی نابێ.. پێویستە بە هاوسەرەكەی بڵێت، ئەگینە خەیانەتە لێی.
31- لە ڕەمەزاندا ژن گواستنەوە (كەراهەت)ی نییە.
32- (شێخ إبن عثیمین) دەڵێ: (شهر العسل) دروست نییە، چونكە لاسایی خەڵكانی نا موسوڵمانە، لەولایشەوە ماڵ و سامانێكی زۆر بە فیڕۆ دەچێ و تووشی هەندێ كاری ناپەسەند دەبن.
33- مێرد ناتوانێ ڕێ لە هاوسەرەكەی بگرێت، لە كڕینی شتومەكی (كەمالیات) لە ماڵی خۆی، بەمەرجێ زێدەڕۆیی نەكات.
34- ژنان بێ موڵەت لە مێرد نابێ لە ماڵ دەرچن، ئەگەرچی بۆ سەردانی باوك و دایكیشی بێت، مەگەر حاڵەتێك ببێ ژنەكە ناچار بێ بچێت.
35- نەفەقەی ژنان لەسەر مێردە، ئەگەر چی مووچەو مانگانەشیان هەبێ، مەگەر بۆ خۆیان پێیان خۆش بێت شتێك سەرف بكەن.
36- ئەگەر ژنان ئەشقیی و لاساربوون، پیاو دەتوانێ - ئەگەر ئامۆژگاریی و نەصیحەت بێ كەڵكبوو بۆی – جێ نووستنی لەگەڵ جیا بكاتەوە، وە یان لە كاتی خەودا پشتی تێ بكات، تا وەكو جارانی لێدێتەوە، بەڵام هەرگیز بێ گوناح نابێ كاری وا بكات.
37- فێڵ و مەكر لە ژنان بۆ ئاژاوە لەگەڵ پیاوەكانیاندا، یان لە خشتە بردنیان بۆ ئەوەی لای مێرد دا نەنیشن، كارێكی حەرامەو پێغەمبەر دەفەرموێ: ((لیس مِنّا من خبّب إمرأة علی زوجها، أو عبداً علی سیده)) (رواه أبوداوود، صحيح، صححه الشيخ الألباني في سنن أبي داوود: 2175).
38- ئەگەر پیاوێك بێ هۆكارێكی شەرعی، ماوەیەك خۆی نادیار كردو نەفەقەكەی ژنەكەی نەدا، دەبێ هی ڕابردوویشی بۆ سەرف بكاتەوە.
39- كەسێك لەگەڵ كیژێكدا بە حەرامی سەرجێیی كرد، پاشان ویستی مارەی بكات، هیچ قەیدی نییە، بەڵام حەقە:
- هەردوو تەوبە بكەن لەو گوناح و تاوانە كردوویانە.
- پەشیمانی دەربڕن لێی.
- نیەتی وابێت هەرگیز نەگەڕێتەوە بۆ كاری دزێوی وا.
- پتر لە جاران دەست بداتە ئاكاری چاك و خوا پەرستیی.
تێبینی: ئەگەر كچ و كورەكە بە گومان بوون لە دووگیانی، دەبێ بەر لە مارەكردن (حەیز)ێك ببینێ، بۆ ئەوەی دەركەوێ دووگیان نەبووە، خۆ ئەگەر بەوكارەیان دوو گیان بووبێ، تا (حمل)ـەكەی دانەنێ، دروست نییە نیكاح بكرێ. (اللجنة الدائمة).
40- یادكردنەوەی ساڵی (زەواج) و دیاریی و بەخشش، كارێكی نادروستە، چونكە لە شەریعەتی ئیسلامی پیرۆزدا، ئەو تەكلیف و ئەركە بێ جێیانە، جێیان نییە.. بەڵكو لە باتی ئەوە هەوڵ بدرێ خۆشەویستی پتر بكرێ.
41- مێرد دەتوانێ بەدایكی خێزانەكەی بڵێ: پورێ، هەر وەك ژن دەتوانێ بە باوكی مێردەكەی بڵێ: خاڵە، یان بڵێ مامە.
بەروار2020/04/06سەردان 628
بڕیار لەمەڕ ئەو خوشکانەى مێردەکانیان بێ سەرو شوێن (مفقود)ن.؟ ئایا ئیسلام چۆن دەڕوانێتە (غسل العار).؟ قەدەغە کردنى فرە ژنی لە پەرلەمانى کوردستان.! وەڵام و هەڵوێست لەسەر قەدەغەکردنى فرەژنی.! حوکمى تەوقەکردنی ژن و پیاوی نامەحرەم لەگەڵ یەکدا.؟ ئایا دەنگى ژنان عەورەتە یان نا.؟ حوکمى بە شوودانى کیژى ناباڵغ.؟ حوکمى زەواجی کاتی (مؤقت = متعة).؟ حوکمی خەتەنەی کچان لە ڕوانگەی ئیسلامەوە.؟ ئایا ژنان دەتوانن مومارەسەی کاری سیاسی بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن ببنە سەرۆک کۆمار.؟ ئایا ژنان دەتوانن بەشداری لە ناو سوپادا بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن لە دەرەوەی ماڵ کار بکەن.؟ ئایا ژنان دەتوانن فێری هەموو زانیارییەک ببن.؟ ئایا نەشتەرگەرى جوانکاریی (عملیات التجمیل) دروستە.؟